مه‌یموون که‌ی توانیویه‌تی شه‌ڕی شێر بکات
کاتێک دوژمن باسی کورد و سه‌رکرده سه‌ربه‌رزه‌کانیان ده‌کات، له گۆشه‌یه‌نیگایه‌كی دروستکراوه‌وه ته‌ماشایان ده‌کات و باسیان ده‌کات. کاتێک دوژمن باسی کورد ده‌کات، له دیدگای خۆیه‌وه باسیان ده‌کات، نه‌ک وه‌ک ئه‌وه‌ی که کورد خۆیه‌تی. هیچ کاتێک دوژمن نه‌هاتووه وه‌ک خۆی باسی کورد بکات. له شێخ سه‌عیدی پیرانه‌وه هه‌تا سمکۆخانی شکاک، له سمکۆوه هه‌تاوه‌کوو شێخ مه‌حمودی نه‌مر. له مه‌لا مسته‌فاوه هه‌تاوه‌کوو قاسملو و سه‌رۆک بارزانیی.
هه‌رگیز داگیرکا‌ر میهره‌بانتر نییه وه‌ک له داگیرکراو. به‌داخه‌وه هه‌ندێکجار نووسه‌ر و میدیای کورد، ئینجا له ئاگاییدا بێت یان له نائاگاییدا بێت هیچ له باسه‌که ناگۆڕێت، که نووسیین و هه‌واڵیان ئه‌وه‌نده‌ی له خزمه‌تی دوژمندایه، به چاره‌کی ئه‌وه له خزمه‌تی کورد خۆیدا نییه. تاکی کورد پێویسته ڕه‌سه‌ن بێت، چونکه ته‌نها و ته‌نها له ڕه‌سه‌نایه‌تییدا تاک ده‌توانێت هه‌ست به به‌های خۆی وه‌ك کورد بکات، ئه‌گه‌ر نا ئه‌وا، دوژمن هه‌میشه هه‌وڵده‌دات، به‌هایه‌ک بدات به تاکی کورد، که ئه‌و ده‌یه‌وێت، ئه‌ویش نرخێکی که‌م و لاواز و شکاوه. هه‌موو هه‌وڵدانێک له شکاندنی شانازیی و شکۆ و به‌های سه‌رۆک بارزانیی، هه‌وڵێکی شکستخواردوو ده‌بێت، چونکه سه‌رۆک بارزانیی، وه‌ک سه‌رۆکێکی کاریزمای کورد، وه‌ک دواهه‌میین پیاو، خاوه‌نی به‌هایه‌کی گه‌وره‌ی جیهانییه. به‌رگرییکردن له سه‌رۆک بارزانیی، به‌رگرییکردنه له خودی کورد خۆی وه‌ک نه‌ته‌وه، چونکه سه‌رۆک بارزانیی سمبوڵی نه‌ته‌وه‌ی کورده.
نیچه له په‌ڕتووکی ئێچه‌هۆمۆدا ده‌ڵێ: مرۆڤ پێویسته سه‌ره‌تا ئه‌ڵمان بێت، به ڕاسه ڕه‌سه‌ن بێت، ئینجا ده‌توانێت بڕیار له‌سه‌ر به‌ها و بێبه‌هایی له مێژوودا بدات. تاکی کوردیش پێویسته به هه‌ق به ڕاسه ڕه‌سه‌ن و کورد بێت، چونکه ته‌نها لێره‌دا تاک ده‌توانێت بڕیار له‌سه‌ر به‌ها و بێبه‌هایی خۆی له مێژوودا بدات. تاکی کورد پێویسته نیچه ئاساییانه قرژاڵ بێت، جارێک بگه‌ڕێته‌وه بۆ دواوه و جارێکیش بۆ پێشه‌وه. واتا به گه‌ڕانه‌وه بۆ مێژوو، ده‌توانێت ئاینده‌یه‌ک بۆ خۆی دروستبکات. شاعیر و فه‌یله‌سووفی سه‌ده‌ی نۆزده‌ی ئه‌ڵمان، هۆفمان فۆن فاله‌رسلێبن، له به‌رانبه‌ر داگیرکاریی فه‌ڕه‌نسادا له‌سه‌ر ده‌ستی ناپۆلیۆن ده‌ڵێ، ته‌نها ڕقمان بۆ ماوه‌ته‌وه به‌رانبه‌ر به فه‌ڕه‌نسییه‌کان، ئه‌و مرۆڤه به‌دفه‌ساڵانه، ئه‌و سه‌گه باشانه، ئه‌و نه‌ته‌وه به‌ده داگیرکه‌ره. خودا بیدات و ئه‌شیدا، که ئێمه ئه‌م شه‌ڕه قورسه ببه‌ینه‌وه و بۆ مرۆڤایه‌تیی بسه‌لمێنین، که ئه‌ڵمانیای من و ئێمه، ئه‌ڵمانیا، ئه‌ڵمانیا له‌سه‌رو هه‌مووشتێکه‌وه ببێته ڕاستیی. ئێمه‌ی کوردیش ته‌نها ڕقمان بۆ ماوه‌ته‌وه. من خودی خۆم لێوان لێوم له ڕق به‌رانبه‌ر به دوژمن، لێ هیوام هه‌یه، که ڕۆژێک دادێت، ئه‌م شه‌ڕه قورسه ببه‌ینه‌وه.
سه‌دان ساڵه، هه‌ستێکی ناوچه‌گه‌رێتیی، وه‌ک نه‌خۆشییه‌ک به‌رۆکی کوردستانی گرتووه، ئه‌م هه‌سته له‌سه‌ر ده‌ستی سیاسه‌تکاران به پراکتیزه‌کردنی سیاسه‌تی بچووک، چ چه‌ندیین ده‌ڤه‌ریان له کوردستاندا جیاکردۆته‌وه و چ ناوچه‌کانیشیان کردۆته کۆڵانێکی توره‌که‌یی. ئه‌مه‌ش وه‌ها ده‌کات، که هیچ کوردێک ڕێگای ده‌رچوونێکی له‌م کۆڵانه‌دا نه‌بێت. پرسیار لێره‌دا ئه‌وه‌یه، ڕێگای ده‌ربازبوون کامه‌یه؟ وه‌ڵام، یه‌کگرتنی کورده له کوردستانێکی یه‌کگرتوودا، له یه‌کێتیی کوردستانییدا. کورد هه‌تاوه‌کوو ئێستا نه‌گه‌یشتۆته ئه‌م یه‌کگرتن و یه‌کێتییه، هه‌ر بۆیه به‌رده‌وام ڕاوده‌نرێینه ناو ئه‌م کۆڵانه تووره‌که‌ییه‌وه و قه‌لاچۆ ده‌کرێین. ئه‌مه‌ش خه‌مبارمان ده‌کات، ده‌مانگریه‌نێت، تووڕه‌مان ده‌کات و ڕقمان له دوژمنه دڕنده‌کانمان ده‌بێته‌وه، له‌مپه‌ڕی ئه‌کادێمیستمانه‌وه تا ئه‌وپه‌ڕی کرێکاران و جوتیاران ده‌بینه خاوه‌نی ڕقێکی گه‌وره به‌رانبه‌ر به دوژمن، هه‌ندێکمان ده‌یانه‌وێت، دوژمن چلۆن مامه‌ڵه‌ی کردین، ئێمه ده‌جار زیاتر خراپتر له‌و مامه‌ڵه‌یان بکه‌ین، هه‌ندێکمان خه‌مبارن و داوای ئاشتیی ده‌که‌ن، ئاماده‌ن ده‌ستبه‌رداری هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی خۆیان ببن له‌پێناوی پێکه‌وه ژیاندا، چونکه پێیانوایه ناسیۆناڵیست و ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه باوی نه‌ماوه. له‌کاتێکدا کورد هه‌رگیز خاوه‌نی ڕۆحێکی ناسیۆناڵیستانه نه‌بووه، به‌ڵکوو ئه‌مه بیرکردنه‌وه‌ی به‌شێک له نووسه‌رانی دژه سه‌ربه‌خۆییه. به‌ڵام کورد خاوه‌نی ڕۆحێکی نه‌ته‌وه‌ییه، ڕۆحی نه‌ته‌وه‌یی کوردیش، له‌پێناوی ئازادیی و سه‌ربه‌خۆییدا تێده‌کۆشێت. لێ ناسیۆناڵیست، خۆی به باشتر ده‌زانێت و زیاتری ده‌وێت، هه‌ربۆیه خه‌ریکی داگیرکاریی و شکاندنی نه‌ته‌وه‌کانی تره.