رۆژانه‌ چۆن كاليسيۆمى پێويست وه‌رگرين

Kurd24

 K24- هەولێر

پێويستى جه‌سته‌ به‌ كاليسيۆن به‌ گوێره‌ى ته‌مه‌ن ده‌گۆڕێت. كاليسيۆم له‌ شيرو به‌رهه‌مه‌كانييدا هه‌يه‌. ئه‌گه‌ر كه‌سێكى رووه‌كييت ئه‌وه‌ پاقله‌مه‌نيه‌كان و دانه‌وێڵه‌كان پڕن له‌ كاليسيۆم، به‌ڵام جه‌سته‌ زووتر له‌ شيرو به‌رهه‌مه‌ ئاژه‌ڵييه‌كانه‌وه‌ ده‌توانێت كاليسيۆم وه‌ربگرێت نه‌ك له‌ رووه‌كييه‌كانه‌وه‌.

ئه‌گه‌ر شير و ماستت حه‌ز لێ نه‌بوو، ده‌كرێت په‌نيرو جۆره‌كانى ديكه‌ى شيره‌مه‌نى به‌كاربهێنيت.

ته‌مه‌ن

بڕ به‌ ميليگرام

تا شه‌ش مانگى يه‌كه‌مى ته‌مه‌ن

200

6مانگ تا ساڵێك

300

ساڵێك تا 3 ساڵ

500

4-8 ساڵ

800

9 – 18 ساڵ

1300

19 – 50 ساڵ

1000

زياتر له‌ 50 ساڵ و ژنانى دووگيان

1200