ترەمپ پەیامێک بۆ خۆپیشاندەرانی ئێران دەنێرێت

بۆیەکەمجار ترەمپ تویتێک بە زمانی فارسی بڵاودەکاتەوە
author_image Kurdistan24 ‌هەولێر

K24 – هه‌ولێر:

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە تویتێکدا بە زمانی فارسی، پشتیوانی واشنتن بۆ خۆپیشاندانەکانی ئێران دەردەبڕێت و دەڵێ بە وردی چاودێری دەکەن.

دۆناڵد ترەمپ بۆ یەكەمجار لە تویتێكدا بە زمانی فارسی ئاماژەی بەوەکردووە كە خەڵكی ئێران بوێرو زوڵم لێكراون، ھەربۆیە ئەمەریكا پشتیوانیان لێدەكات و لەو پشتیوانیەش بەردەوام دەبێت.

لە تویتەکە نووسیویەتی، ئەوان لە خۆپێشاندانەكانی خەڵكی ئێران تێدەگەن و بە وردی چاودێریان دەكەن و پشتیوانیشیان لێدەكەن.

دوێنێ شەممە و لە دوای ئەوەی سوپای پاسداران بەرپرسیارەتی خستنە خوارەوەی فڕۆکە ئۆکراینیکەی گرتە ئەستۆ، لە تاران و چەند شارێکی دیکەی ئێران، خۆپیشاندانەکان دەستیان پێکردووە.