ماف هه‌میشه پێویستی به هێزه
قسه‌کردنمان هه‌میشه به‌وه ده‌ستپێده‌کات، که بڵێین کێشه‌ی سه‌ره‌کیی ئێمه، ئه‌مه‌ش له‌وه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت، که ئێمه‌ی کورد به گشتی و له باشووردا به‌تایبه‌تی خاوه‌نی کۆمه‌ڵێک کێشه‌ین، که هه‌ریه‌که‌یان وه‌ک یه‌ک گرنگن له ژیانی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تیماندا. هه‌نووکه‌ش کێشه‌ی سزادراوه‌کانی بادینان، یه‌کێکه له‌و کێشانه‌ی، که نه‌ک به ته‌نیا هه‌موانی سه‌رقاڵکردووه، به‌ڵکو ئه‌م کێشه‌یه کێشه‌ی دیكه‌شمان بۆ دروستده‌کات.
سه‌ره‌تا ده‌بێت له‌وه تێبگه‌ین، که کێشه بوونێکی پۆزه‌تیڤه، کێشه ئه‌و هه‌لومه‌رجه‌یه، که له رێگایه‌وه چ فێر ده‌بین و چ گه‌شه‌ش ده‌که‌ین. ئه‌گه‌ر سه‌رنج له چه‌مکی کێشه له زمانی یۆنانی کۆن و لاتیندا بده‌ین، ئه‌وا باشتر ده‌توانین چ لێی تێبگه‌ین و چ شیشیبکهینهوه، که ئه‌ویش "پرۆبلێم"ه، (problem). پرۆبلێم چه‌مکێکی یۆنانی کۆنه، که له دوو بڕگه پێکهاتووه. پرۆ به واتای له‌به‌رده‌م. بلێم به واتای فڕێدان، که سه‌رچاوه‌که‌ی "بالیستیک"ه. له میتۆلۆگیی یۆنانی کۆندا، خواکان هه‌میشه به‌ردی گه‌وره‌یان فڕێداوه‌ته خواره‌وه بۆ به‌رده‌می مرۆڤ، ئامانج تێیدا گه‌شه‌کردن بووه، به‌رهه‌مهێنانی بیر بووه بۆ لادانی به‌رده‌کان له‌سه‌ر رێگا.
هه‌ر که‌سێک خاوه‌نی کێشه‌یه، ئه‌رکه له‌سه‌ری خۆی کێشه‌کانی چاره‌سه‌ر بکات، ئامانج تێیدا گه‌شه و به‌هێزبوونی تاکه. چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی خه‌ڵکی هیچ یارمه‌تییه‌کی تاک نادات، به‌ڵکو بێهێزی ده‌کات و ئاڵوده‌ی ده‌کات به‌وه‌وه، که هه‌میشه خه‌ڵکی کێشه‌کانی بۆ چاره‌سه‌ر بکه‌ن. کچه بچکۆلانه‌که‌ت له جاڵجاڵۆکه ده‌ترسێت و هه‌میشه به هاواره‌وه بانگت ده‌کات، بۆ ئه‌وه‌ی جاڵجاڵۆکه‌که‌ی بۆ ده‌ربکه‌یت، یارمه‌تیی بده و فێری بکه، که خۆی جاڵجاڵۆکه‌که دووربخاته‌وه نه‌ک تۆ بۆی بکه‌یت، چونکه به‌و شێوه‌یه ئاڵوده‌ی ده‌که‌یت به‌وه‌وه، که هه‌میشه له کێشه‌کانیدا هاواری ئه‌وه بکات، که که‌سێک کێشه‌که‌ی بۆ چاره‌سه‌ر بکات.
ئێمه‌ی کورد هه‌میشه چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌ین، که زلهێزێک بێت رزگارمان بکات و بمانکات به ده‌وڵه‌ت. ئه‌م تێندێنسه وا له نائاگایی و کاراکتهرماندا. ئێمه به‌وشێوه‌یه په‌روه‌رده بووین، هه‌ر بۆیه چاوه‌ڕوانین، که که‌سێک بێت رزگارمان بکات، که‌سێک بێت کێشه‌کانمان بۆ چاره‌سه‌ر بکات.
هه‌لی کار یه‌کێکه له‌و بارودۆخانه‌ی، که کۆمه‌ڵگای کوردی تووشی کێشه‌یه‌کی گه‌وره ده‌کات. به‌ده‌ستهێنانی قازانجی هه‌وانته کولتووره له کۆمه‌ڵگای کوردییدا، ئه‌مه‌ش به‌پێچه‌وانه‌ی بۆ نموونه کۆمه‌ڵگاکانی ئه‌وروپاوه‌یه، که کارکردن و ماندووبوون کولتووره بۆ به‌ده‌ستهێنانی قازانج. ئه‌م به‌ده‌ستهێنانی قازانجی هه‌وانته‌یه وه‌ها له تاکی کورد ده‌کات، که هه‌موو رێگایه‌ک له‌پێناوی ئه‌م ئامانجه‌دا بگرێته‌به‌ر. به‌شێک له تاکی کورد له‌پاڵ قازانجی ههوانتهدا هه‌م پێویستیان به‌و هه‌سته‌یه، که به چاوێکی تایبه‌ت ته‌ماشا بکرێن و هه‌میش پێویستیان به ده‌سته‌ڵاتێکی که‌م تا زۆره. له فیلمی ماتریکسدا ده‌بینین، که ناپاک ته‌نیا به‌دوای قازانجدا ناگه‌ڕێت، به‌ڵکو ده‌سته‌ڵات و ناو و ناوبانگیشی ده‌وێت.
کابینه‌ی نۆیه‌می حکومه‌تی هه‌رێم له که‌یسی سزادراوه‌کانی بادیناندا له‌به‌رده‌م گه‌وره‌تریین به‌ردی سه‌ر رێگادا راوه‌ستاوه. بێگومان حکومه‌تی هه‌رێم خاوه‌نی مافه، لێ خاوه‌نی ئه‌و هێزه نییه، که بتوانێت مافه‌کانی خۆی بپارێزێت. پارادۆکس له‌م که‌یسه‌دا ئه‌وه‌یه، که حکومه‌تی هه‌رێم پیشانی خواکانی دا، که ئه‌و ئاگاداری ئه‌وه‌یه، که ئه‌وان به‌رد بۆ سه‌ر رێگاکانی گلۆر ده‌که‌نه‌وه. ئه‌م زانیارییه خواکانی تووڕه کرد، چونکه مرۆڤ بۆی نییه پێبزانێت، که خواکان به‌رد گلۆر ده‌که‌نه‌وه هه‌تا مرۆڤی پێ تووشی "پرۆ بلێم" بکه‌ن.
ئه‌وه‌ی ئه‌م کابینه‌یه ده‌بێت شانازیی پێوه بکات، توانا پیشهییهکانیهتی، که له‌م که‌یسه‌دا به‌رانبه‌ر به خواکان سه‌رکه‌وتوو بوو، سه‌رکه‌وتوو له به‌ده‌ستهێنانی زانیارییدا، له به‌ده‌ستهێنانی زانیندا. ئه‌م زانینه‌ش خواکانی تووڕه کرد. ئیدی لێره‌وه خواکان تێده‌گه‌ن له‌وه‌ی، که ئه‌م کابینه‌یه جیاوازه، ئه‌م کابینه‌یه هاوکێشه‌کانی پێچه‌وانه کرده‌وه و خواکانی تووشی "پرۆ بلێم" کرد.