عێراق بەھۆی رێككەوتنی ئۆپێك بڕی 50 ملیار دۆلار زیان دەكات

ئەگەری ھەیە قەیران دروست بكات
author_image ئەژین قادر

K24 – ھەولێر

ئیبراھیم بەحرلعلوم، وەزیری پێشووتری نەوتی عێراق لە لێدوانێكیدا رایگەیاند، رێككەوتنی ئۆپێك پڵەس زیانی زۆری لەسەر ئابووری عێراق ھەبووە و ئەگەری ئەوە ھەیە قەیرانی نەوتی لە وڵاتەكە دروست بكات.

بەحرلعلوم راشیگەیاند، پابەندبوونی عێراق بە رێككەوتنی ئۆپێك پڵەس واتە بێبەشبوونی وڵاتەكە لە 750 ھەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە، كە یەكسانە بە لەدەستدانی نزیكەی 50 ملیار دۆلار لە ماوەی دوو ساڵی داھاتوو.

جەختیشیكردەوە، پێویستە لەسەر عێراق پێداچوونەوە بەو رێككەوتنە بكات، چونكە چیدیكە توانای بەرگەگرتنی قەیرانی نەماوە و ناكرێ وڵاتانی دیكە بەرھەھێنانی نەوتیان زیاد و فراوان بكەن و عێراق زیانی پێبگات، بۆیە دەبێت رێگر بێت لە تۆماركردنی ئەو زیانە گەورەیە.