ژمارەیەک لایەنی تورکمانی ئیدانەی رووداوەکانی بەغدا دەکەن

"ئەرکی رووبەڕووبوونەوەی داعشە"

K24- هەولێر:

ژماەیەک لایەن و پارتی تورکمانییەکان لە هەرێمی کوردستان ئیدانەی هێرشکردنە سەر بارەگای پارتی و سووتانی ئاڵای کوردستان لە بەغدا لەلایەن لایەنگرانی حەشدی شەعبییەوە دەکەن.

لەوبارەوە محەممەد سەعدەدین، سەرۆکی پارتی گەشەپێدانی تورکمانی رایگەیاند: "ئەوان وەکو پارت و لایەنە تورکمانیەکان ئەوانەی کە هاوپەیمانن لەگەڵ پارتی گەشەپێدانی تورکمان، کە پێکهاتوون لە پارتی گەشەپێدانی تورکمان، پارتی دیموکراتی تورکمانی، کۆمەڵی لیبڕاڵی تورکمانی، پارتی گەلی تورکمانی، ئیدانەی ئەو کردەوەیە دەکەین کە لە بەغدا روویداوە".

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەرکی حەشدی شەعبی ئەوەیە، رووبەڕووی داعش ببێتەوە، بەڵام لە ئێستا حەشد خۆی بووە بە هۆکاری تێکدانی ئارامیی.هەندێ لایەنی ناو حەشدی شەعبی بوون بە هۆکار بۆ تێکدانی دۆخی عێراق، لەکاتێکدا کە عێراق بە دۆخێکی هەستیاردا دەڕوات.

ئەو سەرکردە تورکمانییە، ئاماژەی بەوەش دا، ئەو دۆخەی حەشد دروستیکردوە لەکاتێکدایە کە عێراقییەکان چاوەڕوانی ئەوەن لەلایەن سوپای عێراق و پێشمەرگە و حەشدەوە عێراق بەرەو سەقامگیری بڕوات نەک لایەنێکی وەکو حەشدی شەعبی خۆی ببێتە هۆکار بۆ نانەوەی پشێوی و تێکدانی ئاشتەوایی سیاسی و کۆمەڵایەتی.

ئەوەشی خستەڕوو، پارتی دیموکراتی کوردستان هاوپەیمانی ئێمەیە و هێزێکی گەورە و کاریگەرە لە گۆڕەپانی سیاسی عێراق و کوردستان، ئەرکی ئێمە و هەموو لایەنە کوردستانی و عێراقیەکانە هەڵوێستی پشتیوانیمان بۆ پارتی هەبێت، چونکە ئەوە تەنیا هێرش نیە بۆ سەر پارتی، بەڵکو هێرشە بۆ سەر تەواوی پڕۆسەی سیاسی و هەڕەشەیەکە بۆ کاری حزبی و فرە حزبی و تەجروبەی دیموکراسی.