بازرگانی خاڵە سنوورییەکان کەمی کردووە

Kurd24

K24- هه‌ولێر
به‌هۆی بڕیاری دانانی باج بۆ سه‌ر هاورده‌كان، جموجۆلی بازرگانی خاڵە سنوورییەکانی ھەرێمی کوردستان کەمی کردووە.
پاش ئەوەی لە ماوەی رابردوودا حکوومەتی عیراق بریاری دا لە رێگەی خاڵە سنوورییەکانەوە بەرێژەی 20% باج بخرێتە سەر ئەو کاڵاو شمەکانەی ھاوردەدەکرێن، لەئێستادا ئەو بریارە تەنیا لەخاڵە سنوورییەکانی ھەرێَمی كوردستان کاری پێ دەکرێت و حکوومەتی بەغدا بۆ خاڵە سنوورییەکانی خۆی جێبەجێکردنەکەی راگرتووە.
ھەرچەندە لەئێستاشدا جێبەجێکردنی بریارەکە دەستکەوتی دارایی زیاتری بۆ حکوومەتی ھەرێمی كوردستان ھەیە، بەڵام بەھۆی زیادکردنی باجەکانەوە، بەشێکی زۆر لەو بازرگانەی پێشتر بۆ ھاوردەکردنی کاڵاکانیان خاڵی سنووری باشماخیان (سنووری هه‌رێمی كوردستان-ئێران، 9 كم له‌ شاره‌دێی پێنجوێن دووره‌) بەکاردەھێنا، رێگای خاڵە سنووریەکانی دیکەی عیراقیان گرتووه‌تەبەر و بەو ھۆیەشەوە جموجۆڵی بازرگانی و ھەلی کارکردن لە مەرزەکەدا کەم بووه‌تەوە.