ئایا ئه‌مه‌ریكا ده‌بێته وڵاتێكی سۆشیال دیموكرات؟!
چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر له‌به‌رده‌م دانیشتنێكی هاوبه‌شی كۆنگرێس-دا، جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بانگه‌شه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد كه جۆرێك له (سۆشیال دیموكرات) كه‌متر روونادات، به‌وپێیه‌ی ماوه‌یه‌كی زۆره زۆربه‌ی هاوبه‌شه ئه‌مه‌ریكییه - ئه‌وروپییه‌كان، به‌ڵێنی ئه‌وه به‌یه‌كتر به‌ده‌ن، به‌ڵام تاكه ئۆپۆزسیۆنی به‌دیهێنانی ئه‌م خه‌ونه كه رێگری ده‌خاته به‌رده‌می پرۆسه‌كه، كۆمارییه‌كانن.
وێڕای ئه‌م رێگرییه، قسه‌یه‌كیش ده‌بێت له‌سه‌ر ئه‌وانه بكه‌ین كه (ئایا ئه‌مه ته‌نیا و ته‌نیا ناوێكی رووباز (موته‌مه‌لیق)ـه یان پلانێكی دوورخایه‌نی خێزانه ئه‌مه‌ریكییه‌كانه؟).
بایدن به ناچاری دوو پرسیاری قووڵی كرد، بۆچی ئه‌مه‌ریكییه‌كان له‌م رووه‌وه تا ئێستا له‌و رێسا ده‌گمه‌نه جیهانییه، به‌ده‌رن؟ ئێستا ئه‌و گۆڕانه چییه كه پێشبینی ناكه‌یت تا رووبدات؟
به‌پێی راپۆرتێكی فۆرن پۆلسی، هه‌ندێك روونكردنه‌وه‌ی سرووشتی پێویسته بۆ ناوهێنانه‌كه، سۆشیال دیموكرات به مانای دیموكراتی سۆشیالیزم نایه‌ت. هه‌تا ئه‌گه‌ر هه‌ندێك له ده‌روێشانی رێبازی دووه‌م به‌راستی ده‌سته‌واژه‌ی دووه‌میشیان بوێت. دیموكراتی سۆشیالیزم - خاوه‌ندارێتی گشتی یاخود كۆنترۆڵی ته‌واوی سه‌رچاوه‌ی ئابووری- ده‌گه‌یه‌نێت، له‌رووی مرۆییه‌وه.
هه‌رچی سۆشیال دیموكراته رێگه به بازاڕ ده‌دات بگه‌شێته‌وه، به‌ڵام كڕیار (خه‌ڵك) باج ده‌دات و سیاسه‌تی سه‌رفكردنی پاره په‌یڕه‌و ده‌كات بۆ گه‌شه‌پێدان و پاڵپشتی به‌رژه‌وه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌پێناوی پلاندان بۆ خێزانه ئه‌مه‌ریكاییه‌كان هه‌ر له په‌روه‌رده و فێركردنی خۆڕایی و پاڵپشتی منداڵان و مۆڵه‌تی ته‌ندروستی و خێزان تا بیمه‌ی ته‌ندروستی. (كه بایدن به‌ڵێنی داوه گه‌شه‌ی پێبدات له پرۆژه یاسایه‌كی جیاوازدا).
پلانه‌كه ژماره‌یه‌كی زۆر له بڕگه‌ی گرنگ به‌ده‌ستده‌خات له رێگه‌ی لێخۆشبوونی باجه‌وه له‌بری ئه‌وه‌ی حكومه‌ت راسته‌وخۆ پاڵپشتی دارایی خه‌ڵك بكات و پاره بدات به‌ناوی سۆسیاله‌وه كه له زۆربه‌ی وڵاتانی باكوری ئه‌وروپا په‌یڕه‌و ده‌كرێت، كه ئه‌مه پێشكه‌وتنی جیاوازی ئه‌مه‌ریكا دره‌خات له فۆرمێكی نوێی سۆشیال دیموكرات.
پرسیاره سه‌ره‌كییه‌كه ئه‌وه‌یه، بۆچی سۆشیال دیموكرات له ئه‌مه‌ریكا لاواز و سیستمێكه په‌یڕه‌و ناكرێت؟
بیرمه‌نده پێشكه‌وتووخوازه‌كان له‌سه‌رده‌می چارلس بیرد-ی مێژوونووسه‌وه گفتوگۆ له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ن كه بلۆتۆكراسی (چینی ده‌وڵه‌مه‌ندی ده‌سه‌ڵاتدار) ده‌سه‌ڵاتی خۆیان له‌ناو سیاسه‌تی ده‌وڵه‌تدا، به‌كارده‌هێنن. له‌پێناو پارێزگاری له ئیمتیازاته‌كانیان و بێئومێدكردنی هه‌وڵی ریفۆرم.
له‌مێژووی نوێی پۆپۆلیزمدا، تۆماس فرانك پسپۆری ئابوری (خاوه‌نی كتێبی -The People, No) خه‌جت له‌وه‌ده‌كاته‌وه كه له كۆتایی سه‌ده‌ی نۆزده‌دا هه‌مان ژماره له پیاوانی كار وازیان له پۆپۆلیستی هێنا. هه‌روه‌ها پیاوانی خاوه‌نكار ژماره‌یه‌ك له چاكسازییه نوێیه‌كانی فرانكلین دی رۆزفێڵت -یان ده‌ستنیشانكرد.
له كۆتایی سه‌ده‌ی بیسته‌میشدا سه‌ركرده‌كانی حزبی دیموكرات هه‌نگاوی سێیه‌میان نا، هه‌نگاوه‌كه بریتی بوو له حكومه‌تێكی دیاریكراو و هه‌ژموونی بازاڕ.
هه‌وڵه‌كه‌ی فرانكلین رۆزفێڵت (23یه‌مین سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، 1933-1945) وه‌ك نمونه‌یه‌كی سۆشیال دیموكرات له قه‌یرانی ئابووری گه‌وره‌ی 1929دا كاریگه‌ری گه‌وره‌ی هه‌بوو، به‌ڵام پابه‌ندنه‌بوون پێوه‌ی. هه‌تا كاتی هه‌ڵبژاردنی رۆناڵد ریگان له ساڵی 1980، به‌رزبوونه‌وه‌ی دۆخی ئابوری رووه‌و نایه‌كسانی به‌رده‌وامی وه‌رگرت. چینی مامناوه‌ند گه‌شه‌ی كرد‌و ئه‌مه‌ریكییه‌كان توانیان خۆشگوزه‌رانییه‌كی كه‌می ده‌وڵه‌ت بچێژن. تانه‌ت دوای هه‌شتاكان ئه‌م گۆڕانكارییه به‌ته‌واوی بینرا.
چونكه له‌ئه‌نجامی شه‌ڕی لیندۆن جۆنسۆن سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا (1963-1969) به‌رامبه‌ر هه‌ژاری، دۆخی یه‌كسانی له‌نێو كۆمه‌ڵگه گه‌شه‌ی كرد، به‌ڵام كۆمارییه‌كان و له‌سه‌روو هه‌موویانه‌وه رۆناڵد رێگان-ی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا (1981-1989) فێلێكی سه‌رسوڕهێنه‌ری كرد له‌ره‌تكردنه‌وه‌ی جیاكاری له نێوان خه‌رجییه‌كانی حكومه‌ت و یارمه‌تی ره‌شپێسته هه‌ژاره‌كان كه رێگان به‌ناوی (Welfare Queen)
كه ده‌سته‌واژه‌یه‌كی سووك و ریسوا بوو به‌رامبه‌ر ئه‌و ژنانه‌ی كه بڕێك قه‌ره‌بوو ده‌كران له‌پای هه‌ر ده‌ستدرێژییه‌ك ده‌كرایه سه‌ریان یان منداڵه‌كانیان رووبه‌ڕووی ترس ئه‌بۆوه. بۆیه ئه‌گه‌ر جكومه‌ته‌كه‌ی رێگان حكومه‌تێكی باش بووبێت بۆ هه‌ژارتركردنی ره‌شپێسته‌كان له‌هه‌مانكاندا خراپ بوو بۆ سپی پێشته هه‌ژاره‌كان.
هه‌روه‌ها پرۆفیسۆر خۆرخ جه‌ی كاستانیكا، پسپۆر له كاروباری ئه‌مه‌ریكای لاتین له زانكۆی نیویۆرك و رۆژی 7ی ئایار له وتارێكدا له رۆژنامه‌ی زه نیویۆرك تایمز-دا له ژێر ناوی "به‌دڵنیایی ئه‌مه‌ریكییه‌كان به‌ره‌و سۆشیال دیموكرات ده‌ڕۆن"، ده‌ڵێت: "به‌ر له هه‌ڵبژاردنی 2020 گفتوگۆیه‌كی قوڵ هه‌بوو له نێو دیموكراته‌كان كه چ جۆره پاڵێوراوێك دابنرێت تا له هه‌ڵبژاردندا له دۆناڵد تره‌مپ-ی كێبڕكێكار به‌رنه‌وه. له نێو زۆربه‌ی چین و توێژه‌كانی دیموكراته‌كاندا زیاتر قسه له‌سه‌ر كه‌سێكی رادیكاڵی ده‌كرا. هه‌ر ئه‌مه‌ش بوو وایكرد كه زیاتر ناسنامه‌ی سۆشیال دیموكرات ره‌گداكوتێت له‌ناو دیموكراته‌كاندا".
كاستانیكا جه‌خت له‌وه‌ده‌كاته‌وه هه‌ر ئه‌مه‌ش وایكرد ببێته هۆی دۆڕاندنی دۆناڵد تره‌مپ و لایه‌نێكی پڕ وروژێنه‌ر و گرنگی هه‌ڵمه‌تی سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ش بوو.
بۆ جه‌ختكردنه‌وه‌ی قسه‌كانی كاستانیكا، دوو دیبه‌یتی كۆتایی نێو كاندیدانی سه‌رۆكایه‌تی دیموكراته‌كان ده‌ریخست كه چۆن سه‌نته‌ری حزب گۆڕاوه بۆ چه‌پ. ئه‌ندامه لیبرالییه‌كان زیاتر وه‌ك سۆشیال دیموكرات ده‌ركه‌وتن نه‌ك وه‌ك لیبرال.
له ئه‌وروپا و له‌م دواییه‌شدا له ئه‌مه‌ریكای لاتین، حكومه‌ته‌كان به‌شێوه‌یه‌كی فراوان جه‌خت له‌سه‌ر رۆڵی حكومه‌ت ده‌كه‌نه‌وه له رێكخستنی ئابوری بازاڕدا، به‌رگریكردن له چاككردنی لاوازی كه‌رته‌كانی كۆمه‌ڵگه و به‌پێی توانا ئومێدی سنوورداركردنی هه‌ژاری و نایه‌كسانی كه له‌سایه‌ی سه‌رمایه‌داریدا دروستبووه، هه‌روه‌ها به‌رگریكردن له ژینگه و به‌هێزكردنی سه‌ندیكای كرێكاران و حزبه كرێكارییه‌كان و رێكخراوه پێشكه‌وتنخوازه‌كان.
تا راده‌یه‌كی زۆر ئه‌م شه‌مه‌نده‌فه‌ره ئه‌مه‌ریكای جێهێشت له‌به‌رئه‌وه‌ی چالێنجێك رووبه‌ڕووی نه‌بۆوه. نموونه‌ی بازاڕی ئازادی ئه‌مه‌ریكا و ئازادی ره‌های زۆر كه بۆ تێكڕای كۆمه‌ڵگه هه‌بوو، هه‌روه‌ها نه‌بوونی هیچ حزبێكی كرێكاری و سه‌ندیكایی به‌هێز له‌گه‌ڵ رۆڵی دوور و لاوازی ده‌وڵه‌ت له بازاڕ و له‌ناو كۆمه‌ڵگه و هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ دووركه‌وتنه‌وه‌ی ئه‌م سێكته‌ره گرنگانه له نێو دانیشتوانی ئه‌م كۆمه‌ڵگه‌یه، وایكرد كه به‌درێژایی مێژوو سۆشیال دیموكرات له ئه‌مه‌ریكا شكست بهێنێت.
ژماره‌یه‌ك بیرمه‌ندی نه‌وه‌ی كۆن له‌نێو ئۆپۆزسیۆنی سۆشیال دیموكراته‌كاندا هه‌بوون له نێویاندا والتر وایل و هێربرت كرۆلی كه خاوه‌نی كتێبی (دیموكراتییه‌تی نوێ و یه‌ڵێندان به ژیانی ئه‌مه‌ریكیی) وێنه‌ی به‌رگری ژیانی ئه‌مه‌ریكییان ئه‌كێشا بۆ ده‌وڵه‌تێكی چالاكی وه‌ك كلاسیكی جیفرسۆن كه سه‌ربه‌خۆیی تاكی تێدا به‌رده‌وام بێت له‌نێویاندا به‌هێزی كۆمپانیاكان وێرای گۆڕانكاری گه‌وره له ئابووری ئه‌مه‌ریكا.
له‌راستیدا، ئه‌مه‌ریكا هه‌میشه جیاواز بووه له ئه‌وروپا. له توێژینه‌وه‌یه‌كدا ساڵی 2001 ئه‌وه خراوه‌ته‌ڕوو كه بۆچی ئه‌مه‌ریكا نابێت به ده‌وڵه‌تێكی خۆشگوزه‌رانی هاوشێوه‌ی ئه‌وروپا. له به‌دواداچوونی كۆمه‌ڵێك ئابووریناس له زانكۆی هارڤارد ئه‌و بۆشاییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌یان دیاریكردووه كه له‌سه‌ره‌تایی بنیاتنانییه‌وه ساڵی 1870 وه‌ك ده‌وڵه‌تێكی خۆشگوزه‌ران.
به‌ڵام كاره‌ساتی قه‌یرانی ئابوری مه‌زنی 1929 ئه‌مه‌ریكاییه‌كانی والێكرد ناچاربن پێویستییه‌كی وه‌ها په‌سه‌ندبكه‌ن كه ده‌وڵه‌ت بچێته ناو بوارێكی فراوانی ژیانه‌وه، وێرای ئه‌وه‌ی له‌وكاته‌دا ده‌لاقه‌یه‌كی گه‌وره هه‌بوو له‌نێوانی له‌گه‌ڵ ئه‌وروپا. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا توێژینه‌وه‌كه‌ی هارڤارد جه‌خت له‌وه‌ده‌كاته‌وه كه (په‌یوه‌ندی ره‌گه‌زیی -نێوان ره‌شپێست و سپی پێست) خراپ له ئه‌مه‌ریكا هۆكاری سه‌ره‌كی نه‌بوونی ده‌وڵه‌تێكی خۆشگوزه‌رانه بۆ ئه‌مه‌ریكییه‌كان.
ره‌گه‌زی كۆتایی كه‌وایكردووه ئه‌مه‌ریكا، به‌سه‌ركه‌وتوویی بهێڵێته‌وه‌و به‌بێ سۆشیال دیموكرات، ئه‌وه‌بوو له‌دوای جه‌نگی دووه‌می جیهانی، هاری ترومان (33 مین سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، 1945-1953) به‌ڵێنێكی عادیلانه‌ی هه‌بوو، كه وایكرد ئه‌مه‌ریكییه‌كان هه‌ست بكه‌ن به‌شێوه‌یه‌كی باش كاركه‌ری تایبه‌تی خۆیان بن (واته پشت به هاوكاری حكومه‌ت نه‌به‌ستن)، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕایه‌وه كه له نێوانی 1940-1960، كرێی كاركردن سێ ئه‌وه‌نده زیادیكرد و نایه‌كسانی كه‌مبۆوه.
له‌نێوكۆدا كردنه‌وه‌ی ده‌رگای تێوره ئابوورییه‌كان هه‌میشه ده‌رگایه‌كی لێدراو بووه بۆ سۆشیال دیموكرات له ئه‌مه‌ریكا. له‌نێو ئه‌و لێكۆڵینه‌وانه‌دا ناوێكی وه‌ك جۆن كینیس گالبێرس زانای ئابووری دیاری هارڤارد دیاره كه له كتێبه‌كه‌یدا به‌ناوی (كۆمه‌ڵگه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ند) كه چاپی یه‌كه‌می 1958 ه، ئه‌وه‌ی ده‌ستنیشانكرد كه ئه‌مه‌ریكا له كه‌رتی تایبه‌ت ده‌وڵه‌مه‌ند و گه‌شاوه و هه‌میشه دیار و سه‌ركه‌وتووه، به‌ڵام له كه‌رتی گشتی هه‌ژاره.
به‌كورتی به‌رگریكردن یان رێگریكردنی ئه‌مه‌ریكییه‌كان له سۆشیال دیموكرات بۆ سێ شت ده‌گه‌ڕێته‌وه: كه‌ڵچه‌ری نیشتمانی، سیستمی چینایه‌تی و ره‌گه‌زه‌یی، ئابوری. كه‌واته چ سه‌رۆكێك ئه‌توانێت كار له‌سه‌ر هه‌ر سێ ره‌گه‌زه‌كه پێكه‌وه بكات.