عه‌لاوی ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌ی خۆی و سه‌رۆك بارزانی بۆ كوردستان 24 ئاشكرا ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ كوردستان 24، ئه‌یاد عه‌لاوی، سه‌رۆكی ئیئتیلافی وه‌ته‌نییه ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی ئاشكرا كرد، كه ئه‌مڕۆ له سه‌ڵاحه‌دین به‌ڕێوه‌چوو.
عه‌لاوی دووپاتیكرده‌وه، "من و برای خۆشەویستم مەسعود بارزانی بەردەوام بارودۆخی عێراق و ناوچەکە لە رێگەی تەلەفۆن و دیدارەوە تاوتوێ دەکەین، بەداخەوە لەکاتی سەرداکەی بۆ بەغدا نەمتوانی بیبینم، ئەمڕۆ هاتمە لای و بارودۆخی عێراق و چۆنیەتی پەلەکردن لە پێکهێنانی کابینەی نوێ و سەقامگیری وڵاتمان تاوتوێ کرد".
سه‌رۆكی ئیئتیلافی وه‌ته‌نییه گوتیشی: "تێڕوانینەکانمان وەک یەک بوون و لە گفتوگۆکانیشمان لەپێناو ئاشتەوایی لە عێراق و ناوچەکە بەردەوام دەبن".
ئاشكراشیكرد، "گفتوگۆمان لەبارەی دابەشکردنی پۆستەکان نەکرد، تەنیا گفتوگۆمان لەبارەی پەلەکردن لە پێکهێنان و تەواوکردنی کابینەی نوێی حکوومەت کرد".
وه‌ك عه‌لاوی ئاماژه‌ی پێدا، به‌شێكی كۆبوونه‌وه‌كه‌یان تایبه‌ت بوو به چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و گوتی: "پێویستە کێشەکان چارەسەر و یەکلایی بکرێنەوە، بە تایبەت پرسە گرنگەکانی وەک بودجە، یاسای نەوت، غاز، دابەشکردنی داهاتەکانی وڵات و پەیودنییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا، هەروها یەکلاییکردنەوە پرسی ناوچە کێشە لەسەرەکان".
ئه‌مڕۆ ئه‌یاد عه‌لاوی، سه‌رۆكی ئیئتلافی وه‌ته‌نییه به سه‌ردانێك گه‌یشته هه‌رێمی كوردستان و له سه‌ڵاحه‌دین له‌گه‌ڵ سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی كۆبووه‌وه.
H.B