چونکه خاوه‌نی ئاڵتهرناتیڤین

هه‌میشه هه‌موو هه‌وڵێکمان دژ به یه‌کترییه، چونکه خاوه‌نی ئاڵتهرناتیڤین، لێ له ئازادیی کوردستاندا هیچ ئاڵته‌رناتیڤێک نییه، به‌ده‌ر له ئازادیی کوردستان خۆی نه‌بێت. به‌داخه‌وه له مێژوویه‌کی کۆنه‌وه هه‌تا ئێستا، ئه‌وه‌ی گه‌وره‌تریین سه‌رکه‌وتنمان تێدا به‌ده‌ستهێناوه، بریتییه له ناپاکییکردن به‌رانبه‌ر به‌یه‌کتریی، که زه‌ره‌رمه‌ندی گه‌وره تێیدا خودی کوردستان خۆی و نه‌ته‌وه‌ی کورد بووه. له ده‌وڵه‌تی ماده‌وه هه‌تا ئێستا بیرمان له ئاڵته‌رناتیڤ کردۆته‌وه، ئیدی به‌بێ گوێپێدانه ئه‌وه‌ی، که ئه‌م ئاڵته‌رناتیڤه چه‌ند زیانمان پێده‌گه‌یه‌نێت. له ده‌وڵه‌تی ماده‌وه هه‌تا شانزده‌ی ئۆکتۆبه‌ر، هه‌تا هه‌وڵی لامه‌رکه‌زیی سلێمانیی.
ده‌وڵه‌تی ماد سه‌دوپه‌نجا ساڵ فه‌رمانڕه‌وایه‌تیی ده‌کات، هه‌تا سه‌رده‌می ئازیده‌باک. گه‌وره کاربه‌ده‌ستانی ده‌وری ئازیده‌باک، ته‌نها له‌به‌رئه‌وه‌ی فه‌رمانڕه‌وایه‌تیی ئازیدهباکیان به دڵ نه‌بوو، هه‌ڵستان به ڕێککه‌وتنێک له‌گه‌ڵ کۆرشی گه‌وره‌دا، بۆ ڕووخانی ئازیده‌باک.
ئه‌م به‌رپرسانه، نامه‌یان بۆ " كۆرش" ی گه‌وره نووسیی و بۆیان ڕوونکرده‌وه، که ئاماده‌ن هاریكاریی كۆرش بكه‌ن بۆ لابردنی ئازیده‌باك. پلان کرا، که کۆرش سووپا بچووکه‌که‌ی له نزیک شاری ئاکپاتان، هه‌مه‌دانی ئێستا نزیکبکاته‌وه. ئازیده‌باك له‌م سووپایه ئاگادارده‌كه‌نه‌وه، ئه‌ویش به په‌له له‌شکرێک به‌سه‌رۆكایه‌تیی "ئارباك" دژیان به‌ڕێده‌كات، ئارباك له هێرشی دووهه‌مدا به خۆی و سووپاكهیهوه ئه‌چێته ناو سووپای عیلامه‌وه. ئازیده‌باك به‌م هه‌واڵه شێتگیر ئه‌بێ، بۆیه ئه‌مجاره سووپایه‌ك به سه‌رۆكایه‌تیی خۆی دروست ده‌كات و په‌لاماریان ئه‌دات به‌ڵام له‌گه‌ڵ یه‌كه‌م هێرشدا سووپاكه‌ی ئه‌شكێ و خۆیشی هه‌ڵدێ. به‌مشێوه‌یه ده‌سته‌ڵات له كورده‌وه ئه‌گوێزرێته‌وه بۆ كۆرشی گه‌وره‌ی فارس.
چه‌ندیین سه‌ده دوای ئه‌م کاره‌ساته، چونکه پاشایه‌تیی بابان، هه‌ر له ئیبراهیم پاشاوه هه‌تاوه‌کوو عه‌بدوڵڵا پاشا، پشتگیریی بنه‌ماڵه‌ی شێخانیان کردووه، ئیدی خه‌ڵکانێک هه‌موو شتێکیان کردووه بۆ ئه‌وه‌ی زیان به بنه‌ماڵه‌ی شێخان بگه‌یه‌نن، زیان به ده‌سته‌ڵاتی بابان بگه‌یه‌نن، به‌بێئه‌وه‌ی گوێ به‌وه بده‌ن، که ئه‌م ڕق و کاره‌یان چه‌ند زیان به کوردستان ده‌گه‌یه‌نێت.
"ئاغا ته‌ها" كه كاتی خۆی ئیبراهیم پاشای بابان، له خۆرهه‌ڵاته‌وه بانگی كردن بۆ سلێمانیی و گه‌ڕه‌كی دهرگهزێنیان دروست كرد. له دوای ماوه‌یه‌ك له گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی شێخاندا تێکده‌چن و ناكۆكیی ده‌كه‌وێته به‌ینیانه‌وه. دوای ئه‌م کاره نامه بۆ نامق پاشای عوسمانلیی ده‌نووسن، كه بێنه ناوشاری سلێمانییه‌وه و ئه‌وان حكومڕانیی سلێمانیی بكه‌ن. دوای ئه‌وه له ساڵی 1851 دا " نامق پاشای تورك" كه والی ئه‌و سه‌رده‌مه بووه، "عه‌بدوڵڵا پاشا"ی بابان به ده‌ست بهسهریی بانگ ئه‌كات بۆ ئیسته‌نبوڵ و " ئیسماعیل پاشای تورك" له‌جێگه‌ی دائه‌نێ. ئه‌م داگیرکارییه دڵی نالییش ده‌شکێنێت و به‌ره‌و شام به‌ڕێده‌که‌وێت.
نالیی زۆر بیری سلێمانیی ده‌کات و به نامه‌یه‌ک بۆ سالمی شاعیر ده‌نووسێت:
قوربانی تۆزی ڕێگەتم ئەی بادی خۆش مروور
وەی پەیکی شارەزا بە ھەموو شاری شارەزوور
ئەی لوتفەکەت خەفی و ھەوا خواھ و ھەمدەمە!
وەی سروەکەت بەشارەتی سەر گۆشەیی حوزور!
سالمیش له وه‌ڵامی نالییدا ده‌نووسێت:
جانم فیدایی سروەکەت ئەی بادەکەی سەحەر
ئەی پەیکی موستەعید لە ھەموو ڕاھی پڕ خەتەر
ئەی میروەحەی جەمالی مەھاسایی دڵبەران
وەی شانەزەن بە کاکۆڵی تورکانی سیمبەر،
هه‌میشه له ئێمه‌دا خه‌ڵکانێک ده‌رده‌که‌ون، که له‌گه‌ڵ بیروبۆچوونی خه‌ڵکانێکی فه‌رمانڕه‌وادا نین، له‌گه‌ڵ بیروبۆچوونی خه‌ڵکانێکی کاربهدهستدا نین، ئیدی بیر له ئاڵته‌رناتیڤ ده‌که‌نه‌وه. وه‌ک ئه‌وه‌ی ئێمه‌ی کورد له سروشتماندا بێت، که هه‌میشه بیر له ئاڵته‌رناتیڤ بکه‌ینه‌وه، به‌بێ گوێپێدانه زیانه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانییه‌کانی. له گه‌ڕانه‌وه‌ی وه‌فده‌که‌ی شێخ سه‌عیددا له ئیسته‌نبوڵه‌وه بۆ سلێمانیی، که سوڵتان عه‌بدولعه‌زیز بانگهێشتی کردبوون. له کۆیه حه‌مه‌ئاغای کۆیه هه‌وڵی کووشتنیان ده‌دات، که پیره‌مێرد و زێوه‌ری شاعیریشان له‌گه‌ڵدا بوو.
دژایه‌تییکردنی بنه‌ماڵه‌ی شێخان، هه‌ر له شێخ مارفی نۆدێوه هه‌تاوه‌کوو شێخ مه‌حموود، زیانێکی گه‌وره‌ی به کورد گه‌یاندووه. مه‌حمودپاشای جاف ململانێیه‌کی سه‌ختی له‌گه‌ڵ شێخ سه‌عیدی باوکی شێخ مه‌حمووددا ده‌بێت. به ڕێککه‌وتن له‌گه‌ڵ تورک‌دا کارێک ده‌که‌ن، که شێخ سه‌عید له سلێمانییه‌وه بگوێزرێته‌وه بۆ موسڵ و له‌وێش له ساڵی ١٩٠٨دا بکووژرێت. له به‌رانبه‌ردا مه‌حمود پاشا سێ هه‌زار لیره‌ی حه‌مدییه وه‌رده‌گرێت.
له سه‌رده‌می شێخ مه‌حمووددا، مێجه‌رسۆن هه‌تا ده‌هات، زیاتر بێڕێزیی به شێخ مه‌حمود ده‌کرد و هه‌وڵی شکاندنی ده‌دا له‌ناو کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکدا. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش مێجه‌رسۆن زیاتر له‌و خه‌ڵکانه نزیکده‌بۆوه که نه‌یاری شێخ مه‌حمود بوون، ئیدی هه‌ر له ئاغاکانه‌وه بیگره هه‌تا ڕۆشنبیرانی ئه‌و سه‌رده‌مه. له ئایاری ساڵی ١٩١٩دا کاتێک شێخ مه‌حمود بڕیاریدا، که ئینگلیز له سلێمانیی ده‌ربکات، په‌یوه‌ندیی به دۆسته‌کانیه‌وه ده‌کات، که یه‌کێک له‌وانه مه‌حمودخانی دزڵیی بووه، که له خۆرهه‌ڵاته‌وه به‌ته‌نگ شێخ مه‌حموده‌وه دێت و له شاخی گۆیژه به خۆی و سووپاکه‌یه‌وه ئاماده‌ی شه‌ڕی ئینگلیز ده‌بێت. شێخ ئه‌حمه‌دی بارزان هه‌مانشێوه له‌شکرێک ده‌نێرێت بۆ پشتگیریی شێخ مه‌حموود. کاتێک شێخ مه‌حمود سلێمانیی له ئینگلیز پاکده‌کاته‌وه، نه‌یاره‌کانی له هه‌ڵه‌بجه دژی ده‌وه‌ستنه‌وه. عادیله‌خانم کاپتن لیز ڕزگار ده‌کات و ده‌یشارێته‌وه. عادیله‌خانم نه‌یارێکی سه‌رسه‌ختی شێخ مه‌حمود ده‌بێت و دۆستێکی گه‌وره‌ی ئینگلیزیش. جه‌مال عیرفان فه‌رماندارێتیی له‌شکری سواره‌ی لیڤیی ده‌کات. شه‌ڕ به شاخی گۆیژه‌وه هێنده‌ی شه‌ڕی کورد دژ به کورد بوو، هێنده هی ئینگلیز دژ به کورد نه‌بوو، چونکه چه‌کدارانی سووپای لیڤیی هه‌موو کورد بوون. جه‌مال عیرفان ده‌ست له شه‌ڕ هه‌ڵده‌گرێت و ده‌گه‌ڕێته‌وه سلێمانیی، به‌ڵام به‌شێکی تر هه‌تا نیوه‌شه‌و شه‌ڕیان کرد، له‌وانه ڕه‌زا به‌گ.
ده‌گێڕنه‌وه، ده‌ڵێن، کاتێک ئینگلیزه‌کان فڕۆکه‌ی جه‌نگیی ده‌نێرن بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هێزه‌که‌ی شێخ مه‌حموود، عادیله‌خان هۆنراوه‌یه‌ک بۆ هێرشی فرۆکه جه‌نگییه‌کانی ئینگلیز ده‌نووسێت، که تێیدا دڵخۆشییه‌کی تێدایه، که هێرش ده‌کرێته سه‌ر شێخ مه‌حموود. من چاوگهیهکم ده‌ستنه‌که‌وت، که پشتی پێببه‌ستم، هه‌تا هۆنراوه‌که لێره‌دا بڵاوبکه‌مه‌وه. لێ هۆنراوه‌که‌م له‌به‌ره، ئه‌وه‌ی که نیمه سه‌رچاوه‌یه‌کی باوه‌ڕپێکراوه.
ئیمڕۆ ده‌بوو له هه‌موو کاتێک زیاتر هۆشیاتر بین و ده‌ستبه‌رداری ئه‌م دوژمنایهتییکردنهی یه‌کتریی ببین، لێ به‌داخه‌وه ئه‌گه‌ر له جاران تووندوتیژتر نه‌بین، ئه‌وا ئارامترنین. ڕێگای ئازادیی، تاکه ڕێگایه، لێ ئه‌وه‌ی بییه‌وێت به‌م ڕێگایه‌دا بڕوات، ده‌بێت خاوه‌نی هیوا و باوه‌ڕ و ئازایه‌تیی بێت. خه‌باتی کورد، له هه‌موو خه‌باتێکی تری نه‌ته‌وه‌کانی تری جیهان جیاوازتره، چونکه تاکی کورد له مه‌رگ ناترسێت، لێ له‌وه ده‌ترسێت، که ژیانێکی سه‌رفرازانه نه‌ژیی. ماوه‌ته‌وه بڵێم، که ئازادیی تاکهههمیین و داههمیین ئاڵته‌رناتیڤه و هیچ ڕێگایه‌کی ترمان له‌به‌رده‌مدا نییه. ئیمڕۆش له هه‌موو کات زیاتر پێویستمان به ده‌ستێکی پۆڵایینه. ئه‌م ده‌سته‌ش له کارکردنێکی پێکه‌وه‌ییدا به‌ده‌ستدێت، نه‌ک له دژایه‌تییکردنی یه‌کترییدا.
21.02.2021