پارتی و یه‌كێتی جه‌ختیان له‌سه‌ر یه‌كڕیزی گه‌لی كوردستان كرده‌وه

K24 – هه‌ولێر:
به‌مه‌به‌ستی هه‌ڵسه‌نگاندنی بارودۆخی ئێستای هه‌رێمی كوردستان، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له هه‌ولێر كۆبوونه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بارودۆخی هه‌رێمی كوردستان و پێويستى یه‌كده‌نگی و یه‌كڕیزیی لایه‌نه سیاسییه‌كان له‌م قۆناغه هه‌ستیاره‌دا بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و ته‌حه‌دیاتانه‌ی ڕوویان له هه‌رێمی كوردستان كردووه، به تێروته‌سه‌لی تاوتوێ كران.
هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی و یه‌كێتیی هاوڕا بوون له‌سه‌ر یه‌كڕیزی و ته‌باییی ریزه‌كان و لێكگه‌یشتن له نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستاندا.
هه‌ردوولا دووپاتیانكرده‌وه كه هه‌موو هه‌وڵ و كۆششه‌كانیان ده‌خه‌نه گه‌ڕ بۆ تێپه‌ڕاندنی قۆناغی ئێستای ڕووبه‌ڕووی هه‌رێمی كوردستان بووه‌ته‌وه و دۆزینه‌وه‌ی ڕێگه چاره بۆ سه‌رجه‌م كێشه‌كان به شێوه‌یه‌ك كه له به‌رژه‌وه‌ندیی گه‌لی كوردستاندا بێت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش جه‌خت له یه‌كڕیزی گه‌لی كوردستان كرایه‌وه.