ناوچه تاریکه‌کانی تیرۆریزم
ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان تا ئێستا چوارده ڕێکكه‌وتننامه‌ی جیهانیی له‌سه‌ر تیرۆریزم به‌رهه‌م هێناوه و زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری ده‌وڵه‌تان واژویان کردوون و له ژیانی هه‌موو ڕۆژێکیشدا، وه‌ك گۆفمان ده‌ڵێت، کاری پێ ده‌که‌ن. له‌وه‌ش زیاتر، هه‌ر ده‌وڵه‌تێك له سنووری خۆیدا، چه‌ندین چوارچێوه‌ی یاسایی بۆ مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ دیارده‌ی تیرۆریزمدا داناوه و جووڵانه‌وه‌کانی له به‌رامبه‌ر هه‌ر کرده‌یه‌کی تیرۆریستی‌دا ده‌خاته نێو ئه‌و چوارچێوانه‌وه.
یه‌کێك له خاڵه پۆزه‌تیڤه‌کانی ئه‌م ڕێکكه‌وتننامه و چوارچێوه یاساییانه بریتییه له‌وه‌ی که ئاماده‌یی ڕه‌گه‌زی وێناکردنی ئۆپۆزسیۆنی ده‌وڵه‌ت وه‌ك دوژمن و هه‌ڕه‌شه به‌سه‌ر ئاسایشی نیشتمانییه‌وه، ته‌واو کاڵ بووه‌ته‌وه و چیدی، وه‌ك نیوه‌ی دووه‌می سه‌ده‌ی بیسته‌م، ده‌زگاکانی ده‌وڵه‌ت نایه‌ن و له‌ژێر ئه‌م ناونیشانه‌دا، ئه‌کته‌ره‌کانی ڕووبه‌ری ئۆپۆزیسیۆن، به چه‌ندین که‌ره‌سه‌ی جیاواز له‌ناو به‌رن.
هه‌روه‌ها خاڵێکی دیکه‌ی گرنگی ئه‌م ڕێکكه‌وتننامه و چوارچێوه یاساییانه له‌وه‌دایه که تیرۆریزم وه‌ك ئایدۆلۆژیا پێناسه نه‌کراوه. من ئاماژه به‌م خاڵه ده‌ده‌م و ڕووناکیی ده‌خه‌مه سه‌ر، چونکه ئه‌وه‌ی له نزمترین ئاستیشدا، چاودێریی که‌ناڵه‌کانی ڕاگه‌یاندن له ڕۆژهه‌ڵاتدا بکات، ڕاسته‌وخۆ ئه‌و هه‌سته‌ی لا دروست ده‌بێت که تیرۆریزم بریتییه له ئایدۆلۆژیایه‌کی تایبه‌ت و هه‌ندێك جار زیاده‌ره‌ویش ده‌کرێت و وه‌ك ئایدۆلۆژیایه‌کی تایبه‌تی گرووپێکی تایبه‌ت ده‌خرێته سه‌ر شانۆکان. به‌ڵام له‌ڕاستیدا ئه‌م «به‌ڵگه‌نه‌ویسته» دیسان هه‌ڵه‌یه‌کی دیکه‌ی مانای هاوبه‌شه؛ چونکه تیرۆریزم نه ئایدۆلۆژیایه و نه ئایدۆلۆژیای گرووپێکی کۆمه‌ڵایه‌تی یان ئایینیی تایبه‌ته. به‌پێچه‌وانه‌وه، تیرۆریزم مۆدێلێکه له جووڵانه‌وه، له ڕه‌فتار، له کرده، میتۆدێکی کارکردنه له به‌رامبه‌ر یان له‌نێو ڕووداوه‌کاندا. میتۆدێك که هه‌موو گرووپێکی کۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی، ئایینی، به‌بێ جیاوازی ده‌توانن وه‌ك یه‌ك به‌کاری بێنن.
واته تیرۆریزم به‌ته‌نیا ئیشکالیه‌تی یاساکان و دادگاکان و دادوه‌ره‌کان نییه، به‌ڵکو له هه‌مان کاتدا، ئیشکالیه‌تی کێڵگه‌ی سیاسی و په‌یوه‌ندییه‌کانی هێز و ململانێی نێوان پێگه‌کان و سیستمی به‌ڕێوه‌بردنی هه‌ژموونیشه. به‌و مانایه‌ی که، له هه‌موو جێگایه‌کدا، له هه‌موو کاتێکدا، پرسیاری تیرۆریزم به‌ته‌نیا ڕووبه‌ری یاسا ناگرێته‌وه، به‌ڵکو ڕووبه‌ڕووی سیاسه‌تیش ده‌گرێته‌وه، باشترین نموونه‌ش سه‌رهه‌ڵدانی داعش له سه‌رزه‌مینی سوننه‌دایه. کاتێك که حکوومه‌ته شیعییه یه‌ك له‌دوای یه‌که‌کان، هه‌ر سوونه‌یه‌ك وه‌ك تیرۆریستێکی کاتی له قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن تا به‌رائه‌تی خۆی ده‌سه‌لمێنێت، کاتێك که پێیانوایه هه‌ر ڕاپه‌ڕینێکی سوننه‌کان جووڵه‌ی تیرۆریستێکه که ده‌بێت ڕابکێشرێته به‌رده‌م دادگاکان، به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌و تراژیدیایه‌ی که ده‌ستی پێ کردووه، به‌م زووانه کۆتایی نایه‌ت. مه‌ترسیی ئه‌م ڕوانینه له‌وه‌دایه که ده‌توانێت هه‌موو سنووره‌کان ببه‌زێنێت، به سنووری جێگری سه‌رکۆماریشه‌وه، که حکوومه‌ته شیعییه‌که‌ی به‌غدا، ویستی تاریق هاشمی، به‌ناوی یاسای دژه‌تیرۆره‌وه له‌سێداره بدات.
کاتێك پرسی تیرۆریزم ده‌لکێت به سیستمی په‌یوه‌ندییه‌کانی هێزه‌وه، بێگومان له هه‌موو ئاسته‌کاندا (لۆکال، ناسیۆنال، ئه‌نته‌رناسیۆنال)، ئیدی کرده‌ی «تیۆریزه‌کردنی» پرسی تیرۆریزم له‌نێو دیارده‌ی زه‌بروزه‌نگدا ده‌بێت به فه‌رمانێکی هه‌نوکه‌یی.
ئه‌و زه‌بروزه‌نگه‌ی که ده‌وڵه‌تێك به‌رامبه‌ر ده‌وڵه‌تێکی دیکه به‌رهه‌می ده‌هێنێت (بۆ نموونه عێراقی سه‌دام به‌رامبه‌ر به ئێرانی خومه‌ینی له هه‌شتاکاندا) هه‌ڵگری چ سروشتێکه؟ ئایا ده‌توانین به تیرۆریزمی ناو به‌رین؟
به دیوێکی دیکه‌دا، زه‌بروزه‌نگی گرووپێك که خاوه‌نی ڕووبه‌رێکی جوگرافییه به‌رامبه‌ر به ده‌وڵه‌تێك (ئۆپۆزیسیۆنی سووریا دژ به ده‌وڵه‌ته‌که‌ی به‌شاری ئه‌سه‌د) ده‌خرێته کوێی زه‌بروزه‌نگه‌وه؟
تا کوێ چه‌مکی تیرۆریزم ده‌توانێت ئه‌و زه‌بروزه‌نگه‌ی که گرووپێك دژ به ده‌وڵه‌تێك به‌کاری ده‌هێنێت (بۆنموونه زه‌بروزه‌نگی ئه‌لقاعیده له وڵاتێکی وه‌ك تونس‌دا) بخوێنێته‌وه؟
بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌م پرسیارانه، ئێمه ده‌توانین سێ چوارچێوه‌ی جیاواز، به‌ڵام نزیك له یه‌ك، پێشنیار بکه‌ین. سێ چوارچێوه که بڕیاری کۆتایی نین و ته‌نیا له شێوه‌ی گریمانه‌ی پێشنیارکراودان که ده‌کرێت به‌رده‌وام و به‌پێی داتای نوێ بینا بکرێنه‌وه.