خواردنه سرووشتييه‌كانى ماڵ بۆ منداڵ باشترن
K24- هەولێر
زۆرجار دايكان ده‌يانه‌وێت خۆراكى باش و به‌سوود بۆ منداڵه‌كانيان دابينبكه‌ن و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ده‌چنه بازار و خواردنى له‌قتوونراو ده‌كڕن، به‌ڵام ئه‌وه به زيان بۆ منداڵه‌كان ته‌واو ده‌بێت، چونكه هه‌موو خواردنێكى له‌قتوونراو مادده‌ى پارێزراوى و چه‌ورى زياترى له‌خۆگرتووه.
كه‌واته باشتر وايه دايكان له ماڵه‌وه خواردنى پێويست بۆ منداڵه‌كانيان ئاماده بكه‌ن و له ئاماده‌كردنى خواردنيشدا ره‌چاوى ئه‌م خاڵانه‌ى خواره‌وه بكه:
يه‌كه‌م: خوێ و شه‌كر بۆ منداڵ به‌كارمه‌هێنه، به شێوه‌يه‌كى گشتى خوێى سۆديۆم له خۆراكه‌كاندا هه‌يه و پێويست به‌وه ناكات خوێ بكه‌يته خواردنه‌كانه‌وه. توێژينه‌وه‌كان ده‌ريانخستووه، به‌كارهێنانى خوێ له منداڵى هۆكاره بۆ تووشبوون به فشارى خوێن له پيرى.
دووه‌م: هه‌ندێك خواردنى وه‌ك پيتزاو هه‌مبه‌رگر بۆ منداڵ به‌كارمه‌هێنه. ئه‌وانه پڕن له چه‌ورى و شه‌كر و خوێ.
سێيه‌م: خواردنى سووركراوه‌يان بۆ مه‌پێچه‌وه و پێيان مه‌ده.
چواره‌م: خه‌ل و پێكهاته‌كانيان و جۆره‌كانيان مه‌كه‌ره ناو خواردنييانه‌وه.
پێنجه‌م: هه‌ندێك خواردنى درووستكراو هه‌ن، كه ده‌زانى هه‌رسكردنيان قورسه پێيان مه‌ده.
شه‌شه‌م: ئه‌و منداڵانه‌ى ته‌مه‌نييان له خوار يه‌ك ساڵه‌وه‌يه، هه‌نگوين مه‌كه‌ره خواردنييانه‌وه.