سه‌رۆك بارزانی پێشوازی له‌ سكرتێری گشتیی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان کرد

و گۆڕانكاری و هاوكێشەكان لە ئاستی عێراق و ناوچەكە تاوتوێ كران
author_image Kurdistan24 ‌هەولێر

K24 – هه‌ولێر:

لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە محه‌مه‌د حاجی مه‌حموود سكرتێری گشتیی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان كرد.

لە دیدارەكەدا بارودۆخی سیاسیی هەرێمی كوردستان و عێراق و ناوچەكە و دوایین پێشهاتەكان و گۆڕانكاری و هاوكێشەكان لە ئاستی عێراق و ناوچەكە تاوتوێ كرا.

هەر لەو كۆبوونەوەیەدا بیروڕا لە بارەی پەیوەندییەكانی هەرێم و بەغدا و هەوڵەكان بۆ چارەسەركردنی كێشەكان ئاڵوگۆڕ كرا.

هەروەها پەیوەندی و زەروورەتی یەکدەنگیی لایەنە سیاسییەکانی هەرێم و هەنگاوەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان خرایە بەرباس.