نەتەوە یەکگرتووەکان داوا دەكات پێكھاتەكانی كەركووك زوو بگەن بە رێككەوتنێك

بۆ ئەوەی کێشەی ناوچە کوردستانيیەکان چارەسەر بکرێت
kurdistan24.net

K24 – هه‌ولێر:

ئەندامێكی لیژنەی ئاسایکردنەوەی دۆخی کەرکووک رایگه‌یاند، دوای ڕاگرتنی کۆبوونەوەکان بۆ ئاسایکردنەوەی دۆخی کەرکووک کۆبوونەوەکان جارێكی دیكە دەستیان پێکردووه‌تەوە. گووتیشی: نەتەوە یەکگرتووەکان داوا دەكات، پێکهاتەکان بەخێرایی بگەنە رێککەوتنێك.  ئاشکراشیکرد، ئێستا کۆبوونەوەکان زۆر بە چڕی بەڕێوە دەبرێن. سەرۆکی لیژنەی ناوچە کوردستانییەکانیش چارەسەری خێرا بۆ دۆخی کەرکووک دەخاتەڕوو.

پاش 6  مانگ لە راگرتنی کۆبوونەوەی  پێکهاتەکان بۆ ئاسایکردنەوەی دۆخی کەرکووک؛ ماوەی چەند رۆژێکە کۆبوونەوەکان دیسان بەچڕی دەستیان پێکردووەتەوە. ئەم کۆبوونەوانەش بە چاودێری نەتەوە یەکگرتوەکان بەڕێوە دەچن. نەتەوە یەکگرتوەکانیش داوا دەكات پەلە بكرێت لە  گەیشتن بە رێککەوتنێك لە نێوان پێکهاتەکان بۆ ئەوەی کێشەی ناوچە کوردستانییەکان چارەسەر بکرێت.

شاخەوان عەبدوڵڵا، ئەندامی لیژنەی ئاسایکردنەوەی دۆخی کەرکووک، گووتی: دۆسێیه‌ی كەركووك دۆسێیەكی گشتگیرە، دۆسێیه‌كانی كشتوكاڵ، ئەمنیی و بەڕێوەبردنە، ئەمانە گشتیان گفتوگۆیان لەسەر دەكرێت، پێویستیشە حكومەتی ھەرێم و بەغدا لە سەر رەوشی ئێستای كەركووك گفتوگۆكانیان زیاد بكەن. نەتەوە یەكگرتووەكان ھەر لە یەكەم كۆبوونەوەدا باسیان لەوە كرد، كە ئەوان لەگەڵ حكوومەتی ھەرێم و بەغدا رێككەوتوون، كەوا ئەوەی كەركووكییەكان لە سەری رێكبكەون، ئەوانیش پاڵپشت و ھاوكار دەبن. بۆیەش نەتەوە يەكگرتووەكان فشار دەكات بۆ ئەوەی پێكھاتەكان بگەن بە رێكەوتنێك.

لە پەرلەمانی کوردستانیش بە بەشداری حکوومەتی هەرێمی کوردستان گفتوگۆ لە بارەی راپۆرتێک لەسەر دۆخی ناوچە کوردستانییەکان کرا، کە بەپێ راپۆرتەکە دۆخەکە لە مەترسیدایە. ژمارەیەک پێشنیازیش بۆ چارەسەركردنی کێشەکان درانە حکوومەتی هەرێمی کوردستان.

جوان یونس،  سەرۆکی لیژنەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان رایگه‌یاند، چارەسەركردنی خێرای کێشەی ناوچە کوردستانییەکان، بە گەڕانەوەی پێشمەرگە دەكرێت و دواتر چارەسەرێکی بنەڕەتی بۆ ناوچە کوردستانییەکان  دەبێت بدۆزرێتەوە.

گەڕانەوەی پێشمەرگە یەکێکە لە رێگاکانی چارەسەری کێشەی ناوچە کوردستانییەکان کە لە رووی سیاسی و ئەمنییەوە بەشێکی کێشەکان چارەسەر دەکات بۆ ئەم مەبەستەش وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی بەرگری عێراق لە گفتوگۆدان و لێکتێگەیشتنێكی سەرەتایشیان لە نێواندا درووست بووە، نەتەوە یەکگرتووەکانیش لەگەڵ پێکهاتەکان لە گفتوگۆدایە بۆ چارەسەركردن و ھەر خۆیشی چاودێری گفتوگۆی پێکهاتەکانیش دەکات. ئەمە لە کاتێکدایە دوای 16ی ئۆکتۆبەر دۆخی ئەو ناوچانە تا دێت خراپتر دەبێت و تەعریب و داگیرکارییش بەردەوامە.