نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان: 3 ملیۆن هاووڵاتی عێراق له مه‌ترسیدان
هۆشداریی روودانی كاره‌ساتێكی مرۆیی ده‌كرێت
K24 ـ هه‌ولێر
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاند، زیاتر له 3 ملیۆن هاووڵاتی به‌هۆی جه‌نگی داعشه‌وه له عێراق له مه‌ترسیدان.
رێكخه‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له عێراق، لیز گراندی رایگه‌یاند: به‌هۆی برسیه‌تیی و تێكچوونی دۆخی ژیانیان، هه‌زاران كه‌س له دانیشتوانی فه‌للوجه ژیانیان له‌مه‌ترسی دایه.
ئه‌و نوێنه‌ره‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان گوتیشی: "زیاتر له 520 هاووڵاتی له چیای شه‌نگال گیریان خواردووه و بێبه‌شن له خۆراك و ئاوی خواردنه‌وه".
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد: "250 كه‌س له‌وانه منداڵن و زیاتر له سێ مانگه له چیای شه‌نگال له دۆخێكی خراپدان".
لیز گراندی بۆ به‌هاناوه‌چوونی ئه‌و هاووڵاتیانه و دابینكردنی ئاوی خواردنه‌وه و خۆراك، هه‌روه‌ها گواستنه‌وه‌یان بۆ شوێنێكی دوور له مه‌ترسی، داوای له حكوومه‌تی عێراق و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد رێككاری خێرا بگرنه‌به‌ر.
نوێنه‌ره‌كه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد، كاری له پێشینه‌ی رێكخراوه‌كه له ئێستادا بریتیه له دابینكردنی سه‌لامه‌تی ئه‌و هاووڵاتیانه.
به‌هۆی جه‌نگی چه‌كدارانی داعش و گرتنی شاره‌كانی مووسڵ و رومادی و ناوچه‌كانی دیكه، له ساڵی 2014 وه تاكو ئێستا نزیكه‌ی 3 ملیۆن هاووڵاتی عێراقی ئاواره‌بوون كه به‌شێكی زۆرییان له هه‌رێمی كوردستان په‌نادراون.
به‌گوێره‌ی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، نزیكه‌ی 3 ملیۆن له دانیشتوانی ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعش له شوێنه‌كانی خۆیان ماون و به‌هۆی كه‌می خۆراك و ده‌رمان و پێداویستیی له دۆخێكی مه‌ترسیداردان.
سه‌رچاوه: كه‌ناڵی ئه‌لحوڕه، وه‌رگێڕانی: ن.ف