كۆرۆنا 86 كەسی دیكەی كوشت

لە ئیمارات دوو حاڵەتی دیكە تۆمار كران

K24 - ھەولێر

86 كەسی دیكە بەھۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە سێ ھەزار كەسی دیكەش تووشی ڤایرۆسەكە بوون، ئیماراتیش دوو حەڵەتی دیكەی ڤایرۆسەكەی راگەیاند.

لیژنەی تەندروستی نیشتمانی چین بڵاوی كردووەتەوە، 86 كەسی دیكە بەھۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان لەدەستدا و بەمەش رێژەی قوربانییان گەیشتە 722 كەس، ھەروەھا سێ ھەزار و 399 كەسی دیكە تووشی ڤایرۆسەكە بوون، بەمەش رێژەی تووشبووانی ڤایرۆسەكە گەیشتە 31 ھەزار و 774 كەس.

لەلایەكی دیكەوە، وەزارەتی تەندروستی ئیمارات بڵاوی كردووەتەوە، لە ئەنجامی پشكنینە بەردەوامەكانیان، دوو حاڵەتی نوێیان لە وڵاتەكە تۆماركردووە، كە ھەڵگری ڤایرۆسەكەن، رێژەی تووشبووان بە كۆرۆنا لە ئیمارات گەیشتە 7  كەس.

ھ.م