مه‌سروور بارزانی له‌به‌رده‌م قۆناغی سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌ی هێڵه گشتییه‌كانی حكومه‌ت
خاڵێك له هێڵه گشتییه‌كانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بریتی بوو له گفتوگۆی نێوان هه‌ولێرو به‌غدا، به ئامانجی ئه‌وه‌ی هه‌ردوو حكومه‌ت بگه‌نه رێككه‌وتن، له‌سه‌رده‌می كابینه‌ی مه‌سروور بارزانی، هه‌وڵێكی جدی له‌و باره‌وه درا، سه‌ره‌نجام توانرا چه‌ند رێككه‌وتنێك له‌گه‌ڵ به‌غدا بكرێت، گرنگترینیان رێككه‌وتنی شه‌نگال و كه‌ركووك و رێككه‌وتنی بودجه‌ی 2021ی عێراق، ده‌نگدان به رێككه‌وتنی بودجه به‌شێكی گرنگی به‌رنامه‌ی كاری حكومه‌تی هه‌رێم وه‌ك خۆی جێبه‌جێكرا، ئه‌مه‌ش هه‌وڵ و ماندووبوونێكی زۆری ویست تا له‌گه‌ڵ به‌غدا بگه‌نه رێككه‌وتن، له‌باره‌ی په‌یوه‌ندی هه‌ولێر و به‌غدا كابینه‌ی مه‌سرور بارزانی، كۆتایی به‌هه‌رچی پرسیار و ئه‌و ره‌خنانه هێنا له‌سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرابووه ماڵ، زیاتر له 19 جار شاندی حكومه‌ت سه‌ردانی به‌غدای كردووه، نیه‌تی خۆیان بۆ به‌غدا روون كرده‌وه، قه‌ناعه‌تیان به به‌غدا هێنا كه كوردستان نییه‌تی رێككه‌وتنه نه‌ك كات كوشتن.
ئه‌وه‌ی گرنگ بوو كابینه‌ی نۆیه‌م توانی پاشه‌كشه به‌و ده‌نگه‌ی شه‌قامی عێراقی بكه‌ن كه پێیان وابوو ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی كوردستان له‌سه‌ر شاره‌كانی دیكه‌ی عێراقه، جیا له‌وه‌ش په‌یامێكی به‌هێزبوو بۆ ئه‌و ده‌نگانه‌ی كه له كوردستانه‌وه ده‌هۆڵی ئه‌وه‌یان لێ ده‌دا حكومه‌ت نایه‌وێت له‌گه‌ڵ به‌غدا رێككه‌وێت، ئه‌گه‌ر له روانگه‌یه‌كی سیاسی ورده‌وه له تیمی شاندی حكومه‌ت بنواڕین یه‌كگرتوویی و یه‌ك تیمی له شانده‌كه‌وه ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌یه كه هه‌رچه‌نده جیاوازی سیاسیی له كوردستان و له‌ناو به‌شداربوانی حكومه‌ت هه‌بوو به‌ڵام ئیراده‌ی پێكه‌وه‌كاركردن له حكومه‌ت به‌هێزتر بوو له‌و جیاوازیانه، شانسی كاك مه‌سرور بارزانی له كابینه‌ی حكومه‌ت ئه‌وه‌یه كه رێگای موزایه‌ده‌ی بۆ ئه‌و حزبانه نه‌هێشتووه‌ته‌وه كه به‌سه‌ر حكومه‌ته‌وه ده‌یانكرد، به‌هێزترین خاڵی سه‌رۆكی حكومه‌ت له‌م ماوه‌یه‌دا ئه‌وه‌بوو كه ته‌واوی ده‌سه‌ڵاتی بریاردانی دایه تیمێك كه به‌ناوی حكومه‌ته‌وه بڕیار بده‌ن، ئه‌وه‌ش پێچه‌وانه‌ی ئه‌و قسانه‌یه كه سه‌رۆكی حكومه‌ت هه‌ر خۆی بڕیار ده‌ری بابه‌ته‌كانه، به به‌راوردی تیمی شیعه‌كان له حكومه‌ت و په‌رله‌مان تیمی حكومه‌ت یه‌كده‌نگ و یه‌ك قسه و یه‌كگرتووتر بوون، ئه‌وه‌ی كرا یه‌كه‌م تاقیكردنه‌وه‌ی به‌هێزی حكومه‌تی هه‌رێم بوو له‌به‌غدا، ره‌نگ بێت ئه‌م رێككه‌وتنه و ئه‌م لێگه‌یشتنه كاریگه‌ریی زۆری هه‌بێت بۆ داهاتووی هه‌ردوو حكومه‌ت.
بابه‌تێكی گرنگتر له‌وه ئه‌وه‌یه كه ئه‌مجاره حكومه‌ت ئه‌و گرێ كوێره‌ی كرده‌وه كه له‌به‌غداوه ئاراسته‌ی كوردستان كرابوو، گوایه پرۆسه‌ی ده‌رهێنانی نه‌وت له كوردستان گرفتی یاسایی هه‌یه، ئه‌م تیمه له‌رووی یاساییه‌وه توانی به تێپه‌ڕبوونی یاسای بودجه‌ی له په‌رله‌مانی عێراق، به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ بیسه‌لمێنێت ئه‌مه‌ی كرا دانپێدانانه به یاساییبوونی پرۆسه‌ی ده‌رهێنان و فرۆشتنی نه‌وت له هه‌رێمی كوردستان، گرێ كوێره‌ی هه‌ردوو حكومه‌ت كرایه‌وه، ره‌نگ بێت كوردستان ده‌ستواڵاتر بێت له‌وه‌ی بتوانێت فراوانتر له جاران مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ پرۆسێسی نه‌وتی بكات، ئه‌مه جیا له‌وه‌ش له ئاستی ئابووری و دارایی ئه‌م یاسایه دوای 7 ساڵ دێت كه له بڕینی به‌شه بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن به‌غداوه، واته له دوای 2014 ئه‌مه یه‌كه‌مجاره كورد به‌م شێوه یاساییه بگاته رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا بۆیه هه‌موو پێشبینیه‌كان بۆ ئه‌وه ده‌ڕۆن كوردستان له‌رووی ئابووریه‌وه ببوژێته‌وه.
ره‌نگبێت لێره‌دا پرسیارێك دروست ببێت، ئایا به په‌سه‌ندكردنی بودجه‌ی 2021ی عێراق ده‌توانین كۆتایی به‌ته‌واوی گرفته‌كان بهێنین؟، له راستیدا نه‌خێر، چونكه ئه‌م بودجه‌یه بۆ یه‌ك ساڵه و ناتوانین له‌ماوه‌ی ئه‌م ساڵه‌دا سه‌رجه‌م گرفته داراییه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ین، چاره‌سه‌ری كۆتایی ده‌رچوواندنی یاسای نه‌وت و گازه له عێراقدا، ئه‌گه‌ر ئه‌م یاسایه ده‌رچوو بۆ هه‌ردوو حكومه‌ت گرنگ ده‌بێت كه كار له‌سه‌ر بودجه‌ی جێگر بكه‌ن، له‌سه‌ر بودجه‌یه‌كی جێگر بڕۆن، نه‌ك له‌گه‌ڵ هه‌ڵكشان و داكشانی نه‌وت كاریگه‌ری دروست بكات، وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێستا له كوردستان هه‌ندێك لایه‌ن ده‌ڵێت ئه‌وه‌تا نرخی نه‌وت به‌رز بووه‌ته‌وه بۆ مووچه نادرێت، وه‌ڵامه‌كه‌ی هه‌ر ئه‌وه‌یه كه وڵات ده‌بێت پشت به بودجه‌ی جێگر ببه‌ستێتت، نه‌ك بازاڕی نه‌وت، ئه‌م هه‌نگاوه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم به ئاراسته‌ی دانانی بودجه‌ی كوردستان و ناردنی بۆ په‌رله‌مان تا ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت گرنگترین خاڵه كه چونكه كوردستان له‌دوای بڕینی بودجه‌ی له‌به‌غداوه خاوه‌نی بودجه‌ی ساڵانه نه‌بووه.
به‌شێكی دیكه‌ی سه‌ركه‌وتنی تیمی حكومه‌ت له‌وه‌دابوو توانرا پاره‌ی په‌ترۆ دۆلار وه‌ك باقی پارێزگاكانی دیكه بۆ كوردستانیش دیاری بكرێت و سندوقێكی تایبه‌ت له‌و باره‌وه دابنرێت ئه‌و پاره‌یه‌ی بۆی دێت بخرێته ئه‌و سندوقه‌وه كه ده‌ستی حكومه‌ت واڵا ده‌كات، به‌شێكی دیكه‌ی سه‌ركه‌وتنی حكومه‌ت له شێوه‌ی دانوستانه‌كان رێككه‌وتنه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای دژایه‌تی كوتله‌یه‌ك نه‌بوو له‌دژی كوتله‌یه‌كی دیكه، پێش نه‌ورۆز تیمی حكومه‌ت له ماڵی هادی عامری، سه‌رۆكی رێكخراوی به‌در كۆبوونه‌وه‌یان كردووه، به‌وردی ئه‌وه‌یان خستوه‌ته‌ڕوو كه كوردستان نایه‌وێت عاملێكی خراپ بێت، ده‌یه‌وێت له‌سه‌ر بنه‌مای لێگه‌یشتن له‌گه‌ڵ به‌غدا رێككه‌وێت.
تا ئه‌و ئاسته‌ی من زانیاریم هه‌بێت له كابینه‌ی نۆیه‌م، ستراتیژیه‌تی نه‌وت له‌سه‌ر سێ كۆڵه‌گه بنیاد ده‌نرێت، گرنگترنیان یه‌كه‌م: كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجیه له سێكته‌ری نه‌وت و ده‌رهێنانی ئه‌مه ده‌رئه‌نجامی زۆر باشی هه‌بووه، دووه‌م: ئه‌و سه‌روه‌ت و سامانه‌ی ژێر زه‌وی كه هی نه‌وه‌ی داهاتووه چۆن به‌شێوه‌یه‌كی زانستی سوودی لێوه‌ربگیرێت و له‌سه‌ر بنه‌مای زانستی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت، سێیه‌م: كاری حكومه‌ت و به‌رنامه‌ی وه‌زاره‌تی سامانی سروشتی به‌و ئاراسته‌یه كه ستراتیژیه‌تی نه‌وت و سامانی سرووشتی نه‌درێته ده‌ست كۆمپانیاكان به‌ڵكو له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه ئیداره‌ی بكرێت، ئه‌مانه هه‌نگاوی گرنگ و زۆر باشن كه تا ئه‌و كاته‌ی هه‌ردوو حكومه‌ت له‌سه‌ر ئه‌م رێككه‌وتنه ده‌ڕۆن هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن خۆیه‌وه كاریان له‌سه‌ر بكات تا ئه‌و كاته‌ی ستراتیژیه‌تی نه‌وت راسته‌ڕێ بكرێته‌وه و داهاتی جێگری بۆ كوردستان دابنرێت، هه‌ردوو ئه‌م خاڵه له هێڵه گشتییه‌كان حكومه‌ت به روونی ئاماژه‌ی پێدراوه، ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی ده‌بێت ئێمه به‌ره‌و ئه‌وه بڕۆین كه توانا و قودره‌تی ده‌رهێنانی نه‌وت و پاڵاوتن و په‌ترۆ كیمیایی زیاتر بكه‌ین.