به ترێ رێژيم بكه.. رۆژانه نيو كيلۆ چه‌ورى ده‌تاوێنێته‌وه
K24- هەولێر
بۆ دابه‌زاندنى كێشت تا ئێستا بيرت له‌وه كردووه‌ته‌وه، ترێ يه‌كێكه له چه‌كه كاريگه‌ره‌كانى سووتاندنى چه‌ورى و دابه‌زاندنى كێش.
ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت به بێ ئه‌وه‌ى هيچ زيانێكت پێ بگات، ئه‌م رێگه‌يه تاقيبكه‌ره‌وه. رێگه‌يه‌كى ئاسانه و رۆژانه ته‌نيا 3 كوپ گيراوه، ياخود شه‌ربه‌تى ترێ بخۆره‌وه. به‌ڵام ورياى ئه‌وه به به ته‌نيا بيخۆيته‌وه و هيچى ديكه‌ى له‌گه‌ڵ نه‌خۆيت. ئه‌گه‌ر به‌و شێوه‌يه بێت، ئه‌وا له رێگه‌ى ئه‌و سێ كوپه‌وه 500 گه‌رمۆكه وزه‌ت ده‌ستده‌كه‌وێت و له به‌رامبه‌ريشدا رۆژانه نيو كيلۆگرام كێش كه‌م ده‌كه‌يت.
ترێ به يه‌كێك له به‌رهه‌مه پڕبايه‌خه باخدارييه‌كانى كوردستانه و به درێژايى زياتر له 5000 هه‌زار ساڵ، مێوى ده‌يم له كوردستان هه‌بووه و خه‌ڵك به جۆره‌ها شێوه سووديان له به‌رهه‌مه‌كه‌ى بينيوه و هه‌ندێك ناوچه‌ى كوردستانيش به ره‌زى مێوى دێم به‌ناوبانگن و ساڵانه ده‌يان ته‌ن به‌رهه‌م ده‌خه‌نه بازاراوه‌وه. وه‌ك ناوچه‌كانى شارباژێر و پشده‌ر و هه‌ورامان و باڵه‌كايه‌تى و قه‌نديل.