ته‌ماشاکردن به ئیگۆ
ئه‌وه‌ی له کۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌دا زۆر جێگه‌ی سه‌رنجه، بریتییه له دنیابینیی تاکه‌کانی. دنیابینییه‌ک، که بنه‌مای خۆی له‌سه‌ر ئیگۆی تاک داناوه نه‌ک له‌سه‌ر خودی تاک. بۆ تێگه‌یشتن له‌م کۆنسێپته، پێویسته تێبگه‌ین له‌وه‌ی، که ئیگۆ چییه و خود چییه، به‌م زانینه‌ش جیاوازیی نێوان هه‌ردووکیان بکه‌ین. کورت و کۆنکرێت، ئیگۆ بریتییه له بیرکردنه‌وه و داواکانی تاک. خودیش بریتییه له رێگاکانی ژیان، هه‌روه‌کوو چۆن سرووشتی گوڵه‌به‌ڕۆژه رووکردنه خۆره، سروشتی په‌پووله نزیکبوونه‌وه‌یه له گوڵ، بولبول خوێندن ...هتد. جیاوازییه‌کی رادیکاڵانه‌تر بریتییه له ئاسمان و كه‌شوهه‌وا. خود ئاسمانه، لێ هه‌ور و برووسکه، با و باران، به‌فر و ته‌رزه، ته‌مومژ ئیگۆن. تاکی کورد له دنیابینیی ئیگۆوه ته‌ماشای خۆی، ته‌ماشای ژیان، ته‌ماشای سرووشت و ته‌ماشای ئێستا و ئاینده‌ی سیاسیی خۆی ده‌کات.
له ریفراندۆمی ساڵی 2017دا، باشووری کوردستان گه‌وره‌ترین شانسی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ خودی خۆی هه‌بوو، لێ به‌شێک له هاووڵاتییان رادیکاڵانه ده‌ستیان به ئیگۆی خۆیانه‌وه گرت و ئیگۆ هه‌ڵیسوڕاندن. تاک خاوه‌نی راستیی و ڕووناکیی خۆیه‌تی، که خود پیشانی ده‌دات، تاک خاوه‌نی رێگای ژیانی خۆیه‌تی، که خودی پیشانی ده‌دات. له ریفراندۆمدا کورد شانسێکی گه‌وره‌ی هه‌بوو، که دوای رووناکیی و راستیی خۆی بکه‌وێت، که ئه‌ویش گه‌یشتن بوو به ژیانێکی باڵا و سه‌رفراز و ئازاد. لێره‌دا خه‌ونی کورد، ده‌بووه ڕاستییه‌ک و ڕیالیتێتێک، که کورد تێیدا بژیایه. جیاوازیی نێوان ئێمه‌ی کورد و ئه‌مه‌ریكییه‌کان له‌وه‌دایه، که ئه‌مه‌ریکییه‌کان هه‌موو شت ده‌که‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ن به خه‌ونه‌کانیان. هه‌ربۆیه خه‌ونی ئه‌مه‌ریكییه‌کان به ته‌نها کۆنسێپتێک نییه، به‌ڵکوو هه‌ڵسوڕێنه‌رێکی بنه‌ڕه‌تیی و گرنگی ژیانی ئه‌مه‌ریكییه‌کانه. به‌ڵام ئێمه‌ی کورد بێ خه‌ونین، بێ ڤیژنین، هه‌ربۆیه هیچ هه‌وڵێک ناده‌ین بۆ خه‌ون. به‌شێک له سیاسییه‌کان و له ڕۆشنبیرانیش به‌شێک له ویست و داواکانی کورد به خه‌ونی شاعیرانه ده‌زانن، هه‌ربۆیه تاکی کورد به هه‌ڵه‌یه‌کی گه‌وره‌دا ده‌چێت و ده‌یه‌وێت تاکێکی ڕیالیست بێت نه‌ک خاوه‌ن خه‌ون. ئه‌م هه‌ڵه گه‌وره‌یه به‌شێکی گه‌وره‌ی سیناتۆره‌کانی ئه‌مه‌ریكاش پێیدا ڕۆیشتن، کاتێک جۆن ئێف که‌نه‌دیی پێشنیازی بۆ کردن، که سه‌فه‌ر بۆسه‌ر مانگ بکه‌ن. لێ ئه‌وانه‌ی وه‌ک جۆن ئێف که‌نه‌دیی خاوه‌ن خه‌ون بوون، گه‌یشتنه سه‌ر مانگ. ئیمڕۆش ده‌یانه‌وێت بگه‌نه سه‌ر مه‌ریخ. که‌چی ئێمه‌ی کورد هێشتا هه‌ر بێ خه‌ونین.
ناپاکیی ته‌نها له شانزده‌ی ئۆکتۆبه‌ری ساڵی 2017دا نه‌بوو، به‌ڵکوو له هه‌موو ئه‌و هه‌ڵوێستانه‌دا بوو، که دژ به سه‌رۆک بارزانیی پراکتیزه کرا. هه‌ڵوێستگه‌لێک، که به‌رهه‌می ئیگۆ بوون نه‌ک خود. تاکی کوردی خاوه‌ن خه‌ون ته‌ماشای ئه‌وه ناکات، که ئه‌وه کێیه کار بۆ خه‌ونه‌که‌ی ده‌کات، به‌ڵکوو به چاوی خود ده‌بینێت، که کێ دوای رووناکیی خه‌ونه‌کان که‌وتووه، دوای رووناکیی خود که‌وتووه. له ریفراندۆمدا کورد بووه خاوه‌نی رابه‌رێک، که ده‌یخستنه سه‌ر رێگای خود، به‌ڵام به‌شێک له تاکی کورد، که به چاوی ئیگۆ ده‌ژیان، ئه‌م رابه‌ره‌یان ره‌تکرده‌وه، ره‌تکردنه‌وه‌ی ئه‌م رابه‌ره‌ش به ته‌نها ره‌تکردنه‌وه‌ی ئه‌و نه‌بوو، به‌ڵکو ره‌تکردنه‌وه‌ی خه‌ونی کورد بوو. رۆمیی ده‌ڵێ، رابه‌ری راسته‌قینه، دوای رووناکیی خۆی ده‌که‌وێت. خاوه‌ن خه‌ونی راسته‌قینه‌ش، رابه‌ری خۆی ده‌بینێت، رابه‌رێک، که له‌سه‌ر رێگای رووناکیی رابه‌رایه‌تیی ده‌کات. خه‌ون هه‌میشه ئامانجه، رابه‌ریش هه‌میشه ئامرازی گه‌یشتنه به ئامانج.
کێشه‌ی ئه‌م به‌شه‌ی هاووڵاتییانی کورد له دژایه‌تییکردنی به‌رده‌وامییاندا، وا له به‌رده‌وامیی بیرکردنه‌وه‌یاندا. ئه‌مانه ناتوانن بێده‌نگ بن و ئارامبن به‌بێ بیرکردنه‌وه، هه‌تاوه‌کوو به‌مشێوه‌یه‌ش بژیین هه‌رگیز ناگه‌ن به ڕاستیی. ئالبه‌رت ئاینشتاین ده‌ڵێ: "نه‌وه‌ت و نۆ جار بیرمکرده‌وه و نه‌گه‌یشتم به هیچ. کاتێکیش ڕاوه‌ستام له بیرکردنه‌وه، ئارامیی و ڕاستیی خۆیان هاتن بۆ لام". ئه‌وه‌ی هه‌ستێکی راست و خۆشمان پێده‌دات، دڵنیایی و به‌خته‌وه‌رییه له ئازادییه‌کی راسته‌قینه‌دا، هه‌ربۆیه تاک پێویسته باوه‌ڕی به خۆی بێت و باوه‌ڕیش به‌وه بکات، که له باشه‌ی ئه‌ودایه. هه‌ریه‌ک له ئێمه له پێشینه‌ی منداڵییماندا خاوه‌نی چ دڵێکی تر و چ خه‌ونێکی تریش بووین. دڵێکی بێگه‌رد و خه‌ونی گه‌وره، که پێکهاتبوو له ژیان له به‌خته‌وه‌ریی و خۆشیی به‌رده‌وامییدا، ژیان له ئازادییدا. به‌شێک له ئێمه ده‌ستبه‌رداری ئه‌م دڵ و خه‌ونه بوون و به‌شێکی تریش هێشتا خاوه‌نی ئه‌م دڵ و خه‌ونه‌ن. ئه‌وه‌شی خاوه‌نی ئه‌م دڵ و خه‌ونه منداڵییه‌یه مرۆڤێکی گه‌وره‌یه، ئاخر مرۆڤی گه‌وره له هه‌ر ته‌مه‌نێکدا بێت، خاوه‌نی دڵ و خه‌ونه منداڵییه‌کانیه‌تی.
ژیان له ژێرده‌سته‌ییدا به‌شێکی گه‌وره‌ی ئێمه‌ی فێری به‌رگه‌گرتن کردووه، لێ ئه‌م فێربوونه پرۆسه‌یه‌کی نه‌ک ده‌روونیی به‌ڵکوو نۆیرۆلۆگییشه، ئه‌مه‌ش به واتای ئه‌وه‌ی، که مێشک کۆمه‌ڵێک سێله/ خانه ته‌رخان ده‌کات بۆ ئه‌م پرۆسه‌ی به‌رگه‌گرتنه، هه‌روه‌ک چۆن هه‌ندێک به‌رگه‌ی گه‌رما و سه‌رما ده‌گرن. ماوه‌ته‌وه بڵێم، که ئێمه پێویست نییه له‌سه‌رمان به‌رگه بگرین، هه‌روه‌کوو چۆن سه‌دان ساڵه به‌رگه‌مان گرتووه، به‌ڵکوو پێویسته فێری ئه‌وه بین، که رێگا نه‌ده‌ین فێرمان بکه‌ن، که به‌رگه بگرین. سه‌رۆک بارزانیی ده‌ڵێ، من بۆ ئه‌وه له‌دایکبووم، که کورد بکه‌مه خاوه‌نی ده‌وڵه‌ت. پرسیار لێره‌دا ئه‌وه‌یه، که ئاخۆ ئێوه بۆچی له‌دایکبوون؟ ئاخۆ هاوکار ده‌بن له ریالیزه‌کردنی ئه‌م خه‌ونه‌دا؟