كتێبێكی تایبه‌ت به ژیان و مه‌رگی قاسملو له ئه‌مه‌ریكا بڵاوكرایه‌وه
K24 - واشنتن:
له واشنتنی پایته‌ختی ئه‌مه‌ریكا، كتێبێكی تایبه‌ت به ژیان و مه‌رگی عه‌بدولڕه‌حمان قاسملو، به زمانی ئینگلیزی و به قه‌باره‌ی 540 لاپه‌ڕه بڵاوكرایه‌وه.
کارۆل پرۆنهۆبێر، رۆژنامه‌ڤان و نووسه‌رێکی ڤه‌نزوێلاییه و دۆستی نزیكی (قاسملو) بووه، له دووتوێی كتێبێكدا، باس له ژیان و به‌سه‌رهاتی قاسملو و خه‌باتی رزگاریخوازى رۆژهه‌ڵاتى كوردستان ده‌كات.
سه‌ره‌تا له ساڵی 2008 نووسه‌ر کتێبێکی له‌سه‌ر به‌شێک له ژیانی سیاسی و به‌سه‌رهاتی قاسملو به زمانی ئیسپانی نووسیوه و له کاراکاس چاپی کردووه، ساڵی دواتر نووسه‌ر بۆ خۆی ئه‌و کتێبه‌ی کردووه به ئینگلیزیی و له 2019 له ئه‌مریکا چاپ و بڵاو كرایه‌وه، دواتر كتێبه‌كه كراوه‌ته كوردی و له 2019دا له هه‌ولێر چاپ كراوه و وه‌رگێڕدراوه‌ته سه‌ر چه‌ند زمانێكى تریش.
نووسه‌ر، له باره‌ی چۆنیه‌تی ئاشنابوون به خه‌باتی قاسملو، وتارێكی پێشكه‌ش كرد و گوتی: "ئاشنابوونم له‌گه‌ڵ دۆزی كورد ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ناسینی فیلمسازی به‌ناوبانگی كورد یه‌ڵماز گونه‌ی له فێستیڤاڵی فیلمی كان كه وه‌ك رۆژنامه‌وانێك تێیدا به‌شدار ببووم، له سه‌ر داوای گونه‌ی زیاتر هه‌وڵمدا خۆم له‌گه‌ڵ سیاسه‌ت تێكه‌ڵ بكه‌م و پتر له سه‌ر زێدی خۆم و ئه‌مریكای لاتین لێكۆڵینه‌وه بكه‌م و شوێن پرسه سیاسییه‌كان بكه‌وم. هه‌ر له رێگه‌ی ئه‌ویشه‌وه له‌گه‌ڵ كه‌سایه‌تییه سیاسیه‌كانی دیكه‌ی كورد، وه‌ك كه‌نداڵ نه‌زان ئاشنا بووم، كه ئه‌ویش منی به قاسملو ناساند. ئاشنابوونم له‌گه‌ڵ دوكتور قاسملو تایبه‌ت بوو، چونكه به هۆی شاره‌زابوونی به زمانی جیاجیا، قسه‌كردن له‌گه‌ڵی ئاسان بوو، دواتر له رێگه‌ی ئه‌و، گه‌شتی كوردستان‌م كرد و پتر له‌گه‌ڵ خه‌باتی كورد بۆ ئازادی ئاشنا بووم".
كارۆڵ باسی له‌وه كرد، كتێبه‌كه له ئاكامی په‌یوه‌ندى قووڵ و دۆستانه له‌گه‌ڵ قاسملو و تێكه‌ڵاوبوونی له‌گه‌ڵ جووڵانه‌وه‌ی رزگاریخوازى كورد له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌رهه‌مهاتووه، به‌ڵام له هه‌مووی گرنگتر "داوای كه‌سی و تایبه‌تی قاسملو بوو، كه داوای كرد پاش مه‌رگی بۆ ناساندنی دۆزی كورد، كتێبێك له‌سه‌ر ژیانی بنووسرێته‌وه".
له دوا بڕگه‌ى سیمیناركه‌دا، نووسه‌ر كتێبه‌كه‌ی بۆ ئاماده‌بووان واژۆ كرد.
ئ. م