به‌غدا هه‌نارده‌ی نه‌وتی كه‌ركووكی له رێگه‌ی بۆڕی نه‌وتی كوردستانه‌وه راگرت
K24 - ھەولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌ك له كۆمپانیای نه‌وتی باكوور به رۆیته‌رزی راگه‌یاندووه، كه حكومه‌تی عێراق به بڕیارێك هه‌نارده‌ی نه‌وتی كه‌ركوكی له رێگه‌ی بۆڕی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستانه‌وه بۆ به‌نده‌ری جەیهانی توركی راگرتووه.
رۆیتەرز بڵاویكردووەتەوە: راگرتنی ھەناردەی نەوتی كەركووك به ھۆی كێشەیی ھونەری نیە چونكە ھیچ كێشەیەكی ھونەری له ئارادا نیه و ته‌نها به بڕیاری بەغدا هه‌ناردنه‌كردنی نەوتی كەركووك لە ڕێگەی بۆڕی نەوتی كوردستان بۆ بەندەری جەیھان راگیراوه، له جیاتی هه‌ناردن، ده‌بێت كه‌ركووك نه‌وته‌كه‌ی خۆیی یه‌ده‌گ بكات.
به‌رپرسێكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌واڵه‌كه‌ی پشتراستكردووەته‌وه به‌وه‌ی له كه‌ركووكه‌وه ھەناردەكرنی نه‌وت راگیراوە.
هه‌نارده‌ی نه‌وتی كەركووك له رێگه‌ی بۆڕی نه‌وتی كوردستانه‌وه رۆژانه 150 هه‌زار به‌رمیله،لە ساڵی 2014 نەوتی كەركووك لە رێگەی بۆڕی كوردستانەوە ھەناردەی دەرەوە دەكرێت.
داڕشتنەوە: ش ، م