خواردنى ته‌ندرووست.. پيرييه‌كى سه‌لامه‌ت
K24- هەولێر
له كورده‌وارييدا ده‌ڵێن: "ته‌مه‌نى درێژ شه‌رمى به كه‌س نييه"، ئه‌گه‌ر خوا ته‌مه‌نى درێژى پێ به‌خشيت و گه‌يشتييه قۆناغى پيرى پێش هه‌موو شتێك بۆ ئه‌وه‌ى پيرێتييه‌كى خۆشت هه‌بێت و له‌شساغ بييت ده‌بێت، سيستمى خواردن و خۆراكى خۆت بگۆڕيت.
هه‌وڵ بده ئه‌و خۆراكانه بخۆ، كه بۆ له‌شت پێويستن، زياده‌رۆى نه‌كه‌يت، چه‌ورى و شه‌كر و خوێ هه‌تا راده‌ى فه‌رامۆشكردنى يه‌كجاره‌كييان كه‌م بكه‌ره‌وه. وه‌رزش گيان به به‌ر جه‌سته‌ى ماندوو و شه‌كه‌تى رۆژگارى به‌سه‌رچووى ته‌مه‌ن ده‌كاته‌وه.
رۆژانه وه‌رزش ده‌سته‌به‌رى ژيانێكى پڕ له خۆشى و ته‌ندرووستييه‌كى سه‌لامه‌تت بۆ ده‌كات. چاودێرى كێشى جه‌سته‌ت بكه. ته‌مه‌نى پيريى به‌رگه‌ى زيادبوونى كێش ناگرێت. هه‌تا پێت ده‌كرێت ورياى كێشت به.