کوردستان له‌سه‌ر رێگای به ئیسلامییبوونییدا
ئێستا نا، لێ ئه‌و کاته‌ی له باشووری کوردستاندا پارتێکی ئیسلامی ده‌بێته حکومڕان، ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر تاک و کۆ پێویسته هه‌ڵهاتن و نیشتمان جێهێشتنه و هیچی تر. وه‌ک هه‌ڵهاتن له ده‌ستی داعش، وه‌ک هه‌ڵهاتن له ده‌ستی نازییه‌کانی ئه‌ڵمانیای سه‌رده‌می جه‌نگی دووه‌می جیهانی، یان هه‌ڵهاتن له ده‌ستی کۆماری ئیسلامیی ئێران له سه‌ره‌تای ده‌رکه‌وتنیاندا. هه‌میشه باس له ئاشتیی و پێکه‌وه‌ژیانێکی ره‌نگاڵه له باشووری کوردستاندا ده‌کرێت، لێ ئه‌وه‌ی پراکتیزه‌که‌ری ئه‌م بیره‌یه، خه‌ڵکانی دیموکرات، کراوه و ئاته‌ئیستن. ئه‌وه‌شی ئه‌م ژیانه ره‌نگاڵه‌یه ره‌تده‌کاته‌وه ئیسلامییه‌کانن و خه‌ڵکانی دیموکرات و کراوه و ئاته‌ئیسته‌کانیش بێده‌نگیی له‌به‌رانبه‌ردا هه‌ڵده‌بژێرن.
له‌لای من ئیسلامییه‌کان ته‌نیا پارتێکی سیاسی و رێکخراوێکی سیاسی نین، به‌ڵکو به‌شێکی گه‌وره‌ی هاووڵاتییانیشن. چونکه هاووڵاتییان ئه‌گه‌ر زیاد له ئه‌ندامێکی پارتی سیاسیی ئیسلامیی تووندوتیژ نه‌بن، ئه‌وا که‌متر نین. دیموکراته‌کان، کراوه‌کان و ئاته‌ئیسته‌کان هه‌میشه په‌سه‌ندێتییان به مه‌لایه‌ک، شێخێک، عه‌با به‌سه‌ر، له‌چک به‌سه‌ر و خووتبه‌خوێن و ته‌نانه‌ت فتواده‌رێکیش داوه. لێ هه‌رگیز نه پارتێکی سیاسیی ئیسلامیی، نه هاووڵاتییه‌کی ئیسلامیی په‌سه‌ندێتیی به ئازادیی تاک و کۆ نه‌داوه. ئازادیی ئایین له‌و یادایه، که ئایینێک ئازادانه پراکتیزه‌ی ئایینه‌که‌ی بکات، به مه‌رجێ رێز له دابونه‌ریت و کولتووره ره‌نگینییه‌کانی کۆمه‌ڵگه بگرێت. لێ به‌ڵێ ئه‌وه‌ی ئیسلامییه‌کان پراکتیزه‌ی نه‌که‌ن بریتییه له رێزگرتن له کولتووره ره‌نگاڵه‌یه.
ئازادیی پۆشاک، قسه‌کردن، راده‌بڕیین، کۆبوونه‌وه، بۆنه، جوڵانه‌وه، سێکسوال، بیروڕا، ئه‌ده‌ب و هونه‌ر و ...هتد. هه‌موو ئه‌مانه بناغه‌ی پته‌وی کولتووری کوردیین نه‌ک نامۆبوون به کورد. ئێمه کاتێک ده‌توانین دیمه‌نێکی جوانی کوردستان بگه‌یه‌نین به جیهان، ئه‌گه‌ر بێت‌و رێز له سه‌روه‌رییه مرۆییه‌کان وه‌ک یاسایه‌کی ئونیڤێرزاڵیی بگرین. سه‌ماکردن ساده‌تریین چالاکیی کۆمه‌ڵایه‌تییه، که هاووڵاتییان بۆیان هه‌بێت له کوردستاندا پراکتیزه‌ی بکه‌ن. سه‌پاندنی کولتوورێکی ئایینی ئیسلامیی به‌سه‌ر کولتووری کوردییدا هه‌رگیز نابێت جێگای په‌سه‌ندکردن بێت. ئه‌وه‌ی هه‌تا ئێستا بێده‌نگیی به‌رانبه‌ر هه‌ڵبژێردراوه و له ئه‌نجامدا وه‌ک راستییه‌کی هه‌ڵه‌ش ناسێنراوه، بریتییه له ناساندنی کولتووری ئیسلامیی به کولتووری کوردیی. ئه‌مه گه‌وره‌تریین تاوانه که به‌رانبه‌ر به کورد و به مێژووه‌که‌ی ده‌کرێت. هیچ جیاوازییه‌ک له‌نێوانی ئه‌م سڕینه‌وه ئایینییه و سڕینه‌وه سیاسییه‌کانی تورک و عه‌ره‌ب و فارس‌دا نییه به‌رانبه‌ر به کورد و کوردستان. هه‌تا ئێستا کریستیانێک نه‌هات کولتووری کریست به‌سه‌ر کولتووری کوردییدا بسه‌پێنێت، جوویه‌ک نه‌هات کولتووری جووه‌کان به‌سه‌ر کولتووری کوردییدا بسه‌پێنێت، وێڕای ئه‌وه‌ی، که ئه‌مانه خۆیان کوردن، لێ ئیسلام هه‌میشه ئه‌م کاره‌ی کردووه و کوردیش له‌به‌رانبه‌ریدا بێده‌نگ بووه.
پرسیار لێره‌دا ئه‌وه‌یه، که‌ی په‌رله‌مان له‌سه‌ر ئه‌م باسه دێته ده‌نگ؟ که‌ی حکومه‌ت له‌سه‌ر ئه‌م باسه دێته ده‌نگ؟ که ئیسلامییه‌کان له خه‌می کولتووری ئیسلامییدان، ئه‌ی کێ له خه‌می کولتووری کوردییدایه؟