"ئیندیپێندێنت" چاپی كاغه‌زی راده‌گرێت.
ته‌نها به ئه‌لیكترۆنی بڵاوده‌بێته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
دواى 30 له ده‌رچوونی به شێوازی چاپی كاغه‌زی, خاوه‌نی رۆژنامه‌كانی "ئیندیپێندێنت" و "ئیندیپێندێنت ئۆن سه‌نده‌ی"، بڕیاری راگرتنی چاپی كاغه‌زی رۆژنامه‌كانی راگه‌یاندووه و له‌مه‌ودوا ته‌نها به شێوازی ئه‌لیكترۆنی بڵاوده‌كرێنه‌وه.
يڤگینی لیپیدیڤ، خاوه‌نی هه‌ردوو رۆژنامه‌كه، به‌هۆی دابه‌زینی رێژه‌ی فرۆشی رۆژنامه‌كه و زۆری تێچووی چاپكردنی، ئه‌و بڕیاره‌ی داوه.
له ئێستاشدا به‌هۆی پێشكه‌وتنی ته‌كنه‌لۆژیای گه‌یاندن و په‌یوه‌ندیكردن، وه‌رگران زیاتر روویان له رۆژنامه ئه‌لیكترۆنییه‌كان كردووه و چاپی كاغه‌زی له‌لایه‌ن خوێنه‌رانه‌وه فه‌رامۆشكراوه.
پێشتریش رۆبه‌رت مه‌ردۆخ، كه به ئیمپراتۆری راگه‌یاندنی جیهانی ناسراوه، له‌گه‌ڵ ده‌ركه‌وتنی یه‌كه‌م رۆژنامه‌ی ئه‌لیكترۆنی، رایگه‌یاند، سه‌ره‌تای مه‌رگی رۆژنامه‌گه‌ریی چاپكراو و كۆپی كاغه‌زی رۆژنامه، ده‌ستپێكرد.
كۆمپانیای "ESI"ى ميديايى, ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات، ژماره‌ی كارمه‌ندانی كۆمپانیاكه‌ی كه‌متر ده‌كاته‌وه و رۆژنامه‌كه به‌ره‌و ئهلیكترۆنیبوون، هه‌نگاو ده‌نێت.
رۆژنامه‌ی "گاردیان"ی به‌ریتانیش بڵاویكرده‌وه، لیپیدیڤ به نیازه كۆمپانیای "زه ئای" له جۆنستن بریس، خاوه‌نی گروپی "سكۆتسمان" به به‌های 25 ملیۆن یۆرۆ بكڕێته‌وه و په‌ره‌ی زیاتر به ماڵپه‌ڕی ئه‌لیكترۆنی رۆژنامه‌ی "ئیندیپێندێنت" بدات، بۆ ئه‌وه‌ی ببێته ناوێكی دیاری بازرگانی نێوده‌وڵه‌تی.
"ئیندیپێندێنت" له ساڵی 2010ه‌وه له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌ی لیپیدیڤهوه خاوه‌ندارێتی ده‌كرێت و یه‌كه‌م ژماره‌شی له ساڵی 1986 ده‌رچووه و له رووی ته‌مه‌نیشه‌وه به بچووكترین رۆژنامه‌ی به‌ریتانیا داده‌نرێت.