وەزیری دەرەوەی ئێران گەیشتە هەولێر

K24 – ههولێر:
جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران گەیشتە هەولێر و لەلایەن نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لێکرا.
بڕیارە ئەمڕۆ 15/01/2019 وەزیری دەرەوەی ئێران لەگەڵ سەرۆک مەسعود بارزانی، نێچیرڤان بارزانی و مەسروور بارزانی کۆببێتەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری کوردستان24، لە دوای تەواو بوونی کۆبونەوەکانی لە هەولێر، جەواد زەریف هەر ئەمڕۆ سەردانی سلێمانی دەکات.
رۆژی یەکشەممەی رابردوو، وەزیری دەرەوەی ئێران گەیشتە بەغدای پایتەخت و لەگەڵ زۆرێک لە لایەنە سیاسییەکان کۆبووەوە، بڕیاریشە مانگی داهاتوو، حەسەن رۆحانی سەرۆککۆماری ئێران، سەردانی عێراق بکات.
دۆخی ئێران لەدوای گەڕانەوەی سزاکانی ئەمەریکا ،لە رووی ئابوورییەوە ناسەقمگیربووە و کۆماری ئیسلامی دەیەوێت لەگەڵ درواسێکانی پەیوەندییەکانی بەهێزتر بکات، تاکو بتوانێت باشتر رووبەڕووی سزاکانی ئەمەریکا ببێتە.
