مه‌سروور بارزانی: ئه‌گه‌ر لایه‌نه‌كان نه‌گه‌نه رێككه‌وتن ده‌گه‌ڕێینه‌وه بۆ رای خه‌ڵك
K24 – ھەولێر
مه‌سروور بارزانی ڕایده‌گه‌یه‌نێ كه پارتی سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌نێو خه‌ڵك هه‌ڵبژێردرێت.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه (23-8-2015) له سه‌ردانی شاندێكی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ مه‌سیحی و كلدانه‌كانی كوردستان، مه‌سروور بارزانی، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی ئه‌و حزبه كه سه‌رۆكایه‌تی شانده‌كه‌ی ده‌كرد ڕایگه‌یاند كه پارتی سووره له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه.
ئه‌م وه‌ڵامه‌ی مه‌سروور بارزانی بۆ (K24) له‌میانی كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی بوو كه بۆ شاندی پارتی و نوێنه‌رانی بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی ئاشووری و ئه‌نجومه‌نی كلدان سریانر ئاشووری به‌سترا بوو، تێیدا گوتیشی: "ئه‌گه‌ر لایه‌نه‌كان رێكه‌وتن شتێكی باشه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر لایه‌نه‌كان نه‌گه‌نه رێككه‌وتن ده‌بێت بگه‌ڕێینه‌وه بۆ رای خه‌ڵك و چۆنیه‌تی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان دیاری بكه‌ن".
ئه‌مڕۆ به‌مه‌به‌ستى گه‌یشتن به سازان و یه‌كلاكردنه‌وه‌ى پرسیى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم، هه‌ر پێنج لایه‌نه سه‌ره‌كییه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان (یه‌كێتی و پارتی و گۆڕان و كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوو) كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان له شاری سلێمانی ئه‌نجام دا.