سه‌رۆك بارزانی له‌گه‌ڵ‌ ئه‌یاد عه‌لاوی كۆبووه‌وه‌

په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا یه‌كێك له‌ ته‌وه‌ره‌ گرنگه‌كان بوو
author_image Kurdistan24 ‌هەولێر

K24- هه‌ولێر:

ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه‌ 21ـی1ـی2019 له‌ سه‌لاحه‌ددین سه‌رۆك مسعود بارزانی و‌ ئه‌یاد عه‌لاوی سه‌رۆكی ئیئتیلافی وه‌ته‌نی عێراقی كۆبوونه‌وه‌ و گفتوگۆیان له‌باره‌ی چه‌ندین پرسی هه‌نووكه‌یی كرد.

له‌ دیداره‌كه‌دا بیروڕا له‌باره‌ی بارودۆخی سیاسی عێراق و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ئاڵوگۆڕ كرا و پێشهات و گۆڕانكارییه‌كانی ناوچه‌كه‌ش ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌ی نێوان سه‌رۆك بارزانی و ئه‌یاد عه‌لاوی بوو.

H.B