سلێمانی.. خۆڵبارین 130 كه‌سی خسته نه‌خۆشخانه‌وه

K24 - هه‌ولێر:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانی رایگه‌یاند، بەهۆی کاریگەری ئەو خۆڵبارینەی لەدوێنێ بەیانییه‌وە رووی لە پارێزگای سلێمانی کردوە، له ماوه‌ی (24) کاتژمێری رابردوودا (130) هاووڵاتی سەردانی بەشی فریاکەوتنی هەردوو نەخۆشخانەی (شار و د.جه‌مال ئه‌حمه‌د ره‌شید-ی تایبەت بە منداڵان)یان کردووە.
ته‌ندروستی سلێمانی له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرای كرد، بەهۆی هەستیاری بەخۆڵبارین و کاریگەریەکانی، ئه‌وانه‌ی سه‌ردانی هه‌ردوو نه‌خۆشخانه‌كه‌یان كردووه، بەشێکی زۆریان چارەسەری پێویستی پزیشکیان بۆ کراوە و رەوانەی ماڵەوە کراونەتەوە.
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)