ژمارەی زیارەتکارانی رێوڕەسمی عاشوورا گەیشتووەتە زیاتر لە 6 ملیۆن کەس

K24 - ههولێر:
دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی عێراق بڵاویکردەوە، بۆ بەشداریکردن لە رێوڕەسمی عاشوورادا زیاتر لە 17 هەزار کەسی بیانی چوونەتە عێراق و 12 هەزار و 150 کەسیان لە فڕۆکەخانەی نەجەف و پێنج هەزار و 500 کەسیشیان لە فڕۆکەخانەی بەغداوە دابەزیوون.

ھەروەھا بەگوێرەی زانیارییەكانی پارێزگای كەربەلا، ژمارەی زیارەتکاران لە رێوڕەسمی عاشوورادا گەیشتووەتە زیاتر لە شەش ملیۆن کەس.

عاشوورا لەلای شیعەکان بە رۆژێکی مەرگەسات و خوێناوی هەژمار دەکرێت، مەڕاسیمەکانی شیعە جیاوازە و لە ناوچەکانی خۆیان ئەو یادە دەکەنەوە، شیعەکان بە دەستە و کۆمەڵ لە ناوچەکانی خۆیانەوە دەردەچن بۆ ئەوەی بچنە سەردانی مەزارگهکانی کەربەلا، ژمارەیەکی زۆر بەپێ و بەبێ بەکارهێنانی ئامرازەکانی گواستنەوە سەردانی مەزارگەکانی کەربەلا دەکەن. بەشداربووان بە جلی رەش و بە شیوەن و گریان و لەخۆدان دەکەونەڕێ، تا دەگەنە شوێنی مەبەست.














فۆتۆ: AFP