50 هەزار کۆمپانیای وەهمی لە عێراق تۆمارکراون

رێپدانی بازرگانی و یاساییان وەرگرتووە و بوونیان نییە
author_image پێشڕەو میرانی

K24 - ھەولێر

وەزارەتی بازرگانی عێراق بڵاویکردەوە، 80 هەزار کۆمپانیا تۆمارکراون و لەگەڵ چالاکییەکانی کەرتی تایبەت ناگونجێن، بۆ ئەوەش دەستکراوە بە پاکتاوکردنی ئەو کۆمپانیایانەی یاساکانیان پێشێلکردووە.

سەرەڕای ئەوەی وەزارەتی دارایی ئاشکرایکردووە، لایەنە سیاسییەکان چەندین کۆمپانیای وەهمیان دامەزراندووە و بوونەتە گەورەترین رێڕەوی دارایی بۆ گواستنەوەی سامان بۆ دەرەوەی وڵات.

وەزارەتی بازرگانی پێشبینی دەکات، 50 هەزار کۆمپانیای وەهمی تۆمارکراو هەبێت، کە رێپدانی بازرگانی و یاساییان وەرگرتبێت، بەڵام بوونیان نییە.

خەڵەف هاشم، بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی تۆماری کۆمپانیاکانی لە وەزارەتی دارایی ئاشكرایكردوە، ژمارەی کۆمپانیا تۆمارکراوەکان گەیشتووەتە 80 هەزار و ئەو ژمارەیەش لە بەرزبوونەوەیە، چونکە رۆژانە 15 بۆ 30 کۆمپانیا ناوی خۆیان تۆماردەکەن.

ئاماژەی بەوەشكردوە، لیژنەیەکیان لە نوێنەری هەواڵگری و ئاسایشی نیشتمانی و فەرمانگەی تۆماری کۆمپانیاکانی پێکهێناوە بۆ ئەوەی سەردانی کۆمپانیاکان بکەن و لە نزیکەوە ئاگاداری چالاکییەکانیان بن.