داواكردنى سه‌روه‌رى یاسا له سه‌ر حسابى پێشیلكردنى ده‌ستوور
پره‌نسیپى جیاكردنه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاته‌كانى ده‌وڵه‌ت، پره‌نسیپێكى یاساییه له هه‌ردوو ره‌هه‌ندى نێوده‌وڵه‌تی و ده‌ستوورییه‌وه، پره‌نسیپێكه له سایه‌ى شه‌رعیه‌تى ده‌ستووردا، هه‌روه‌ك له هه‌موو ده‌ستووره‌كانى جیهاندا هاتووه، له به‌ر ئه‌وه‌ى ده‌ستوور مه‌رجه‌عى ده‌ست نیشانكردنى پسپۆڕێتى هه‌رسێ ده‌سه‌ڵاتى (یاسادانان- جێبه‌جێكردن- دادوه‌رى) یه و، پێویسته هه‌ر سێ ده‌سه‌ڵاته‌كان پابه‌ند و ملكه‌چى ده‌ستوور بن.
پیاده‌كردنى هه‌ر پسپۆڕییه‌ك له ده‌ره‌وه‌ى ئه‌و سنووره‌ى كه ده‌ستوور ئاماژه‌ى بۆ كردووه، به ئه‌ر‌كێكى ناده‌ستووری و ناڕه‌وا ئه‌ژمار ده‌كرێت و هیچ به‌ها و جێكه‌وتێكى یاسایى نابێت، بۆیه له‌كاتى ده‌رچوواندنى یاسا و په‌یڕه‌وى ناوخوى په‌رله‌مان ره‌چاوى ئه‌م پره‌نسیپه كرا‌وه،مه‌به‌ست و ئامانجى سه‌ره‌كى جیاكردنه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاته‌كان، پاراستنى سه‌ربه‌خۆیى سه‌رجه‌م ده‌سه‌ڵاته‌كانه له‌وانه‌ش ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى له ده‌ستێوه‌ردانى هه‌ردوو ده‌سه‌ڵاته‌كانى یاسادانان و جێبه‌جێكردن و به پێچه‌وانه‌كه‌ش ئه‌سته‌مه باس له شه‌رعیه‌تى ده‌ستوورى،ده‌وڵه‌تى دامه‌زراوه‌یی،ده‌وڵه‌تى یاسا،سه‌روه‌رى یاسا،بكه‌ین.
سه‌ربه‌خۆیى ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى و دادگاكان بنیاتێكى سه‌ره‌كى سیسته‌مى دیموكراسییه،بۆیه ده‌بینین ئه‌م پره‌نسیپه له ناو ده‌ستووره پێشكه‌وتووه‌كان گه‌ره‌نتى كرا‌وه.
سه‌ربارى ئه‌وه‌ى كه ئه‌م بابه‌ته له سه‌ر ئاستى نێوده‌وڵه‌تى له چوارچێوه‌ى ده‌یان په‌یماننامه و رێكه‌وتنه‌كانى نێوده‌وڵه‌تی جێگاى بایه‌خ و گرنگى پێدانێكى زۆره، له ژێر رۆشنایى ده‌ستوورى عێراق و یاسا به‌ركاره‌كان و په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مانى كوردستان وه‌ڵامى ئه‌م پرسیاره‌ى خواره‌وه ده‌ده‌ین:
ئایا په‌رله‌مانى كوردستان یان هه‌ندێ له په‌رله‌مانتاره به‌ڕێزه‌كان، به‌م شێوه‌یه‌ى كه له‌م دوو رۆژه‌دا ده‌رده‌كه‌وت مافى ده‌ستوه‌ردانیان بۆ ناو ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى هه‌رێم هه‌یه؟
بێ گومان نه‌خێر به هیچ شێوه‌یه‌ك په‌رله‌مانى كوردستان وه‌ك دامه‌زراوه یان لیژنه‌یه‌ك یان په‌رله‌مانتارێك بۆى نیه ئه‌و ده‌ستێوه‌ردانه بكات بۆ ناو كاروبارى ده‌سه‌ڵاتێكى تر یان دادگاكان و هیچ بڕگه و مادده‌یه‌ك نیه كه رێگا بدات، چونكه مانایه‌ك بۆ پره‌نسیپى لێكجیاكردنه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاته‌كان نامێنێ. بۆیه هه‌ر هه‌ڵسو‌كه‌وت و باس و بڕیار و لێدوان و كارێكى له‌م شێوه‌یه نا ده‌ستوورى و ناقانونییه، و دژى یاسا به‌ركاره‌كان و په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مانه، و وه‌ڵامه‌كه‌ى ئێمه پشت به‌م ژێده‌رانه‌ى خواره‌وه ده‌به‌ستێت:
یه‌كه‌م/ ده‌ستوورى عێراق: مادده‌كانى (19/ بڕگه‌ى یه‌كه‌م) (47)(87)(88).
دووه‌م/ یاساى تایبه‌ت به ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى: مادده‌ى (2) له یاساى ژماره (23) ى ساڵى 2007 یاساى ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى هه‌رێمى كوردستان – عێراق.
سیێه‌م/ په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مان: مادده‌ى (2/ بڕگه‌ى یه‌كه‌م) و (43/ بڕگه‌ى سێیه‌م).
كه‌واته ئه‌وه‌ى ئه‌م دوو رۆژه ده‌بینین و گوێ لێده‌گرین له لایه‌ن ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتار و فراكسیۆنه‌كانى په‌رله‌مان، جگه له نمایشكردنى شانۆگه‌رى و موزایه‌ده‌یه‌كى سیاسى له سه‌ر حسابى پێشیلكردنى ده‌قه‌كانى ده‌ستوور و یاسا و په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مان، هیچى تر نیه.
به‌م شێوه‌یه‌ش ئه‌داى كارى په‌رله‌مان له خوله‌كانى رابردوو و ئێستا ده‌كه‌وێته ژێر پرسیار و ئه‌داكه‌ى لاوازتر ده‌رده‌كه‌وێت، رۆشنبیرى بوارى یاسایى ئه‌ركى ئه‌ندامانى په‌رله‌مانه و جێى سه‌رنجه یاسادانه‌ر نه‌زانێت چى حوكم له مادده و بڕگه‌كانى ده‌ستوور و یاسا به‌ركاره‌كان و په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مان دا هاتووه، كه‌ى ره‌وایه ئێمه نوێنه‌رایه‌تى خه‌ڵكى كوردستان بكه‌ین له ده‌سه‌ڵاتى یاساداناند، له‌هه‌مان كاتدا بۆ مه‌به‌ستێكى سیاسى پێشێلى ده‌ستوور و یاساكان بكه‌ین، له لایه‌كى تره‌وه هه‌موو روژێك خۆمان وا پیشان بده‌ین كه ئێمه هه‌ڵگرى دروشمى (سه‌روه‌رى یاسا)ین.