سبه‌ی پارتی و گۆڕان له سلێمانی كۆ ده‌بنه‌وه

K24 – هه‌ولێر:
بڕياره سبه‌ى شاندێكى باڵاى پارتى ديموكراتى كوردستان به سه‌رۆكايه‌تى نێچيرڤان بارزانى، جێگرى سه‌رۆكى پارتى سه‌ردانى مه‌كۆى سه‌ره‌كى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان له شارى سلێمانى بكات و هه‌ردوولا بۆ تاوتوێكردنى پرسى پێكهێنانى كابينه‌ى نوێى حكومه‌تى هه‌رێم كۆببنه‌وه.
له‌و باره‌يه‌وه، نەسرەدین مەحموود، ئەندامی جڤاتی نیشتیمانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان تایبه‌ت بە کوردستان24 رايگەیاند، شاندێكی پاتی دیموکراتی کوردستان سەردانی سلێمانی دەکەن و لەگەڵ شاندی دانوستانكاری گۆڕان کۆدەبنەوە.
به گوێره‌ى زانيارييه‌كانى كوردستان24، كۆبوونه‌وه‌كه کاتژمێر دوانزه‌ی نیوه‌ڕۆ لە مەکۆی سەرەکی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌ڕێوه‌ده‌چێت و تایبه‌ت ده‌بێت به پرسی پێکهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان.
نه‌سره‌دین مه‌حموود وتیشی: گۆڕان لیژنەیەکی درووست کردووە بۆ پێشوازی شاندی پارتی کە نوێنەری جڤاتی نیشتیمانی گۆڕانن.
ئه‌و كۆبوونه‌وه‌يه، دوای ئەوە دێت، كه ئەمڕۆ لە هەولێر شاندی پارتی و یەکێتی لەسەر ئاستی باڵا کۆبوونەوە.