هێڵیکۆپەترێکی عێراق كه‌وته خواره‌وه
"9 كه‌س تێیدا بوونه قوربانی"
K24 ـ به‌غدا
هێڵیکۆپتەرێکی سه‌ربازیی عێراق له باشووری ئەو وڵاتە كه‌وته خواره‌وه و سه‌رجه‌م سه‌رنشینانی "كه 9 كه‌س بوون" گیانیان لەدەستدا.
گوته‌بێژی فه‌رمانده‌یی هێزه‌هاوبه‌شه‌كانی عێراق، عه‌مید یه‌حیا زوبه‌یدیی رایگه‌یاند: "له ئه‌نجامی كه‌وتنه خواره‌وه‌ی هێڵیکۆپتەرێکی سه‌ربازیی 9 سه‌ربازی عێراق بوونه قوربانیی كه دوو یان پله‌ی ئەفسەریان هەیە".
ئه‌لزوبه‌یدیی گوتیشی: "هێڵیکۆپتەرەکە له جۆری (ئێم ئه‌ی 17) بووه و به‌هۆی كێشه‌ی ته‌نكیكی له باشووری عێراق نزیك شاری كوت كه‌وتووه‌ته خواره‌وه و سه‌رجه‌م سه‌رنشینه‌كانی بوونه گیانیان لەدەستدا".
گوته‌بێژه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد: "له كاتێكدا ئه‌و هێڵیکۆپتەرە له پارێزگای به‌سره به‌ره‌و شاری كوت ده‌ڕۆیشت دووچاری ئه‌و رووداوه بوو و ته‌رمی قوربانییه‌كان گه‌یه‌ندراوه‌ته نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌لكه‌ڕامه له باشووری شاری كوت".
به‌مه‌به‌ستی به‌كارهێنانی له جه‌نگی دژی چه‌كدارانی داعش، رووسیا چه‌ندین هێڵیکۆپتەری له‌و جۆره‌ی به عێراق فرۆشتووه.
ئه‌و هێڵیکۆپتەرە رووسیانه‌ی عێراق هه‌یه‌تی، به چه‌كی سه‌ره‌كیی هەژماردەکارێت كه سوپای عێراق له ناوچه جیاجیاكانی باكوور و رۆژئاوای وڵاته‌كه‌ی له دژی چه‌كدارانی داعش به‌كاریانده‌هێنێت.
ئەمەش یەک جار نییە هێڵیکۆپتەری سەربازیی عێراق بەهۆی هێرشی چەکدارانی داعش و چەندین هۆی تەکنیکی دەکەونە خوارەوە.
سه‌رچاوه: فرانس پرێس، ئا: نیزام فه‌یسه‌ڵ