بە وێنە؛ سەرۆکوەزیران قەڵغانی ڕێزلێنانی پێشکەشی ژمارەیەک وەبەرهێنەر کرد
دوانیوەڕۆی چوارشەممە، 04-09-2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە ڕێوڕەسمێکدا قەڵغانی ڕێزلێنانی پێشکەشی ژمارەیەک وەبەرهێنەر کرد کە هاوکاریی حکوومەتی هەرێمی کوردستانیان کردووە لە دروستکردنی باخچە و دایەنگە و قوتابخانە و نەخۆشخانە و بنکەی تەندروستی و باڵەخانەی پۆلیس.