نێچیرڤان بارزانی و شاندێكی به‌ریتانی پرسی به‌ره‌وپێشبردنی یاسا له كوردستان تاوتوێ ده‌كه‌ن

K24- هه‌ولێر:
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نێوان نێچیرڤان بارزانی, سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و شاندێكی باڵای ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی شاهانه‌ی به‌ریتانی، شاندی میوان ئاماده‌ییی خۆیان بۆ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی هه‌رێمی كوردستان و پشتگیریی ڕۆڵی یاسا، دادوه‌ری و به‌هێزكردنی دادگاكانی هه‌رێم له بواری ته‌كنیكی و ڕاهێنانی دادوه‌ره‌كان له ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی، هه‌روه‌ك چۆن له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی عێراقیش هه‌مان هه‌ماهه‌نگییان هه‌یه، ئه‌مه‌ش به‌مه‌به‌ستی به‌ڕێوه‌بردنی باشتری كه‌یسه‌كانی تیرۆر، سه‌ربه‌خۆییی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری و سه‌روه‌ریی یاسا له هه‌رێمی كوردستان و عێراق.
لای خۆیه‌وه سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان سوپاسی سه‌ردانی شانده‌که‌ی كرد و هیوای خواست ئه‌نجومه‌نه‌كه‌یان به هاوكاری و هه‌مانگی له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی هه‌رێمی كوردستان كار بۆ به‌ره‌وپێشبردنی زیاتری بواری یاسا و دادوه‌ری له هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن، به‌تایبه‌ت كه به‌ریتانیا له بواری سه‌روه‌ریی یاسا و دادوه‌ریدا خاوه‌ن ئه‌زموونێكی دوور و درێژ و تۆكمه‌یه و له‌مباره‌شه‌وه ئاماده‌یی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی بۆ هه‌ر ئاسانكارییه‌ك له‌پێناو به‌رده‌وامی و به‌هێزكردنی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌كانی دادوه‌ریی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌ریتانیای نیشان دا.
تاوتوێكردنی دوا پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه و چه‌ند بابه‌تێكی په‌یوه‌ست به په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌ریتانیا له بواره جیاوازه‌كاندا، لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو.
شاندی به‌ریتانی پێكهاتبوو له هه‌ریه‌ك له دادوه‌ر گرۆس و خاتوو ئان ڕافێرتی، هه‌ردوو جێگری سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌ن و دادوه‌ر ئه‌ندرۆ هاتن، به‌رپرسی مه‌شق و ڕاهێنان له په‌یمانگه‌ی دادوه‌ریی شاهانه.
له دیدارێكدا به‌نگین قاسم، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی هه‌رێمی كوردستان، به‌ختیار قازی، سه‌رۆكی سه‌ندیكای پارێزه‌رانی كوردستان و که‌ریم شنگالی، وه‌زیری ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێم ئاماده بوون، شاندی میوان خۆشحاڵیی خۆیان به سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی و پێشكه‌وتنه‌كانی هه‌رێمی كوردستانیان له بواری دادوه‌ریدا به‌رز نرخاند.
H.B