ئاخۆ ده‌زانیت تۆ کێیت؟
ئاخۆ قه‌ت بیرت له‌وه کردۆته‌وه، که بۆچی تۆ به‌وشێوه‌یه‌یت، که هه‌یت؟ ئاخۆ قه‌ت بیرت کردۆته‌وه له‌وه‌ی، که پێوابوونه بنه‌ڕه‌تییه‌کانت بیرکردنه‌وه‌ت به‌رهه‌مدێنن. بیرکردنه‌وه‌ت ده‌بێته هۆی لێکه‌وتنه‌وه‌ی هه‌ست. هه‌سته‌کانت ده‌بنه هۆی به‌رهه‌مهێنانی وشه. وشه‌کانت ده‌بنه هۆی لێکه‌وتنه‌وه‌ی کردار. کرداره‌کانت ده‌بنه هۆی به‌رهه‌مهێنانی خوو. خووش ده‌بێته هۆی قووتکردنه‌وه‌ی که‌ڕاکته‌ر، که دواجار که‌سایه‌تییمان ده‌رده‌خات.
ئالێره‌دا کاتێک رووبه‌ڕووی تاکێک ده‌بینه‌وه، ئه‌وا هه‌ر له سه‌ره‌تاوه، ده‌توانین بزانین، که ئاخۆ چ که‌سایه‌تییه‌ک له‌گه‌ڵمان ده‌دوێت. من خودی خۆم، هێنده‌ی گرنگیی به خود ده‌ده‌م، گرنگیی به که‌سایه‌تیی و به که‌س ناده‌م. گرنگیی به‌وه ناده‌م، تاک چ پۆشاکێکی پۆشیوه، ستایلی ڕووخسار و جه‌سته‌ی چۆنه ...هتد. بۆ ڕێگاگرتن له به هه‌ڵه له‌یه‌کتر تێگه‌یشتن، پێویسته بزانین که که‌س چییه؟ ئاخۆ قه‌ت بیرت له‌وه کردۆته‌وه له‌وه‌ی، که که‌س چییه؟ بۆچی چه‌مکی که‌س به‌کارده‌هێنین؟ له زمانی ڕۆژانه و بازاڕدا، که‌س وه‌ک مرۆڤێک، تاکێک به‌کارده‌هێنرێت.
ئه‌م کولتووره له ته‌واوی جیهاندا وه‌ک یه‌ک به‌کارده‌هێنرێت. که‌سایه‌تییش بریتییه له که‌ڕاکته‌ری که‌سێک. که‌ڕاکته‌ریش بریتییه له کۆی پێوابوونه بنه‌ڕه‌تییه‌کان، که له ڕێگای فێربوونه‌وه فێری ده‌بین، بیرکردنه‌وه و هه‌ست و دواجار مامه‌ڵه‌کانمان. که‌س یاخوود به چه‌مکه لاتینییه‌که‌ی (Person)، بریتییه له ماسکه، ده‌مامک. ئه‌مه واتای پێرسۆنه. واتا که‌س به واتای ماسکه، ده‌مامک، ئه‌و ماسکه‌یه‌ی، که تاک هه‌ڵیده‌گرێت دێت، لێ ماسکه بۆ شاردنه‌وه‌ی خوده. ئه‌م شاردنه‌وه‌یه له ڕێگای په‌روه‌رده و فێربوونه‌وه له ئاینده‌دا بڕیار له‌سه‌ر زیندانییکردنی هه‌تاهه‌تای خود ده‌دات. ئه‌وه‌ی ئێمه‌ش پێی ئاشناین و وه‌ک ڕاستیی وه‌ریده‌گرین، بریتییه له ماسکه‌کان.
له کولتووری کوردییدا، زۆرجار ده‌بینین، که تاک به شانازیی و شکۆوه، خۆی به هه‌ور، بروسکه، زریان، گه‌رده‌لوول، لافاو، بۆران، ڕه‌شه‌با ....هتد. ده‌چوێنێت. له‌کاتێکدا ئه‌مانه هیچیان قسه له‌سه‌ر خودێک ناکه‌ن، به‌ڵکوو ماسکه‌یه‌کن، ماوه‌یه‌ک کورت یان درێژ به‌کارده‌هێنرێت و دواتر فڕێده‌درێت. هه‌روه‌کوو چلۆن، هه‌موو کات به درێژایی ژیان نه باران ده‌بارێت و نه خۆرهه‌تاویشه. خودی ڕاسته‌قینه بۆ نموونه ئاسمانه نه‌ک هه‌ور و بروسکه و به‌فر و باران و ....هتد. خودی ڕاسته‌قینه ده‌ریایه نه‌ک زریان و شه‌پۆل. هه‌ربۆیه ناوه‌کانی وه‌ک زریان، بروسک، شه‌پۆل ناوگه‌لێکن، که ناکرێت له منداڵه‌کانمانی بنێین. لێ ده‌ریا قسه له‌سه‌ر خود ده‌کات و گوونجاوه بۆ به‌کارهێنانی وه‌ک ناو.
له سه‌رده‌می ڕۆم و سه‌ده‌کانی ناوه‌ڕاستدا، له ئه‌وروپادا ئاهه‌نگی ماسکه هه‌بووه، ئه‌م کولتووره هه‌تا ئێستاش درێژه‌ی هه‌یه. ئاهه‌نگی ماسکه بریتییه له شاردنه‌وه‌ی خود به ده‌موچاوێک، که ئه‌رک ده‌خاته سه‌ر به‌رانبه‌ر، که بیناسێته‌وه. لێره‌دا قسه‌کردن بوونی نییه، چونکه له ڕێگای ده‌نگه‌وه تاک ده‌ناسرێته‌وه. لێ هونه‌ر لێره‌دا ئه‌وه‌یه، که به زمانی جه‌سته تاکێک بناسیته‌وه. هونه‌ری ئێستاش ئه‌وه‌یه، که ئێمه تاکی کورد بناسینه‌وه، به‌بێئه‌وه‌ی پێویستمان به‌وه بێت، که ماسکه‌که‌ی سه‌ر ده‌مووچاوی لابه‌رین.
بۆ ناسینه‌وه‌ی تاک، قووتکردنه‌وه‌ی پرسیاری تۆ کێیت به‌بێ هه‌موو پێوابوونه بنه‌ڕه‌تییه‌کانت؟ پێوابوونه بنه‌ڕه‌تییه‌کان داینه‌مۆی هه‌ڵسوڕێنه‌ری "من"ن. من له چه‌مکه لاتینییه‌که‌یدا، ئیگۆ (Ego). پێوابوونه بنه‌ڕه‌تییه‌کان بۆ نموونه، بازرگان، مامۆستا، سیاسیی، نووسه‌ر، کرێکار، کورد، عه‌ره‌ب، ئیسلام، زه‌رده‌شتیی، کریست، جوله‌که، ئێزیدیی ...هتد. هه‌موو ئه‌مانه ده‌مانکات به "من". یاخوود بۆ نموونه هه‌بوونی پێناسێکی عێراقیی ناتکات به عێراقیی، یاخوود پاسپۆرتێکی ئه‌مه‌ریکایی ناتکات به ئه‌مه‌ریکیی، یان پاسپۆرتێکی ئه‌ڵمانیی ناتکات به ئه‌ڵمانیی ....هتد. هه‌موو ئه‌مانه به‌شێکی ماسکه‌ن نه‌ک قسه له‌سه‌ر خود بکات، واتا ئێمه ماسکه‌کانمان نین، به‌ڵکوو ماسکه‌کانمان پێوابوونه بنه‌ڕه‌تییه‌کانمان به ده‌وروبه‌رمان ده‌ناسێنێت، هه‌موو ئه‌مانه‌ش له‌پێناوی وه‌رگرتنمان و په‌سه‌ندکردنمانه له کۆدا، وه‌ک بوونه‌وه‌رێکی سۆسیال. ماسکه‌کانمان به‌رهه‌می ئه‌قڵ و لۆژیکمانه، ئه‌قڵ و لۆژیکیش ته‌نها له ڕێگای خوده‌وه کۆنترۆڵ ده‌کرێت. ئه‌م کۆنترۆڵه‌ش بریتییه له فڕێدانی ماسکه و ڕووتکردنه‌وه‌ی خوده. واتا ئه‌و کاته‌ی، که ده‌ستبه‌رداری پۆست و پله و تایتڵه‌کانمان ده‌بین، ده‌ستبه‌رداری پێوابوونه بنه‌ڕه‌تییه‌کانمان ده‌بین. بۆ نموونه له‌م سه‌رده‌مه دیگیتاڵه‌دا، توانای ژیانه به‌بێ سمارتفۆن، به‌بێ ماکبووک، به‌بێ سۆسیال میدیا، به‌بێ ئاڕایشت، به‌بێ نه‌شته‌رگه‌ریی جوانیی، به‌بێ پۆشاکی تۆپ مۆدڵانه ....هتد. ڕووت و قووت وه‌ک خودی خۆت و ئینستینکته‌کانت، به گه‌ڕانه‌وه‌ت بۆ سروشت و بۆ سروشتی خۆت. ئالێره‌دا مرۆڤ خاڵییه له تووندوتیژیی و ناخۆشکردنی ژیان. ئالێره‌دا مرۆڤ خاوه‌نی هه‌ڵسوڕێنه‌رێکی ژیانه وه‌ک خۆشه‌ویستیی و به‌خته‌وه‌ریی و ژیانی خۆش.
له‌م خود ناسینه‌وه‌یه‌دا، هه‌ڵسوڕێنه‌رێکی یۆنانی کۆن ده‌ڵێ، خۆت بناسه‌ره‌وه، هه‌ڵسوڕێنه‌رێکی هیندییش پێمانده‌ڵێ، خۆتبه. خۆتبه‌ی هیندۆس قسه له‌سه‌ر خود ده‌کات و خۆناسینه‌وه‌ی یۆنانی کۆنیش له بنه‌ڕه‌تدا قسه له‌سه‌ر ناسینه‌وه‌ی بوونه‌وه‌ر ده‌کات وه‌ک خود. ئه‌م خۆناسینه‌وه‌یه‌ش بۆ مرۆڤه، که خۆی بناسێته‌وه وه‌ک مرۆڤ و خۆی لێ نه‌بێت به خودا. له تێمپڵی ئه‌پۆلۆ، په‌رستگای ئه‌پۆلۆ له دێلفی، له چوونه ژووره‌وه‌دا نووسراوه، خۆت بناسه‌ره‌وه. ئه‌مه‌ش به واتای ئه‌گه‌ر تۆ خودا نیت و مرۆڤیت و هاتوویته‌ته ئێره، ئه‌وا ده‌بێت به‌رپرسیارێتیی هه‌موو ئه‌و شتانه بگریته ئه‌ستۆی خۆت، که به‌ره‌وڕووت ده‌بنه‌وه.
لێکدانه‌وه‌یه‌کی تری فه‌لسه‌فییانه له‌سه‌ر خۆناسینه‌وه، قسه له‌سه‌ر ناسینه‌وه‌ی خود له ڕێگای بیرکردنه‌وه‌وه ده‌کات، که مرۆڤ ده‌بێت ڕوون بیربکاته‌وه و خۆی بناسێته‌وه. ئه‌م ده‌ربڕینه موڵکی هیراکلیته، که تێڕوانینه‌کانی به فه‌لسه‌فه‌ی پێش سوکرات ده‌ناسێنرێت. ئه‌م بیرکردنه‌وه‌یه له ئه‌وروپادا هه‌تا ئێستا کاری پێده‌کرێت، لێ خزمه‌ت به ئیگۆ ده‌کات، خزمه‌تی "من" ده‌کات، که دواجار ده‌بێته زیندانێکی هه‌تاهه‌تایی خود.
ئالێره‌دا به‌شێکی گه‌وره‌ی ئێمه‌ی کورد له‌پێش هه‌موو شتێکه‌وه زیندانیی ناو خۆیانن، ئینجا زیندانی ژێر ده‌ستی دوژمن و داگیرکا‌ر. ڕۆحی کوردبوون وه‌ها له‌ناو خوددا نه‌ک له "من"دا. لێ ئه‌م ڕۆحه زیندانی ژێر ده‌ستی ئیگۆیه، زیندانی ژێرده‌ستی ئه‌قڵه. هه‌ربۆیه به‌شێکی گه‌وره‌ی کورد، ئیمڕۆ خاڵیین له ڕۆحی نه‌ته‌وه‌یی کورد و سووکایه‌تیی به کوردبوونی خۆیان و به ڕۆحی نه‌ته‌وه‌یی کورد ده‌که‌ن. تۆ بۆ ئه‌وه‌ی، که بزانیت کوردیت، پێویسته ئازاد بیت، له خودی خۆتدا ئازاد بیت، هه‌تا هه‌ست به کوردبوونی خۆت بکه‌یت. توێژینه‌وه‌کان له‌سه‌ر خودزیندانیی ده‌ریده‌خه‌ن، که ئه‌وه‌ی مرۆڤ فێری ده‌بێت، ده‌بێته زنجیری ده‌ست و پێ و گه‌ردنی. فیل یه‌کێکه له زیره‌کترین ئاژه‌ڵه‌کان بۆ وه‌بیرهاتنه‌وه. لێ فیلێک بۆ دوو ساڵ به زنجیر له‌ژێر دره‌ختێکدا ببه‌سته‌ره‌وه، ئه‌وا له‌دوای دوو ساڵ پێویستی به زنجیر نییه و خۆی به ویستی خۆی له‌ژێر ئه‌و داره‌دا ڕاده‌وه‌ستێت. ئه‌مه‌ش مرۆڤ ناوی ده‌نێت ماڵییبوون. پرسیار لێره‌دا ئه‌وه‌یه، که ئاخۆ، چه‌ند له ئێمه‌ی کورد، ماڵیی ماڵی داگیرکاره؟ ئه‌مه‌ش جێگای سه‌رسووڕمان نییه، چونکه ئێمه چه‌ندیین سه‌ده‌یه ژێرده‌ستین و داگیرکراوین، چ له زیندانه‌کاندا و چ له زیندانێکی گه‌وره‌شدا، که ناو ده‌نرێت ژیان له ئازادییدا، له‌ژێر ڕکێفی داگیرکاردا. ئێمه هه‌موومان ئه‌و فیله‌ین، که به ویستی خۆمان له‌ژێر دره‌ختی ماڵی داگیرکاردا ڕاوه‌ستاوین و پێمانوایه، که ئازادین. پرسیار لێره‌دا ئه‌وه‌یه، که که‌ی به‌ئاگادێین له‌م ڕاستییه؟