یادی لەدایکبوونی شەهید ژینا پێشڕەو دزەیی بەڕێوەچوو

وێنەی شەهید ژینا پێشڕەو دزەیی لەسەر ماڵە رووخاوەکەیان
وێنەی شەهید ژینا پێشڕەو دزەیی لەسەر ماڵە رووخاوەکەیان

K24 - هەولێر:

لە هەولێر و لە شوێنی بۆردومانە مووشەکییەکەی ئێران کە دەکاتە ماڵی شەهید پێشڕەو دزەیی، رێوڕەسمێک بۆ یادی لەدایکبوونی شەهید ژینا پێشڕەو دزەیی بەڕێوەچوو.

رۆژی پێنجشەممە (25ـی کانوونی دووەمی 2024) بە ئامادەبوونی کەسوکاری شەهید پێشڕەو دزەیی و ژمارەیەک لە بەرپرسان و هاووڵاتییان، رێورەسمێک بۆ یادی لەدایکبوونی شەهید ژینا بەڕێوەچوو، ئەو منداڵە ساوایەی لە هێرشە مووشەکییە بالیستییەکانی سوپای پاسدارانی ئێران بۆ سەر شاری هەولێر لەگەڵ باوکی و هاوڕێیەکی باوکی و دایەنەکەی گیانیان لەدەستدا.

0
0
0
0
0
0