گرنگی په‌یامه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ مه‌سرور بارزانی
له گفتوگۆی ستراتیژی نێوان ئه‌مه‌ریكا و عێراقدا، ئه‌نتۆنی بلینكن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا په‌یامێكی بۆ مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ناردووه، له‌په‌یامه‌كه‌دا ده‌ڵێت: (خۆشحاڵم به پشتیوانی و پشتگیری له دیالۆگی ستراتیژی ئه‌مه‌ریكا و عێراق و ئاماده‌ین بۆ زیاتر په‌ره‌پێدان به په‌یوه‌ندیه‌كانمان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان)، ئامانج له‌و په‌یامه هه‌رچیه‌ك بێت، ئه‌وه‌یه كه مه‌سرور بارزانی، له‌قۆناغی یه‌كه‌می گفتووگۆكان تا ئێستا كه قۆناغی سێیه‌مه، پشتیوانی سه‌ره‌كی سه‌ركه‌وتنی ئه‌و دیالۆگه بووه، تیمی هه‌رێمی كوردستان رۆڵی گرنگیان له سه‌رخستنی گفتووگۆكان بینووه، ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێت پێش هه‌ڵبژاردنی ئێران و عێراقیش قۆناغی گفتوگۆكان بگه‌یه‌نێته ئاستی رێككه‌وتن و واژۆكردن، هه‌ربۆیه له‌دوای په‌سه‌ندكردنی بودجه‌ی 2021ی عێراق، له‌سه‌ر ده‌ستپێشخه‌ری واشنتن گفتوگۆكان دووباره ده‌ستیان پێكردوه‌ته‌وه، ره‌نگبێت ئه‌م جاره قۆناغی گفتوگۆكان له‌سه‌ر چۆنیه‌تی پرسی سه‌ربازی بێت له عێراقدا، چونكه به‌لای ئه‌مه‌ریكاوه گرنگه هه‌ولێر وه‌ك ستراتیژیه‌تی خۆی له ناوچه‌كه بپارێزێت، هێشتا به‌رنامه‌ی كاری كۆبوونه‌وه دیاری نه‌كراوه، به‌ڵام له‌سه‌رچاوه‌ی باڵای سیاسییه‌وه زانیومه، كه پرسی ئه‌منی ته‌وره‌ی سه‌ره‌كی گفتوگۆكان ده‌بێت، هه‌ربۆیه له گه‌ڕی سێیه‌می گفتوگۆكان شاندی هه‌رێمی كوردستان به فراوانتر و به‌هێزتره‌وه ده‌چێته‌وه ناو كۆبوونه‌وه‌كان، چونكه ئه‌مه‌ریكا بۆ به‌هێز مانه‌وه‌ی خۆی له عێراقدا ده‌بێت ستراتیژیه‌تی له هه‌ولێر به‌هێزتر بكات، چ له‌ئاستی دیپلۆماسی و چ له ئاستی سه‌ربازی.
ره‌نگبێت په‌یامی نوێی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكاش له عێراق و كوردستان هه‌مان سیاسه‌ت بێت، چونكه له‌ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی رابردوودا فرۆكه‌ی ئه‌مه‌ریكا له قه‌ره‌چۆخ و حه‌مرین و ده‌ووربه‌ری كه‌ركووك مۆڵگه و باره‌گای داعشیان به‌توندی كردووه‌ته ئامانج، مه‌سرور بارزانی، هه‌وڵه‌كانی له‌شێوه‌ی هاندانی سه‌ركرده عێراقییه‌كان بۆ دیالۆگی ستراتیژی به‌تایبه‌ت له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، ئومێدی به‌خشیوه به هه‌ریه‌ك له واشنتن و به‌غدا، به‌وه‌ی قۆناغی باشتر له گفتوگۆكان بێنه پێشه‌وه، ده‌رئه‌نجامی ئه‌وه راسته‌وخۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا په‌یامێكی ئامانجداری بۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان نارد.
به‌شێك له چاودێران پێیان وایه كه جه‌ختكردنه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌م گفتوگۆیانه، بۆ ئه‌وه‌یه، هێزه‌كانیان له عێراق بمێننه‌وه و ده‌ستكراوه‌تربن له‌وه‌ی هێزی سه‌ربازی له عێراق زیاتر بكه‌ن، به‌ڵام واقع وایه، ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێت له چوارچێوه‌ی رێككه‌وتنێكی درێژخایه‌ن له‌گه‌ڵ عێراق بمێنێته‌وه، یه‌كێك له‌و ئامانجانه پرسی سه‌ربازیه. خاڵی دواتر عێراق به بارۆدخێكی خراپ‌دا ده‌ڕوات، به‌تایبه‌ت له ئیداره‌دان و به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌ی سیاسی، بۆیه عێراق پێویستی به هاوكاری ماددی و پشتیوانی ئه‌مه‌ریكا هه‌یه، ئه‌مه‌ریكاش ده‌یه‌وێت له‌م روانگه‌وه هاوكاری عێراق بكات، ره‌نگبێت په‌یامێك بێت بۆ ئێران و چینیش، كه هێشتا په‌یوه‌سته به مانه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی خۆی له عێراقدا، ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به هه‌رێمی كوردستانه‌وه هه‌یه، تائێستا زۆر به‌جوانی باڵانسی هێزی له‌نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران راگرتووه، هه‌رێمی كوردستان نه‌بووه‌ته به‌شێك له گرفته‌كان، نابێته به‌شێكیش له هاوپه‌یمانی شه‌ڕ، ئه‌مه به‌شێكه له قورسایی ئه‌و سیاسه‌ته‌ی كه چه‌ند ساڵه په‌یڕه‌و كراوه، هه‌رچه‌نده لێره‌و و له‌وێ هه‌وڵی زۆر ده‌درێت بۆ راكێشانی كوردستان بۆ ناو ئه‌و شه‌ڕه، به‌ڵام دواجار سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه.
جوڵه‌ی دیپلۆماسی كوردستان له عێراق و ناوچه‌كه تادێت به‌هێزتر ده‌بێت، له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا شاندی قه‌ته‌ر، پاپای فاتیكان و سه‌رۆكی كۆمكاری عه‌ره‌بی سه‌ردانی كوردستانیان كردووه و بڕیاره له‌چه‌ند رۆژی داهاتووشدا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسپانیا سه‌ردانی كوردستان بكات، ئه‌مانه ئاماژه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی كوردستان جووڵه‌یه‌كی خستووه‌ته ناوچه‌كه‌وه، له‌م قۆناغه‌دا هه‌ولێر وه‌ك ستراتیژیه‌تی گه‌وره‌ی دیپلۆماسی له‌ناوچه‌كه سه‌یر ده‌كرێت، هه‌ولێر له ناسنامه‌یه‌كی دیاریكراو ده‌رچووه، چووه‌ته سه‌ر نه‌خشه‌ی به‌هێزی دیپلۆماسی جیهان، ئه‌مانه بۆ ئه‌مه‌ریكا گرنگن له شوێنێك ئارامی سیاسی و دیپلۆماسی هه‌بێت، له‌وێوه به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌مه‌ریكا به‌تایبه‌ت له عێراقدا ده‌ستپێده‌كات، هه‌ر بۆیه له هێرشه‌كه‌ی سه‌ر هه‌ولێر ئه‌مه‌ریكا به به‌شێك له ئامانجگرتنی ستراتیژیه‌تی خۆی زانی و هه‌رزوو كاردانه‌وه‌ی وڵاتانی جیهانیشی لێكه‌وته‌وه، رۆڵی سه‌رۆكی حكومه‌ت له دروستكردنی هه‌ماهه‌نگی سه‌ربازی له نێوان پێشمه‌رگه و ئه‌مه‌ریكا و دروستكردنی هه‌ماهه‌نگی له‌نێوان عێراق و هه‌رێمی كوردستان بۆ تێپه‌راندنی بودجه‌ی 2021ی عێراق كاریگه‌ری ئیجابی و باش بوون بۆ ئه‌وه‌ی پرۆسه‌ی سیاسی عێراق بكه‌وێته‌وه سه‌ر راسته‌رێ و به‌شێك له گرفته‌كانی واشنتنیش له‌وباره‌یه‌وه له كۆڵ كرانه‌وه، ئه‌مانه فاكته‌ری گرنگن كه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا پشتیوانی له هه‌نگاوه‌كانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان بكات، بۆ داهاتووش ره‌نگه قۆناغی هه‌ماهه‌نگی ئه‌مه‌ریكا و كوردستان پێ بنێته ئاستێكی باشتره‌وه، به‌تایبه‌ت له‌شێوه‌ی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گفتوگۆی ستراتیژیی واشنتن و به‌غدا.
له چوار چێوه‌ی هه‌وڵه دیپلۆماسیه‌كانیش بڕیارێك هه‌بوو كه سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان، سه‌ردانی فه‌ره‌نسا، هۆڵه‌ندا و ئه‌ڵمانیای بكردبایه، به‌ڵام بابه‌تی كۆرۆنا ئه‌م سه‌ردانانه‌ی دواخست، ئه‌وه‌ی گرنگه له‌م قۆناغه هه‌رێمی كوردستان هه‌وڵ بدات میكانیزمی گه‌یاندنی په‌یامی كوردستان چڕتر بكاته‌وه و هه‌وڵه‌كانی فراوانتر بكات، به‌تایبه‌ت دوای ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی كۆرۆنا گرنگه ئه‌و به‌رنامه‌ی مه‌سرور بارزانی، بۆ سه‌ردانی وڵاتانی جیهان پشتیوانی ته‌واوی بكرێت و لۆبی بۆ دروست بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانرێت ئه‌و په‌یامه‌ی له كوردستان هه‌یه بگه‌یه‌نرێته جیهان، جیا له‌وه‌ش ده‌كرێت نه‌خشه رێگای ئابووری كوردستان له هه‌رێمییه‌وه بۆ جیهانی بكرێته ئامانج، به‌تایبه‌ت راكێشانی كۆمپانیا نه‌وتییه‌كان و كۆمپانیاكانی بواری وزه، كه چه‌ند رۆژێك پێش ئێستا حكومه‌تی ئیتالیا ئاماده‌یی ده‌ربڕی له‌ڕێگه‌ی كۆمپانیای (تۆتاله‌وه) وه‌به‌رهێنانی وزه‌ی له كوردستان بكات، ئه‌مانه هۆكاری باشن بۆ ئه‌وه‌ی له داهاتوودا هه‌رێمی كوردستان هه‌نگاویان بۆ بنێت.
به‌شێكی دیكه‌ی په‌یامی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان له‌ڕوانگه‌ی ئه‌وه‌وه بووه، كه ئه‌مه‌ریكا به‌م شێوه‌یه‌ی ئێستا پشتیوانی له مانه‌وه‌ی قه‌واری هه‌رێمی كوردستان ده‌كات، بۆ ئه‌مه‌ش هه‌نگاوی گرنگ و خێرا پێویستن تا هه‌رچی مه‌ترسی هه‌یه له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان نه‌مێنن، یه‌كێك له‌وانه پرسی تیرۆر و ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی كه لێره‌و و له‌وێ له‌سه‌ر ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت، ئه‌مانه په‌یامی دڵخۆشكه‌رن، ده‌توانرێت له داهاتوویه‌كی نزیكدا و دوای گفتوگۆكانی واشنتن و به‌غدا ببینرێت.