وێنه‌ی تاره فارس به كوژراوی بڵاوده‌بێته‌وه

K24 - هه‌ولێر:
تاره فارس شه‌معوون، كچه مۆدێلی عێراقی، كه له‌بنه‌ڕه‌تدا كریستیانه، ئه‌مڕۆ له به‌غدا كوژرا و ده‌زگا ئه‌منییه‌كانیش روونكردنه‌وه له باره‌ی رووداوه‌كه ده‌ده‌ن.
تاره، كه پێشتر له‌به‌ر هه‌ڕه‌شه‌كان به‌غدای جێهێشتبوو، ئه‌مڕۆ له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك چه‌كداره‌وه، له ناوچه‌ی "كامپی ساره" له به‌غدا كوژرا، به گوێره‌ی ده‌زگا ئه‌منییه‌كانیش، چه‌كداره‌كان سه‌ره‌تا هه‌وڵی رفاندنیان داوه.
هاوڕێكانی ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، تاره به نیازبووه سه‌ردانی هاوڕێیه‌كی بكات، به‌ڵام چه‌ند چه‌كدارێك هه‌وڵی رفاندنیان داوه و كاتێك زانیویانه ناتوانن بیڕفێنن لێیانداوه و دواتریش كوشتوویانه.
پۆلیسی به‌غدا رایده‌گه‌یه‌نێت، لێكۆڵینه‌وه له رووداوی كوشتنه ئه‌و كچه مۆدێله ده‌ستیپێكردووه و هه‌وڵیش ده‌ده‌ن به زووترین كات، بكوژانی بدۆزنه‌وه.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه، كه له ماوه‌ی كه‌متر له دوو مانگی رابردوو، دوو حاڵه‌تی دیكه‌ی كوشتنی له‌و جۆره هه‌بووه و پێشتریش دكتۆر ره‌فیف یاسری، خاوه‌نی سه‌نته‌ری جوانكاری باربی بووه، كه پزیشكی نه‌شتگه‌ری جوانكاری بووه.
دوای ئه‌ویش دكتۆر شه‌زا سامه‌رائی، كه خاوه‌نی سه‌نته‌ری جوانكاری بووه، له‌ناو ماڵه‌كه‌ی خۆیدا به چه‌قۆ كوژرا، ئه‌و سێ رووداوه له ماوه‌ی كه‌متر له دوو مانگ له به‌غدای پایته‌ختی عێراق روویانداوه.
.jpg)
.jpg)
.jpg)
ئ. م