فاشییه كۆمێدییه‌كانی عێراق
كاتێك ئا. ئوربیلی ڕۆژهه‌ڵاتناسی ناوداری ڕووسیی دێته كوردستان و چاوی به عبدالرزاق بدرخان ده‌كه‌وێت، به‌مشێوه‌یه نیشتمانپه‌روه‌ری كورد عبدالرزاق بدرخان له‌گه‌ڵ ئا. ئوربیلی ده‌دوێ:
هه‌رگیز ئه‌وه له‌یادناكه‌م، كه میلله‌ته‌كه‌م له كۆت و زنجیری زۆرداریی عوسمانلیی و قاجارییدایه، هیوا و ئاوات و ئامانجی ئێمه ئه‌وه‌یه، كه گه‌ل و وڵاتمان له كۆت و زنجیری زۆردار و بێگانه‌ی داگیركه‌ر ڕزگار بكه‌ین. جا بۆ به‌دیهێنانی ئه‌م ئامانجه پیرۆزه‌ش گه‌له‌كه‌مان پێویستییه‌كی زۆری به خوێنده‌واریی هه‌یه، كلیلی ئه‌مه‌ش ڕه‌خساندنی هۆكانی فێربوون و خوێنده‌وارییه بۆ گه‌لی كورد. له‌مه‌دا یارمه‌تییمان بده‌ن ئه‌گه‌ر به من و به هه‌ڤاڵانم ڕزگارنه‌كرا، خۆ هه‌ر كاتێ كورد بوو به خاوه‌ن ده‌ست و پێنووس و خوێنده‌واری خۆی، ئه‌وسا ده‌توانێ به خۆیدا بێته‌وه و ئازادیی خۆی به‌ده‌ست بهێنێت.
به‌داخه‌وه ئێستا کورد خاوه‌نی ئه‌م هه‌موو خوێنده‌واره‌یه، که‌چی به‌شێکی گه‌وره‌یان ئه‌وه‌نده‌ی دژی کورد و کوردستانن، به چاره‌کی ئه‌وه له خه‌می کوردستاندا نیین. هه‌ر ئه‌مه‌ش وه‌هایکردووه، که دوژمنانی کورد هه‌میشه خاڵی لاوازی کورد بناسن. هه‌ر ئه‌مه‌ش وه‌هایکردووه، که وڵاتانی بێگانه خاڵی لاوازی کورد بناسن و کورد دژ به کورد خۆی به‌کاربهێنن. ئه‌وه‌تا له هێرشکردنه سه‌ر هه‌ولێردا له‌بری هه‌ڵوێست وه‌رگرتن دژ به دوژمنان، که‌چی ده‌ستخۆشیی له‌م کاره تیرۆریستییه له‌لایه‌ن به‌شێک له کورد خۆیه‌وه ده‌کرێت.
هێرشکردنه سه‌ر هه‌ولێر هه‌وڵێکی دوژمنکارانه‌یه و پێویسته به‌وپه‌ڕی خه‌م لێخواردنه‌وه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بکرێت. عێراق له‌لایه‌ک خه‌ریکی دانووستاندنه له‌گه‌ڵ هه‌رێمدا و له‌لایه‌کیش خه‌ریکی هێرشکردنه سه‌ریه‌تی. له هه‌ر هێرشێکی دوژمنکارانه‌شدا ده‌ڵێن، بێ ئاگان له هه‌موو شت. ئه‌م هێرشه، هێرشێکی تیرۆریستیانه‌یه، هه‌موو کارێکی تیرۆریستیانه‌ش پێویسته به تووندوتیژیی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بکرێت، چونکه پاراستنی گیانی هاووڵاتییانی هه‌رێم له‌سه‌رو هه‌موو شتێکه‌وه‌یه.
به‌شێکی گه‌وره‌ی سیاسییه‌کانی عێراق، هه‌م فاشیین و هه‌میش کۆمێدیی. فاشییه‌تی ئه‌م سیاسییانه به‌ده‌ر له سه‌رکووتکردنی کورد له‌و ناوچانه‌دا، که هاوشێوه‌ی به‌عس له‌دوای کاره‌ساتی شانزه‌ی ئۆکتۆبه‌ره‌وه داگیریان کردووه، بگره به عه‌ره‌بکردنی ناوچه‌کانیشه. به‌ده‌ر له‌م سیاسه‌ته به‌عسییانه، برسییکردنی کوردیشه. لێ چونکه کورد خۆشبه‌ختانه خاوه‌نی حکومه‌تێکی کارامه و به ئه‌زموون و کۆمپێتێنته، به لێهاتووییه‌وه به‌ره‌وڕووی ئه‌م سیاسه‌ته بوونه‌وه. لێهاتوویی ئه‌م حکومه‌ته وه‌هایکرد، که دوژمنانی کورد سه‌رله‌نوێ له‌یه‌كتریی نزیکببنه‌وه و پلانێکی ناوچه‌یی و پێکه‌وه‌یی دژ به هه‌رێم پراکتیزه بکه‌ن، بۆ له‌ناوبردنی ئه‌م قه‌واره‌یه. خۆشبه‌ختانه ئه‌م حکومه‌ته به‌ره‌وڕووی ئه‌م هه‌موو هێرشه نێوده‌وڵه‌تییانه‌ش بۆوه و وه‌ک پێشمه‌رگه‌یه‌ک هه‌ر به پێوه مایه‌وه. ئێستا سیاسییه فاشیی و کۆمێدییه‌کانی عێراق، ڕووی ده‌میان ده‌که‌نه سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێم و تاوانباری ده‌که‌ن به برسییکردنی هاووڵاتییانی کورد. ئه‌م سیاسییانه نه‌ک بیریانچۆته‌وه، بگره کوێریشن به‌رانبه‌ر به عێراقی عرووبه و شیعه و سووننه‌ی خۆیان، که کردوویانه به چ که‌لاوه‌یه‌کی زه‌به‌لاحی جیهان. له‌کاتێکدا هه‌رێم له سایه‌ی حکومه‌تێکی کارامه‌دا، وێڕای ئه‌م قه‌یرانه گه‌وره ئابوورییه‌ش، که‌چی هێشتا ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی کوردستان ڕانه‌وه‌ستاوه. به‌راوردی کوردستان و عێراق بکه‌ن، سانا ده‌بینرێت، که له دوو جیهانی جیاواز ده‌چن. جیهانێکی پڕ تیرۆر، برسیی، که‌لاوه، نه‌خۆش و ،،،،هتد. جیهانێکی ئارام، پڕ هیوا، ئاوه‌دان، دڵنیا ...هتد.
ده‌شێت به‌شێک له سیاسییه‌کانی عێراق، هاوشێوه‌ی سه‌رده‌می مالیکیی، له نادیارێکی تردا، گرۆیه‌کی تری نوێی هێرشکه‌ری تووندڕه‌و دروستبکه‌ن، که مه‌ترسیی بێت بۆسه‌ر هه‌رێم. ئه‌م هێرشه‌ی ئیمشه‌ویش به‌ڵگه‌یه‌کی تری نوێی پلانه‌کانی عێراقه دژ به هه‌رێم. به‌ڵگه‌یه‌کی تری پلانه‌کانی دوژمنانی چوارده‌وری هه‌رێمن.