ویستی فاشیست و ویستی کورد
ده‌وڵه‌تی فاشیی، ده‌وڵه‌تێکی لوتبه‌رزه، له‌خۆبایی، خۆجیاکه‌ره‌وه هه‌تا ئاستی خۆ به باشترزان و به‌نرختر وه‌ک له به‌رانبه‌ر. له‌م تێڕوانینه‌وه به‌رانبه‌ر هیچ نرخێکی نامێنێ، بێجگه له بوونێک له خزمه‌تی داوا و ویسته‌کانی فاشییه‌تدا. فاشییه‌ت پێوابوون و بیرکردنه‌وه‌یه‌که له به‌رانبه‌ر، که له ڕێگایه‌وه هه‌ستێک ده‌دات به تاکی فاشیی، هه‌ستێک که تاکی فاشیی له ڕێگای کرده‌کانیه‌وه، که‌ڕاکته‌ری فاشییه‌تی خۆی نمایش ده‌کات.
ئه‌م نمایشه نمایشێکی بێ چاووڕووه. هه‌روه‌کوو چۆن ئه‌ردۆگان ده‌ڵێ، برا تورکمانه‌کانمان له ئێراق غه‌دریان لێده‌کرێت، هه‌ربۆیه ئێمه له باکووری ئێراق سه‌ربازگه داده‌نێین هه‌تا ئاگامان له برا تورکمانه‌کانمان بێت. ئه‌ردۆگان ئاماده نییه بڵێ کوردستان، به‌ڵکوو ده‌ڵێ باکووری ئێراق. ئه‌ردۆگان به‌مه‌شه‌وه ناوه‌ستێت، ئه‌و شوێنانه‌ی، که داگیری کردووه به موڵکی تورکیای ده‌زانێت.
ئه‌ردۆگان بێ چاووڕووانه ده‌ڵێ، هه‌ر کاتێک برا تورکمانه‌کانمان غه‌دریان لێ‌کرا، ئه‌وا ئێمه به‌رگرییان لێده‌که‌ین. ئه‌مه‌ش وه‌ک پلانێکی ئاینده‌ی، که به بیانووی پاراستنی تورکمانه‌وه هێرش بکات و سنوره‌کانی داگیرکاریی فراوان بکات، ئه‌مه‌ش له‌و ڕاستییه نزیکمان ده‌کاته‌وه، که تورکیا چاوی له‌سه‌ر که‌رکووکه. ئه‌ردۆگان ده‌ڵێ، که تورکیا ته‌نها حه‌وت سه‌د و هه‌شتا هه‌زار کیلۆمه‌تر نییه، به‌ڵکوو هه‌موو شوێنێک به خاکی تورکیا ده‌زانێت. تێڕوانینه‌کانی فاشیست و تێڕوانینه‌کانی که‌سێکی شیزۆفرێن وه‌ک یه‌ک وان، چونکه هه‌ردووکیان سنوری نێوان فه‌نتازیا و ڕیالیتێتیان هه‌ڵگرتووه. ئه‌مه‌ش به واتای، ئه‌وه‌ی شیزۆفرێنێک فه‌نتازیای پێکه‌وه ده‌کات، پراکتیزه‌ی ده‌کات، بۆ نموونه له پلانی کووشتنی که‌سێکدا، که‌سێکی شیزۆفرێن پراکتیزه‌ی فه‌نتازیاکانی ده‌کات.
فاشیستێکیش پراکتیزه‌ی فه‌نتازیاکانی له داگیرکاریی و کۆمه‌ڵکووژییدا ده‌کات. فاشیست فیگووری ده‌سته‌ڵات به‌رهه‌مده‌هێنێت و ده‌سته‌ڵاته‌کانی دابه‌ش ده‌کات، ئه‌مه‌ش وه‌ها ده‌کات، که جیاوازیی نێوان سه‌ربازێک و کرێکارێک ناهێڵێته‌وه، جیاوازیی نێوان پۆلیسک و مامۆستایه‌ک ناهێڵێته‌وه، به‌شێوه‌یه‌ک، که هه‌موویان وه‌ک یه‌ک فاشیستن. ئه‌ردۆگان هه‌ڕه‌شه‌ی دووباره‌کردنه‌وه‌ی ئه‌زموونی فه‌له‌ستین و قوبرس ده‌کات و ده‌ڵێ، ئه‌گه‌ر پێویست بێت، ئه‌وا ده‌یکه‌ین. ئه‌مه‌ش به واتای ئه‌وه‌ی، که که‌رکووک ده‌بێته قودسی کوردستان. ئه‌مه‌ش دیسان به واتای ئه‌وه‌ی، که عه‌ره‌ب چه‌ند خاوه‌نی قودسه، کوردیش هه‌رهێنده ده‌بێته خاوه‌نی قودس. ئاخر بۆیه ناساندنی که‌رکووک وه‌ک قودس، گه‌وره‌تریین هه‌ڵه‌ی مێژووییه، که سیاسییه‌کی کورد کردبێتی.
وێڕای هه‌بوونی کۆمه‌ڵێک ڕاستیی له‌سه‌ر په‌که‌که، که بوونیان له خزمه‌تی دوژمندایه، که‌چی هه‌تا ئێستا کورد ئاماده نییه به په‌که‌که بڵێ تیرۆریست، که‌چی تورکمانه‌کانی کوردستان بێ چاووڕووانه له‌سه‌ر داوای تورکیا به ئاشکرا له میدیاکاندا په‌که‌که وه‌ک ئۆرگانێکی تیرۆر ده‌ناسێنن.
بوونی په‌که‌که، بوونێکی گووماناوییه، که ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی کوردی خستۆته نه‌ک ژێر پرسیاره‌وه، به‌ڵکوو مه‌ترسییه‌کی گه‌وره‌شه‌وه. په‌که‌که لێره‌دا وه‌ک پلانێکی نادیار له دیاردا بوونی هه‌یه، وه‌ک سێله‌یه‌کی کانسه‌ر، که له‌سه‌رخۆ و به‌شێوه‌یه‌کی سیستێماتیک ته‌واوی ئۆرگانه‌کانی جه‌سته هه‌تا مردنی تاک له‌ناوده‌بات.
وه‌ک پێشتر ئاماژه‌م پێدا، که سه‌رکه‌وتنی فاشیزم له دابه‌شکردنی ده‌سته‌ڵاته‌کانیدایه، هه‌ربۆیه پۆلیسێک، سه‌ربازێک، مامۆستایه‌ک، په‌که‌که‌یه‌ک، ئیسلامییه‌ک ...هتد. هاوشێوه‌ی ده‌وڵه‌ت له‌خۆی دڵنیایه و ڕازییه له خۆی و له‌و ده‌سته‌ڵاته‌ی، که هه‌یه‌تی.
لێره‌دا پێویسته ئاماژه به‌وه بده‌ین، که هێزی پێشمه‌گه‌ی کوردستان مافی ڕه‌وای خۆیه‌تی بست به بستی خاکی کوردستان له باشووردا بگه‌ڕێت و بپشکنێت، نه‌ک داوای مۆڵه‌ت له په‌که‌که بکات. تێڕوانینی چه‌واشه‌کار لێره‌دا ئه‌وه‌یه، که هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان به هێزی پارتی دیموکرات ده‌چوێنرێت بۆ بچووککردنه‌وه‌ی دۆسیه‌ی نه‌ته‌وه‌یی کورد. ئه‌مه‌ش تێڕوانینی فاشیزمه، که له ڕێگای داروده‌سته‌که‌یه‌وه پراکتیزه ده‌کرێت. ئاخر دیموکراته‌کان ڕاستده‌که‌ن، په‌که‌که له باشووردا جوگرافیایه‌ک داگیرده‌کات و دواتر له ڕێگای شه‌ڕێکه‌وه ڕاده‌ستی تورکیای ده‌کات. ویستی فاشیزم، ویستێکی داگیرکارییانه و وێرانکارییه. ویستی کورد له به‌رانبه‌ردا پێویسته ویستی زانین بێت، ئاخر زانین هێزه، هێزێک که له ڕێگایه‌وه ڕووبه‌ڕووی فاشیزم ده‌بینه‌وه. فاشیزم هه‌میشه بێڕه‌حم بووه، هه‌ربۆیه هیچ جێگای قسه له‌سه‌رکردن نییه، که له به‌رانبه‌ر فاشیزمدا خاوه‌ن ڕه‌حم بین.
هێز به ته‌نها له درۆن و بۆمب و ڕاکێتی دوورهاوێژدا نییه، به‌ڵکوو له بیرکردنه‌وه‌یه‌کی بریلیانتدایه، له بیرکردنه‌وه‌یه‌کی دره‌وشاوه‌دایه. ترسان له فاشیزم، فاشیزم به‌هێزتر ده‌کات، بیرکردنه‌وه له فاشیزیم کریاتیڤترمان ده‌کات، پێکه‌وه‌کارکردن دژ به فاشیزیم، به‌سه‌ر فاشیزمدا سه‌رمان ده‌خات. ئه‌و پاره‌یه‌ی دژ به یه‌کتر خه‌رج ده‌کرێت، با له شێواندنی شه‌قامی فاشیزمدا خه‌رج بکرێت، ئه‌و پاره‌یه‌ی له هیچدا به‌هه‌ده‌ر ده‌درێت، له به‌رهه‌مهێنانی زانست‌دا خه‌رج بکرێت، زانستێک، که فاشیزم هه‌تا له‌ناوچوون لاواز بکات.
ئه‌گه‌ر کورد له باکووردا بۆ ئازادیی باکوور تێده‌کۆشێت، بۆچیی به‌ته‌نها به‌س په‌که‌که دیاره؟ بۆچیی چالاکیی هیچ پارتێکی تری کوردیی نابینین؟ هه‌نووکه ئێراقیش وه‌ک تورکیا و ئێران خاوه‌نی باڵێکی په‌که‌که‌ن، که بۆ هه‌مان ئامانج به‌کارده‌هێنرێن. ئارگوومێنتی تورکیا بۆ داگیرکاریی شه‌ڕی تیرۆره، له‌کاتێکدا هه‌موو جیهان ئاگاداری ئه‌و ڕاستییه‌ن، که تیرۆر له‌کوێ بوونی هه‌یه. ئێمه‌ی کورد پێویستمان به ئارگومێنێت نییه بۆ شه‌ڕ دژ به فاشیزم، به‌ڵکوو بوونی فاشیزم به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی، که پیشانی جیهانی بده‌ین، ئه‌گه‌ر هاتوو ئێمه ناچاری شه‌ڕ کراین، بۆچی شه‌ڕ ده‌که‌ین. چونکه دواجار ویستی یه‌که‌م و دواهه‌مینی کورد ته‌نها و ته‌نها ئازادیی و سه‌ربه‌خۆییه، ئینجا فاشیزم پێی خۆش بێت یان ناخۆش بێت هیچ له باسه‌که‌ی ئێمه ناگۆڕێت. له تێکۆشانی ڕاسته‌قینه‌ی سه‌ربه‌خۆییدا ئێمه‌ی کوردله باشووردا ئاماده‌ی یارمه‌تییدانی هه‌موو خوشک و براکانمانین له هه‌ر چوار پارچه‌ی کوردستاندا.