مهسرور بارزانی و وهزیری دهوڵهتی هیندستان بۆ كاروباری دهرهوه كۆبوونهوه
K24 – ههولێر:
ئەمڕۆ سێشەممە 2019/9/17 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی وڵاتی هیندستان کرد بە سەرۆکایەتی ڤێرڤالی مۆرالی دەهاران وەزیری دەوڵەت بۆ کاروباری دەرەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا وەزیری دەوڵەت بۆ کاروباری دەرەوەی هیندستان ئاماژەی بە گرنگی پەیوەندیی نێوان هەرێمی کوردستان و هیندستان کرد بەتایبەتی کە رەوەندێکی گەورەی هیندی لە هەرێمی کوردستان دەژین . ئامادەیی وەبەرهێنەرانی وڵاتەکەشی دەربڕی بۆ ئەوەی لە هەرێمی کوردستان وەبەرهێنان بکەن.
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان جەختی لەوە کردەوە کە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان کار بۆ ئەوە دەکات زەمینەیەکی باشتر و لەبارتر بۆ وەبەرهێنەرانی بیانی برەخسێنێت کە لە بەرژەوەندی پرۆسەی گەشەپێدانی ئابووری هەرێمی کوردستان بێت .
لە کۆبوونەوەکەدا گقتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندی ئابووری وبارزگانی نێوان هەرێمی کوردستان و هیندستان کرا.
وەزیری دەوڵەت بۆ کاروباری دەرەوەی هیندستان ئێوارەی ئەمڕۆ بەشداری رێوڕەسمێکی هاووڵاتییانی وڵاتەکەی بۆ دانانی پەیکەری غاندی لە پارکی سامی عەبدولڕەحمان دەکات.
دوێنێ ئێوارە وەزیری دەوڵەت بۆ کاروباری دەرەوەی هیندستان گەیشتە هەولێر و له لایهن سهفین دزهیی، بهرپرسی فهرمانگهی پهیوهندییهكانی دهرهوهى حكوومهتی ههرێم پێشوازی لێكرا.

