حكومه‌ت و هه‌نگاوه‌كانی پرۆسه‌ی چاكسازی

گه‌نده‌ڵی ده‌ردو په‌تایه‌كی ئه‌وه‌نده كوشنده‌یه، دیارده‌یه‌كی ئه‌وه‌نده قێزه‌وه‌نه، به‌ڵایه‌كی ئه‌وه‌نده گه‌وره‌یه، توشی هه‌ركۆمه‌ڵگایه‌ك ببێت وێرانی ده‌كات، كاریگه‌ری نه‌گه‌تیڤ نه‌ك ته‌نها له‌سه‌ر سێكته‌ره‌كانی ژیان و گه‌شه‌سه‌ندن و پێشكه‌وتنی وڵات، به‌ڵكو له سه‌ر به‌ها ئه‌خلاقی و مرۆییه‌كانیش دروست ده‌كات.
عێراق وڵاتێكه ئه‌م ڤایرۆسه ته‌واوی جه‌سته‌ی داپۆشیوه، به‌جۆرێك له هه‌ڵسه‌نگاندنی رێكخراوه جیهانیه‌كان بۆ پرسی گه‌نده‌ڵی هه‌میشه ناوی له ریزبه‌نده‌كانی سه‌ره‌تایی دێت، به‌داخه‌وه هه‌رێمی كوردستانیش وه‌ك هه‌رێمێكی فیدراڵ له چوارچێوه‌ی ئه‌م وڵاته، بێ كاریگه‌ر نه‌بوه له‌م دیارده پیس و قێزه‌وه‌نه. به‌ڵام خۆشبه‌ختانه ئه‌وه‌ی بۆته جێگای ئومێدی گه‌وره‌ی خه‌ڵكی كوردستان، جدیه‌ت و حه‌ماسه‌تی كابینه‌ی نۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه بۆ به‌ره‌نگار بونه‌وه‌ی دیارده‌ی گه‌نده‌ڵی. ئه‌گه‌ر سه‌یرێكی كارنامه‌ی كابینه‌ی نۆ بكه‌ین ده‌بینین فۆكه‌سێكی گه‌وره له سه‌ر بابه‌تی چاكسازی هه‌یه، به‌جۆرێك چاكسازی بۆته یه‌كێك له چوار ئامانجه گه‌وره‌و له پێشه‌كانی ئه‌م كابینه‌یه. به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرنگه‌و جێگای بایه‌خی خه‌ڵك و ئامانجی ئه‌م وتاره‌شمانه، ئه‌وه‌یه، ئایا هه‌نگاوه كرده‌ییه‌كانی حكومه‌ت له‌م روه‌وه جێگای تموحی خه‌ڵك و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانه؟
پێش هه‌موو شتێك ئه‌بێت ئه‌وه بزانین كه پرۆسه‌ی چاكسازی پرۆسه‌یه‌كی درێژخایه‌ن و ئاڵۆزه، له شه‌و و رۆژێكدا ئه‌نجامنادرێت، ئه‌مه سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی خه‌ڵكانێك ره‌نگه له به‌رژه‌وه‌ندیان نه‌بێت به‌رنامه‌ی چاكسازی ئه‌نجامبدرێت، بۆیه هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ن بۆ په‌كخستنی ئه‌م به‌رنامه‌یه، ئه‌گه‌ر سه‌یرێكی ئه‌زمونی ئه‌م وڵاتانه بكه‌ین كه به قۆناغی چاكسازیدا تێپه‌ریون وه‌ك وڵاتانی (سه‌نغافوره، بولغاریا، مه‌كسیك، نه‌یجیریا، .....) ده‌بینین پرۆسه‌كه هه‌م ئاڵؤزه‌و هه‌م درێژخایه‌نیشه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه گرنگه بوونی ئیراده‌یه‌كی سیاسی گه‌وره‌یه له هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌م بابه‌ته، خۆشبه‌ختانه پارتی دێموكراتی كوردستان وه‌ك گه‌وره‌ترین هێزی سیاسی له هه‌رێم و خودی جه‌نابی سه‌رۆكی حكومه‌ت ئیراده‌و خواستێكی به‌هێزی گه‌وره‌یان هه‌یه بۆ روبه‌رو بونه‌وه‌ی ئه‌م دیارده‌یه.
له ماوه‌ی رابردودا دوای ده‌ركردنی یاسای چاكسازی له مووچه‌و ده‌رماڵه‌و به‌خشین و ئیمتیازاته‌كان و خانه‌نشینی له هه‌رێمی كوردستان ژماره (2)ی ساڵی 2020، هه‌وڵه كرده‌ییه‌كانی حكومه‌ت بۆ جێبه‌جێكردنی ناوه‌رۆكی یاساكه جێگای ده‌ستخۆشی و ئومێدی گه‌وره‌ی خه‌ڵكن، له‌م ماوه‌یه‌دا حكومه‌ت به دوو راپۆرتی جیا، په‌رله‌مانی كوردستانی له ورده‌كاری هه‌نگاوه‌كانی چاكسازی ئاگادار كردۆته‌وه، به جۆرێك ئه‌گه‌ر سه‌یری ناوه‌رۆكی راپۆرته‌كان بكه‌ین ده‌بینین كه هه‌نگاوی باش نراون له‌م روه‌وه و له ئه‌نجامیشدا داهاتی باش بۆ خه‌زێنه‌ی ده‌وڵه‌ت گه‌راوه‌ته‌وه، ئه‌مه سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی كه حكومه‌ت له سه‌ره‌تای مانگی پێنجی ساڵی 2021 راپۆرتێكی تایبه‌تی چاكسازی له بواری باج ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان كردووه، ئه‌وه‌ی كه گرنگه له‌م راپۆرته‌دا حكومه‌ت بریاری وه‌رگرتنی باجی داوه له كۆمپانیا نه‌وتییه‌كان كه پێشتر ئه‌و كۆمپانیایانه له‌و باجه به‌خشرابوون، له هه‌مان كاتدا هه‌ر له راپۆرته‌كه ئاماژه به‌وه كراوه كه حكومه‌ت بریاری وه‌رگرتنی باجی داوه له كارمه‌نده بیانیه‌كانی بواری نه‌وت و گاز، كه ئه‌مه له راستیدا جێگای ده‌ست خۆشی و پێزانینی زۆر و دروست كردنی باوه‌رو متمانه‌یه‌كی زۆره به حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
چاكسازی تاكه ده‌رچه و ئومێدی گه‌وره‌ی هه‌رێمی كوردستانه بۆ زاڵ بوون به‌سه‌ر قه‌یرانی دارایی و بوژانه‌وه‌ی زیاتری وڵات و دابین كردنی داهاتویه‌كی گه‌ش و روون بۆ رۆڵه‌كانمان، بۆیه ئه‌ركێكی نیشتیمانی گه‌وره‌ی نه‌ك ته‌نها هێزه سیاسیه‌كان به‌ڵكو هه‌موو تاكێكی ئه‌م وڵاته‌یه كه پشتیوان و هاوكارو هانده‌ری حكومه‌تی هه‌رێم بن له به‌رده‌وامی و ته‌واوكردنی هه‌نگاوه‌كانی چاكسازی. جێگای داخێكی زۆره كه دابه‌شبونی سیاسی له هه‌رێمی كوردستان كاریگه‌ری خراپی كردۆته سه‌ر ئه‌م پرۆسه‌یه، به‌جۆرێك ده‌بینین هه‌نگاوه‌كانی چاكسازی و دژایه‌تی گه‌نده‌ڵی له سنوری هه‌ردووك پارێزگای هه‌ولێرو دهۆك خێراتر‌و زیاترن به به‌راورد كردن به هه‌ردووك پارێزگای سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه، به داخه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌رقاڵی حكومه‌ت به ریشه‌كێشكردنی دیارده‌ی گه‌نده‌ڵی ده‌بیستین مانگانه (30) ملیۆن دۆلار داهاتی ده‌روازه سنوریه‌كانی پارێزگای سلێمانی ده‌چێته گیرفانی چه‌ند به‌رپرسێكی حزبێكی سیاسیی دیاری كرا‌و، له جیاتی گه‌رانه‌وه بۆ خه‌زێنه‌ی ده‌وڵه‌ت، ئه‌مه جگه له قاچاخچێتی خاڵه سنوریه‌كان و ده‌ست به‌سه‌ر داگرتنی داهاتی ناوخۆی هه‌ردوك پارێزگای سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه. سه‌ره‌رای ئه‌م ئاسته‌نگانه‌ش خه‌ڵك ئومێدی گه‌وره‌ی به جدیه‌ت و دڵسۆزی و خه‌مخۆری كابینه‌ی نۆی حكومه‌تی هه‌رێم و خودی جه‌نابی سه‌رۆكی حكومه‌ت هه‌یه بۆ زاڵ بوون به‌سه‌ر هه‌موو ئاسته‌نگ و به‌ربه‌سته‌كان، له پێناوی سه‌ركه‌وتنی شۆرشی چاكسازی و گه‌شه‌سه‌ندن و بوژانه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان.