جیاوازی نێوان مێشكی ژن و پیاو

K24 - هه‌ولێر:
به‌گوێره‌ی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ، كه تیمێك له توێژه‌رانی به‌ریتانیا له‌سه‌ر مێشكی1400 ژن و پیاو ئه‌نجامییان داوه، ده‌ركه‌وتووه هه‌موو ئه‌وانه‌ی ده‌یانگوت مێشكی پیاو له ئه‌ستێره‌ی مه‌ریخ و هی ژنیش له زوهره ده‌چێت، بۆ ئه‌وه‌ی گه‌وره‌ی جیاوازی نێوانییان نیشانبده‌ن، به هه‌ڵه‌داچوونه.
به گوێره‌ی ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌یه، بۆچوونه زاڵه‌كانی پێشوو ره‌تكراوه‌ته‌وه كه ده‌یانگوت مێشكی ژن و پیاو جیاوازییان هه‌یه، به چاوپۆشین له هه‌ندێك حاڵه‌تی ده‌گمه‌ندا كه جیاوازییی كه‌م هه‌یه.
ئه‌و توێژینه‌وه‌یه، جیاوازی به‌هره‌كانی ژن و پیاو ده‌رده‌خات، به‌تایبه‌تیش نهێنی به‌بیرهاتنه‌وه‌ی رۆژی له‌دایكبوون و رێكه‌وته‌كان و كارامه‌ییان له فێربوونی زمانه بیانییه‌كان به خێرایی له‌لای ژنان، ئه‌وه‌ش ئاشكرا ده‌كات، كه بۆچی پیاوان ئالووده‌ی سه‌یركردنی یارییه وه‌رزشییه‌كانن و له شۆفێریشدا له ژنان باشترن.
كۆك و ناكۆك
توێژه‌ران گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و بڕوایه‌ی كه لێكچوونێكی زۆر هه‌یه له‌نێوان مێشكی ژن و پیاو، ئه‌وه‌شیان ره‌تكردووه‌ته‌وه كه جیاوازییه‌كی هێنده گه‌وره هه‌بێت له رووی شێوه‌وه.
بۆ نموونه له شۆفێریدا، تویژه‌ران بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه پیاوان له ژنان باشترن، ئه‌وه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ چالاكی زیاتر له چوار به‌شی مێشكی پیاوان، كه بریتین له: به‌شی بڕیاردان، سه‌رنجدان له‌سه‌ر ئه‌رك، بینین و هۆشیاری، شاره‌زایی له شوێنان.
له به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌شدا، ژنان له فێربوونی زمانی بیانی‌دا به پێش پیاوان ده‌كه‌ون، ئه‌وه‌ش په‌یوه‌ندی به به‌كارهێنانی هه‌ردوو مێشك هه‌یه له ژناندا، به‌ڵام له پیاواندا به زۆری به‌شی لای چه‌پی مێشك به‌كاردێت.
جگه له‌وه‌ش، ژنان زیاتر پشت به یادگا ده‌به‌ستن بۆ وه‌بیرهاتنه‌وه و شاره‌زابوونی زیاترییان له زمانه بیانییه‌كاندا، به‌ڵام پیاوان ته‌نها پشت به به‌شی بیستن و بینین ده‌به‌ستن.
وه‌رزش و یاده‌كانی له‌دایكبوون
له باره‌ی ئالووده‌بوونی پیاوان به وه‌رزش زیاتر، توێژنه‌وه‌كه ده‌یگه‌ڕێنێته‌وه بۆ هۆرمۆنی " تێستۆستیرۆنوم"، كه له‌پیاواندا زیاتره وه‌ك له ژنان.
توێژینه‌وه‌كه باس له كارامه‌یی ژنان ده‌كات بۆ پارێزگاریكردن له رێكه‌وت و رۆژانی له‌دایكبوون و ده‌ڵێت ژنان قه‌باره‌یه‌كی زۆرتری مێشكیان به‌كارده‌هێنن له‌چاو پیاوان، هه‌رچه‌نده مێشكی پیاو له رووی قه‌باره‌وه 8% گه‌وره‌تره.
توێژه‌ران به پشتبه‌ستن به ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كه ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، مێشكی ژن ئه‌و یادگارییانه‌ی باشتر له‌بیر ده‌مێنێت كه په‌یوه‌ندی به لایه‌نی سۆزدارییه‌وه هه‌یه، پێچه‌وانه‌ی پیاوان ئه‌و شتانه زوو له بیر ده‌كه‌ن.
هۆكاری سه‌ره‌كی ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌یه، ژنان یادگارییه سۆزدارییه‌كان له به‌شی چه‌پی مێشكدا هه‌ڵده‌گرن ئه‌وه‌ش وایكردووه زووتر بێته‌وه یادیان، به‌ڵام له پیاودا له به‌شی راستی مێشك هه‌ڵده‌گیرێت.
سه‌رچاوه: ده‌یلی مه‌یل