كۆیله‌ی خۆفرۆش، ده‌نگ بده‌ین به پارتی؟
ئه‌گه‌ر خاوه‌نی 500 هه‌زار ده‌نگی ساڵانی رابردوو، رازی نه‌بێت به ده‌ستوورێك، ئه‌وا نابێت تێپه‌ڕێت. به‌ڵام ئه‌گه‌ر خاوه‌نی 900 هه‌زار ده‌نگی ئێستا رازی بێت پێی، ئه‌مه دیموكراسی ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه و نابێت به دڵی ئه‌وان بێت. یانی ده‌ستوورێك به دڵی گرووپێك بێت، كه پێشتر پێنجسه‌د هه‌زار ده‌نگیان هه‌بووه و ئێستا خوا ده‌زانێت بیست سی هه‌زارێكیان لێ مابێته‌وه و وه‌ك گۆشتی خێر ته‌وزیع بوون به سه‌ر حیزب و ده‌سته و تاقمه‌كانی تردا، ئه‌مه دیموكراسییه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر گرووپێكی تر، كه نۆسه‌د هه‌زار ده‌نگده‌ری له‌گه‌ڵه، نابێت له ده‌ستوور حه‌ز و خولیا و ئاره‌زووه سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و حزبییه‌كه‌ی ئه‌وانی تێدا بێت!
خۆی گرفتی گه‌وره‌ی هه‌رێمی كوردستان و باشووری كوردستانیش به گشتی، ئه‌وه‌یه كه تا ئێستا پێناسه‌ی گه‌ل یان میلله‌ت پارتیی و جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی نه‌گرتووه‌ته‌وه، به‌ڵكو ته‌نیا ئه‌و گرووپانه ده‌گرێته‌وه، كه ناڕازین. یانی پارتییه‌ك باش بێت یان خراپ، هه‌ر هێنده‌ی ئه‌وه‌ی كه پارتییه، ئیتر میلله‌ت نییه و خراپ و لایق به لادان و په‌راوێزخستن و ته‌نانه‌ت كوشتنیشه.
ئێستا، ئه‌وانه‌ی به هه‌ر ده‌لیلێك رازی بن، به گه‌ل حیساب ناكرێن. هه‌ر بۆیه پارتی دیموكراتی كوردستان، ئه‌گه‌ر له شه‌ش ملیۆن و دووسه‌د هه‌زار كه‌سی هه‌رێمی كوردستان، هه‌ر شه‌ش ملیۆنه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ بێت و ته‌نیا دووسه‌د هه‌زاره‌كه‌ی له‌گه‌ڵ نه‌بێت، ئه‌وا ته‌رویجی میدیایی به‌و جۆره‌یه، كه میلله‌ت له‌گه‌ڵ پارتی نییه! لێره میلله‌ت ژماره نییه، زۆرینه و كه‌مینه‌ی نییه، به‌ڵكو هه‌ر كه‌س دژ به پارتی بێت، ئه‌وه میلله‌ته. واته گرنگ نییه پارتی چه‌ند كه‌سی له‌گه‌ڵه، چونكه هه‌ر چه‌ندی له‌گه‌ڵ بێت، ته‌نیا ئه‌و خه‌ڵكه میلله‌تن كه هێشتا نه‌بوونه‌ته پارتی یان دژی پارتین. به نموونه حیزبێك كه یه‌ك كورسیی په‌رله‌مانیی هه‌یه، خۆی پێ میلله‌ته و ئه‌و حزبه‌ی پێ میلله‌ت نییه كه 45 كورسیی په‌رله‌مانیی هه‌یه!
ئێستا له باشووری كوردستان ته‌نیا سێ كۆمه‌ڵه خه‌ڵك ده‌ژین. كۆمه‌ڵێكیان ئه‌وانه‌ن كه پارتین، به‌ڵام میلله‌ت نین. كۆمه‌ڵێكیشیان ئه‌وانه‌ن كه پارتی نین به‌ڵام میلله‌تن، گرووپه‌كه‌ی تریان كه من پێم وایه ئه‌وانه كوردستانیان تێكداوه، ئه‌وانه‌ن كه دژی پارتین و به ته‌واوی پێناسه جاڕ دراوه‌كانی په‌یج و شاشێ و فه‌یسبووكی خۆیان، هه‌م میلله‌تن و هه‌م شۆڕشگێڕ و پاڵه‌وان و رزگاریخواز. واته دژبه‌ربوونه‌كه‌یان له خراپی و گه‌نده‌ڵی و نا جوامێری پارتییه‌وه نییه، به‌ڵكو پارتی باشه‌یش بكات، هه‌ر له دژن. وه‌ك چۆن یه‌كێك له‌و رابه‌ره سیاسییه دژبه‌رانه‌ی پارتی، ساڵێكیان وتبووی: ئه‌گه‌ر پارتی به هه‌ر دره‌ختێكی كوردستانه‌وه چه‌ند گه‌ڵای پێیه‌وه‌یه، به هه‌ر گه‌ڵایه‌كه‌وه گڵۆپێك دابنێت، ئێمه به خه‌ڵك ده‌ڵێین له ژێری دامه‌نیشن شێرپه‌نجه‌ی پێوه‌یه!
ئیدی بۆیه، هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه دڵیان له‌گه‌ڵ حه‌ماسه و ئاماده‌ن ده‌رگایان بۆ بكه‌یته‌وه بچنه غه‌ززه، به خوێنی سه‌ر دوژمنی پارتین. هه‌موو ئه‌وانه‌ی ئیفتیخار ده‌كه‌ن به دۆستایه‌تی خۆیان و قاسم سوله‌یمانی و پاسدارانه‌وه، تینووی خوێنی سه‌ری پارتین. هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵ توركیا شه‌ڕیانه و ده‌ره‌قه‌تی نایه‌ن، دژی پارتین. ئیدی ئاوا حساب بكه بزانه ئه‌وانه‌ی دژی پارتین و به سه‌د خاڵ و ختووه خراپه له پارتیدا ده‌ژمێرن، خۆیان كه گوایه به‌قه‌د پارتی خراپ نین و شۆرشگێڕن، چی‌یان كردووه كه پارتی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خراپه پێی ناكرێت؟!
یانی لێره پارتی، خراپه‌یه‌كی نه‌دراوه‌ته پاڵ كه خه‌ڵك ڕقی لێی بێت، به‌ڵكو چۆن له‌سه‌ر 31ی ئاب رقیان له پارتییه، له‌وه‌یش هه‌ر ناڕازین و رقیان له پارتیه ئه‌گه‌ر تۆ بڵێیت پارتی تونێل و شه‌قامی سه‌دوپه‌نجا مه‌تریی دروست ده‌كات. له هه‌ڵبژاردنێكی په‌رله‌ماندا، له لاپه‌ڕه‌ی فه‌یسبووكی خۆم نووسیم: به‌ڕێزان ده‌نگ بده‌ن به حیزبێك كه شه‌قام و تونێلتان بۆ دروست بكات، ده‌یان و سه‌دان جنێوی توند و دزێوم پێ درا، ده‌یانوت: هه‌ی كۆیله‌ی خۆفرۆش یانی ده‌نگ بده‌ین به پارتی؟!