ئەندام کۆنگرێسێکی ئەمەریکا دژی میلیشیاکانی عێراق داوایەک لە کۆنگرێس دەکات

"پاردە دەدەنە ئەوانەی ئەمەریکی دەکوژن"

K24- واشنتن:

رۆژی هه‌ینی رێكه‌وتی 31ی جولای 2020، كۆنگرێسمه‌ن جۆ ویلسۆن، ئه‌ندامی كۆمارییه‌كان و نوێنه‌ری ولایه‌تی كارۆلینای باكوور له‌ رێگای‌ به‌یاننامه‌یه‌كه‌وه‌ ئاشكرای كرد، نابێ به‌رهه‌می ره‌نجی هاووڵاتیانی ئه‌مەریكا بچێته‌ گیرفانی ئه‌و تاقم و گروپانه‌ی كه‌ له‌ عێراق ده‌ستیان به‌ خوێنی ئه‌مەریكاییه‌كان سووره‌.

ویلسۆن له‌ به‌یاننامه‌كه‌یدا نوسیویه‌تی: "ئه‌م چاكسازییه‌ له یاسای‌ بودجەی به‌رگریدا، رێگری ده‌كات له‌وه‌ی كه‌ داهاتی هاووڵاتیانی ئه‌مەریكا بگاته‌ ده‌ست ئه‌و میلیشیا ناو زڕاوانه‌ی سه‌ر به‌ ئێران كه‌ ده‌سه‌ڵاتی عێراق لاواز ده‌كه‌ن و ده‌ستیان به‌ خوێنی ئه‌مەریكییه‌كان سووره‌ و درێژه‌ به‌ گێره‌شوێنی ده‌ده‌ن.

له‌م نێوه‌دا گروپگه‌لێكی وه‌كو حشدی شه‌عبی به‌ تایه‌بت تاقمی به‌در كه‌ شه‌رمه‌زارانه‌ نوێنه‌رایه‌تی ئێران ده‌كه‌ن و داخوازی ئه‌و وڵاته له‌ عێراق‌ جێبه‌جێ ده‌كه‌ن و له‌ هێرش بۆ سه‌ر باڵوێزخانه‌ی ئێمه‌دا له‌ به‌غدا ده‌ستیان هه‌بوه‌. پێویسته‌ ئه‌وان وه‌كوو گروپگه‌لی تیرۆریستی بناسێنرێن. هه‌روه‌ها لانیكه‌م ده‌بێ له‌وه‌ دڵنیا بین كه‌ پاره‌ی باجی هاوڵاتیانی ئه‌مەریکی نادرێته‌ ئه‌و تاقمه‌ تاوانبارانه‌ی سه‌ر به‌ ئێران كه‌ هه‌وڵ ده‌ده‌ن عێراق ناسه‌قامگیر بكه‌ن و زیان به‌ هاووڵاتیانی ئه‌مەریکی ده‌گه‌یه‌نن.

ده‌رئه‌نجام، گه‌ڵاڵه‌ی كۆتایی زۆر خاڵی لاوازی له‌ خۆ ده‌گرت، به‌ تایبه‌تی یاساورێسای پڕ مه‌ترسی بۆ نموونە هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌یAUMF.

ئەو کۆنگرێسمانە ئەوەشی خستەڕوو، ئه‌مه‌ رێگا به‌ هێزه‌كانی ئێمه‌ ده‌دات تاكو له‌ شه‌ڕی جیهانی دژی تیرۆر دا سه‌ركه‌وتوو بن. له‌گه‌ڵ گشت ئه‌وانه‌، من شوكرانه‌بژێرم كه‌ كۆنگرێس لانیكه‌م چاكسازی له‌م دوو گه‌ڵاڵه‌ گرینگه‌دا كردوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی پاره‌ی ئێمه‌ نەدرێتە ده‌ست ئه‌وانه‌ی كه‌ بكوژی سه‌ربازه‌كانی ئێمه‌ بوون و ده‌بن."