مه‌غريب و ئيسپانيا 14 كه‌سى سه‌ر به داعشيان ده‌ستگيركردن
K24 – هه‌ولێر
حكومه‌تى ئيسپانيا به هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ مه‌غريب 14 كه‌سيان به تۆمه‌تى "ناونووسكردنى گه‌نجان و ناردنيان بۆ ناو داعش" ده‌ستگيركرد.
وه‌زاره‌تى ناوخۆى ئيسپانيا رايگه‌ياند، وڵاته‌كه‌ى به هاوكارى مه‌غريب، 14 كه‌سى ده‌ستگيركردووه، كه تۆمه‌تبارن به "ناونووسكردنى گه‌نجان و ره‌وانه‌كردنيان بۆ ناو ريزه‌كانى داعش له عێراق و سووريا".
پرۆسه‌ى ده‌ستگيركردنى ئه‌و تۆمه‌تبارانه له ده‌وروبه‌رى مه‌دريدى پايته‌ختى ئيسپانيا و ژماره‌يه‌ك ناوچه‌ى مه‌غريبى عه‌ره‌بى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (25.8.2015) ئه‌نجامدرا.
ماڵپه‌ڕى "فرانس 24" بڵاويكرده‌وه، پرۆسه‌كه به‌رده‌وامى هه‌يه و هێزه ئه‌منييه‌كان سه‌رقاڵى دۆزينه‌وه‌ى هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ن، كه تۆمه‌تبارن به ناردنى گه‌نجانى عه‌ره‌بى و ئه‌وروپايى بۆ ناو ريزه‌كانى داعش.