یه‌كگرتووی ئیسلامی به‌رگری له هه‌ڵوێسته‌كانی ده‌كات
K24 – ھەولێر
په‌رله‌مانتارێكی یه‌كگرتووی ئیسلامی وه‌ڵامی ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی كۆمه‌ڵی ئیسلامی ده‌داته‌وه كه له‌سه‌ر هه‌ڵوێسته‌كانیان به "گوناهبارى دونیا و قیامەت" له‌قه‌ڵه‌می دابوون و ده‌ڵێ: "ئەوە یەکێتى و گۆڕان و کۆمەڵى ئیسلامى بوون کە پابەندى بەڵێنى خۆیان نەبوون نه‌وه‌ك ئێمه".
ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه (23-8-2015) حاجى کاروان، ئەندامى پەرلەمانى کوردستان لە فراکسیۆنى یەکگرتووى ئیسلامى به (K24)ى گوت: "ئەوە یەکێتى و گۆڕان و کۆمەڵى ئیسلامى بوون کە پابەندى بەڵێنى خۆیان نەبوون، ئەگەر کەسێک گوناهبار بێت ئەوە ئەوانن نەک ئێمە".
ئه‌م لێدوانه‌ى په‌رله‌مانتاره‌كه‌ى يه‌كگرتوو وه‌ڵامى لێدوانێكى مه‌لا هه‌وره‌مان گه‌چێنه‌یى، ئه‌ندام په‌رله‌مانى كوردستان له فراكسیۆنى كۆمه‌ڵى ئیسلامى بوو کە رايگه‌ياندبوو: "هەرکەس بەشدارى کۆبوونەوە نائاساییەکەى پەرلەمانى کردبێت کە تایبەت بوو بە پرسى سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستان، گوناهبارى دونيا و قیامەتە".
دوای 19 ئاب، تاكە حزبێك كە رووبەڕووی زۆرترین دەستخۆشی و زۆرترین رەخنە بوبێتەوە، یەكگرتووی ئیسلامی كوردستانە، تەنانەت ئەندام و لایەنگرانی خودی ئەو حزبەش بەسەر ھەردوولادا دابەش بوون، بەشێكیان پێیان وایە یەكگرتوو سیاسەتێكی "حەكیمانە"ی پەیرەونەكردووه.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش "ئەبوبەكر كاروانی" ئەندامی سەركردایەتی یەكگرتووی ئیسلامی، رەخنە لە سیاسەتی حزبەكەی گرت و راى خۆى بۆ (K24) ئاشكراكرد و گوتى: "ناكرێ تەنیا لەبەر ترسی ئەوەی بارەگایەك ھیچی بەسەر نەیەت بەردەوام رێكخستنەكانی خۆت بخەیتە حاڵەتی تۆمەتباركردن و بەرگری لە خۆكردنەوە".
گوتیشى: "دەبوو یەكگرتوو لە رێی ھەڵوێستی بوێری سیاسیی خۆیەوە، ھەست بە شانازیكردنی لەنێو ناخی ئەندامانی خۆییدا دروست كردبا".
لە بەرانبەردا، بەپرسە باڵاكانی یەكگرتوو ئەم سیاسەتەی كە لە 2 مانگدا پەیڕەوییان كردووە، بە "دروستی" دەزانن و پێیان وایه، یەكگرتوو لە "خەمی" ئەزموونی ھەرێمی كوردستان دابوو، بۆ بەدیھێنانی ئەو مافەی ھەموو كورد چاوەڕوانیەتی كە دەوڵەتی كوردییە بۆیه داوا ده‌كه‌ن "یه‌كڕیزى بپارێزن".
له‌لایه‌كى دیكه‌وه، "محەمەد بازیانی"، رێکخەری گشتی بزاڤی چاکسازی و گەشە، له‌باره‌ى پرسى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم به (K24) راگه‌یاند، پێش دروستبوونی قەیرانەکە د‌رکی بەو بارودۆخە کردبوو و گوتى: "پلانێک ھەیە بۆ ئەوەی کوردستان ڕەمز و مەرجەعی تێدا نەمێنێت".
روونیشى كرده‌وه: "هەڵبژاردنی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەرلەمان، دەبێتە گاڵتەجاڕی و وەک سەرۆک کۆمار هیچ دەسەڵاتی نابێت".
رۆژى 19ى ئاب، هه‌ریه‌ك له فراكسیۆنه‌كانى گۆڕان، یه‌كێتى، كۆمه‌ڵ، به‌شێكى فراكسیۆنى یه‌كگرتوو، ئاماده‌ى دانیشتنه نا ئاساییه‌كه‌ى په‌رله‌مانى كوردستان بوون.
دانیشتنه‌كه تایبه‌ت بوو به خوێندنه‌وه‌ى دووه‌مى پڕۆژه یاساى هه‌موارى یاساى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم.
هه‌ریه‌ك له فراكسیۆنه‌كانى پارتى، شیوعیى، كۆتاكان، ئاراسته‌ى سێیه‌م، بزوتنه‌وه‌ى ئیسلامى به‌شدارى دانیشتنه‌كه‌یان نه‌كرد و به‌و هۆیه‌وه زۆرینه‌ى له ده‌ره‌وه‌ى په‌رله‌مان بوون.
سه‌ره‌نجام دانیشتنه‌كه ته‌نیا خوله‌كێكى چه‌ند چركه‌یه‌كى خایاند و به هۆى ئاماده‌نه‌بوونى رێژه‌ى یاسایى به‌شداربوونه‌وه دانیشتنه‌كه دواخرا.
ھەڵوێستی ھەندێك لە ئەندام پەرلەمانەكانی سەر بە یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لەسەر پرسی سەرۆكایەتی ھەرێمی كوردستان و ئامادەنەبوونیان لە دانیشتنی 19ی ئەم مانگە، وایكرد یەكگرتووی ئیسلامی لە راگەیاندنەكان و تۆڕە كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان لەلایەن ھەندێك ھێز و لایەنی سیاسی باشووری كوردستان رووبەڕووی رەخنە و ناڕەزایی ببێتەوە، بە پێچەوانەوەش ھەندێك لایەن و كەسایەتی سیاسی ئامادەنەبوونی ئەوانیان بۆ "ھەستكردن بە بەرپرسیاریەتی" وەسفكرد.
یەكگرتووی ئیسلامی، لە دوای 23 حوزەیران، ھەوڵی سازانی نێوان لایەنەكانیدا، بۆ ئەم مەبەستە چەندین جار لەگەڵ لایەنەكانی دیكە كۆبوویه‌وه، دواتر لە رێگەی پێكھێنانی ژووری عەمەلیات ھەوڵی لێك نزیكردنەوەی لایەنەكانی دا بەڵام نەشتەرگەریەكە سەری نەگرت و نەیتوانی وەك لۆگۆی خۆی ، دەستی 3 لایەنەكەی دیكه و دەستی پارتی دیموكراتی كوردستان بخاته ناو یه‌ك.
شه‌وى سێشه‌ممه (18-8-2015) له هۆڵی "سه‌عد عه‌بدوڵڵا" له شاری هه‌ولێر، پێنج لایه‌نه‌كه (پارتی، گۆڕان، یەکێتی، یه‌كگرتوو و كۆمه‌ڵ) به به‌شداری نوێنه‌رانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیا، كۆبوونه‌وه‌ی سێیه‌م له‌سه‌ر ئه‌و پرسه ئه‌نجام درا و تێیدا بڕیاریش له‌سه‌ر واده‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ درا و به‌پێی چاوه‌ڕوانیی ئه‌و كاته‌ی ئه‌ندامانی كۆبوونه‌وه‌كه، ئه‌مڕۆ له سلێمانی ده‌گه‌نه بڕیار.
دوای ئه‌وه‌ی له ساڵی 2005، مه‌سعوود بارزانی، له په‌رله‌مانی كوردستان وه‌كوو یه‌كه‌م سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ ماوه‌ی چوار ساڵ هه‌ڵبژێردرا و له ساڵی 2009 به ده‌نگی خه‌ڵك متمانه‌ى پێبه‌خشرا.
له‌و كاته‌دا هه‌ندێ لایه‌ن داوایان ده‌كرد بارزانی دوای ته‌واوبوونی خولی دووه‌م، له پۆسته‌كه‌ی لابچێت، به‌ڵام له ساڵی 2013 بەپێی داوایەکی پەرلەمانتارانی ئەو خولە کە لە 30ی حوزەیرانی هەمان ساڵ بەرزکرابووەوە، داواکرابوو مەسعوود بارزانی دوو ساڵی دیكه لە سەرۆکایەتی هەرێم بمێنێتەوە.
له ئێسته‌دا پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌یه‌وێ به "سازان" سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له پۆسته‌كه‌ی بمێنێته‌وه و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش له‌گه‌ڵ ته‌واوی لایه‌نه‌كان كۆبووه‌ته‌وه.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ئه‌نجومه‌نى شوراى هه‌رێمی كوردستان بڕیاریداوه، بارزانى له پۆسته‌كه‌یدا تا دوو ساڵی دیكه بمێنێته‌وه.