پوخته‌ى ناوه‌ڕۆكى بڕياره چاكسازييه‌كانى عه‌بادى
K24 – هه‌ولێر
حه‌يده‌ر عه‌بادى، سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق، به‌رده‌وامه له ده‌ركردنى كۆمه‌ڵه بڕياره‌كانى بۆ چاكسازى له وڵات‌دا و به پشتيوانى هه‌ريه‌ك له مه‌رجه‌عه‌كانى شيعه و دانپێدانانى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق تا ئێستا سێ كۆمه‌ڵه بڕيارى چاكسازى ده‌ركردوون.
چاكسازييه‌كانى عه‌بادى له كه‌مكردنه‌وه‌ى ژماره‌ى وه‌زاره‌ته‌كانييه‌وه ده‌ستيپێكرد و گه‌يشته هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى پۆستى جێگرانى سه‌رۆك كۆمار و به‌وه‌شه‌وه نه‌وه‌ستا ليوا تايبه‌ته‌كان و فه‌وجى پاسه‌وانى به‌رپرسانى هه‌ڵوه‌شانده‌وه.
چاكسازييه‌كانى عه‌بادى بوونه‌ته جێى سه‌رنجى ميدياى ناوخۆى و بيانى و له ئاستى ميليشدا چاكسازييه‌كان به وه‌ڵامێكى ئه‌رێنى بۆ خۆپيشانده‌رانى عێراق له‌قه‌ڵه‌مدرا.
ناوه‌ڕۆكى گرنگترين چاكسازييه‌كان
موچه‌خۆرانى بوارى ئه‌منيى:
1.كه‌مكردنه‌وه‌ى ژماره‌ى پاسه‌وانى به‌رپرسانى عێراق به تايبه‌تى به‌رپرسانى هه‌ر سێ سه‌رۆكايه‌تيه‌كه‌ى وڵات، وه‌زير، نوێنه‌ران، خاوه‌ن پله تايبه‌ته‌كان، به‌ڕێوبه‌ره گشتييه‌كان، پارێزگارى شاره‌كان، ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكان به رێژه‌ى له‌سه‌دا 90 و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى هه‌موو ئه‌و فه‌وجانه‌ى به شێوه‌ى تايبه‌ت بۆ پاسه‌وانيى به‌رپرسان درووستكراوون.
به‌گوێره‌ى ئه‌م بڕياره 20 هه‌زار پاسه‌وان كه ساڵانه مووچه‌يان 250 مليار ديناره ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ حكومه‌ت.
2.رێكخستنه‌وه‌ى په‌يكه‌رى فه‌وجى پاسه‌وانانى 3 سه‌رۆكايه‌تييه‌كه و بارهێنانه‌وه‌يان بۆ ئه‌وه‌ى له چوارچێوه‌ى وه‌زاره‌تى په‌يوه‌نديداردا كار و ئه‌ركى نوێيان پێ بسپێردرێت.
3.دووباره رێكخستنه‌وه‌ى خه‌رجى و بڕى پاره‌ى ته‌رخانكراو بۆ خه‌رجى نووسينگه‌ى هه‌ر سێ سه‌رۆكايه‌تى.
له رووى ئيدارييه‌وه:
يه‌كه‌م: لابردنى سه‌رجه‌م راوێژكار، بريكارى ده‌سته و سه‌رۆكايه‌تى و وه‌زاره‌ته‌كان و دانانى راوێژكاران به گوێره‌ى پێويست و له‌سه‌ر بنه‌ماى شاره‌زايى.
دووه‌م: گێڕانه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتى لابردن و دانانى به‌ڕێوبه‌ره گشتييه‌كان بۆ سه‌رۆك وه‌زيران.
سێيه‌م: دانانى ليژنه‌يه‌كى باڵاى پيشه‌يى بۆ ده‌ستنيشانكردن و هه‌ڵبژاردنى كاديرى پيشه‌يى بۆ پۆسته گرنگه‌كان.
چواره‌م: ئه‌و ده‌سته و دامه‌زراوانه‌ى له ژێر چاودێرى ده‌سته‌ى ده‌ستپاكييدا نه‌بوون، به‌سترانه‌وه به ده‌سته‌كه‌وه و له‌مه‌ودوا چاودێرييان ده‌كرێت.
پێنجه‌م: نه‌هێشتنى جياوازى له نێوان موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران و دانانى سيسته‌مێكى نوێ بۆ دابه‌شكردنى بودجه.
شه‌شه‌م: به‌رده‌واميدان به سنوورداركردنى ئيمتياز و به‌خششى ماددى بۆ به‌رپرسان. له رووى پاسه‌وان و ئۆتۆمبێل و شوێنى نيشته‌جێ بوونه‌وه.
حه‌وته‌م: لابردن و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ژماره‌يه‌ك وه‌زاره‌ت و ده‌سته و به‌يه‌كه‌وه تێكه‌ڵكردنى چه‌ند وه‌زاره‌تێك.
هه‌شته‌م: هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى گرێبه‌ستى راوێژكاره گرێبه‌سته‌كان و دانانى 5 راوێژكار بۆ سێ سه‌رۆكايه‌تييه‌كه.
نۆيه‌م: هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى پۆستى جێگره‌كانى سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆكى وه‌زيران و سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران.
ته‌وه‌رى چاكسازييه داراييه‌كان:
يه‌كه‌م: چاكسازى له ژێرخانى خه‌رجى و داهاتى ده‌وڵه‌ت، ئه‌مه‌ش له رێگه‌ى:
1.چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى خۆدزينه‌وه له باج و رێكخستنه‌وه‌ى باج.
2.جێبه‌جێكردنى پێوه‌ره گومرگييه‌كان به‌سه‌ر هه‌موو خاڵه سنوورييه‌كان و به‌وانه‌ى هه‌رێمى كوردستانيشه‌وه.
3.كه‌مكردنه‌وه‌ى مووچه‌ى خانه‌نشينى پله باڵاكان و به‌رپرسانى وڵات.
له رووى چاكسازى ئابوورييه‌وه:
1.كاركردن بۆ گه‌شه‌كردنى ئابوورى و بوژاندنه‌وه‌ى كه‌رتى تايبه‌ت ئه‌مه‌ش له رێگه‌ى:
*كاراكردنى قه‌رز بۆ جوڵه‌ى ئابوورى و به‌گه‌ڕخستنى بێكاران.
*پێدانى بڕى پاره‌ى پێويست به‌و وه‌به‌رهێنه‌رانه‌ى قه‌رزيان لاى حكومه‌ته و بودجه‌ى ته‌رخانكراوى پرۆژه‌كانيان وه‌رنه‌گرتووه.
*جگه له گرێبه‌سته‌كانى كڕينى چه‌ك كه ئێستا وه‌زاره‌تى به‌رگرى واژووى كردوون، هه‌موو جۆره گرێبه‌ستێكى نا ئاسايى هه‌ڵده‌وه‌شێندرێته‌وه.
ته‌وه‌رى خزمه‌تگوزارييه‌كان:
*چڕكردنه‌وه‌ى هه‌وڵه‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى كاره‌با.
*كاراكردنى سياسه‌تى چاودێريكردن بۆ ئاشكراكردنى سه‌رپێچى و گه‌نده‌ڵى و كه‌موكورتييه‌كان.
ته‌وه‌رى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى:
1-كاراكردنى رۆڵى ئه‌نجومه‌نى به‌گژداچوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى كه خودى سه‌رۆك وه‌زيران سه‌رۆكييه‌تى.
2-كاراكردنى رۆڵى دامه‌زراوه‌كانى چاودێريكردن.
3-دانانى واده‌يه‌ك بۆ يه‌كلاكردنه‌وه‌ى ئه‌و دۆسييانه‌ى له‌لاى ليژنه‌كانى چاودێريين.
بڕياره‌كان:
يه‌كه‌م: ئه‌ليف: پێكهێنانى ليژنه‌يه‌ك بۆ پێداچوونه‌وه به مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران و نه‌هێشتنى جياوازى موچه.
بێ: كه‌مكردنه‌وه و دابه‌زاندنى ئاستى به‌رزترين مووچه‌ى خانه‌نشينى به‌رپرسان.
دووه‌م: پێكهێنانى ليژنه‌يه‌كى باڵا بۆ ده‌ستنيشانكردنى پاڵێوراوانى پۆسته باڵاكانى وڵات.
سێيه‌م: پێكهێنانى ليژنه‌يه‌كى باڵا بۆ ئه‌وه‌ى چاودێرانى هه‌موو ئه‌و لايه‌ن و ده‌زگايانه بكاته كه له ده‌ره‌وه‌ى وه‌زاره‌ته‌كانن.
چواره‌م: كاراكردنى رۆڵى پشكێنه‌ر و چاودێرانى دارايى و كردنه‌وه‌ى نووسينگه‌ى تايبه‌ت به‌و بواره.
پێنجه‌م: ده‌ستنيشانكردنى كۆتايى ئه‌م مانگه وه‌ك واده‌ى جێبه‌جێكردنى بڕياره‌كانى پێشوو سه‌باره‌ت به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى راوێژكاره گرێبه‌سته‌كان.